Dara Deray دارا دێرەیی

Dara Deray دارا دێرەیی -ڕاوێژکاری موڵکی بازرگانی و عقارات
- ڕاوێژکاری بزنس و مارکێتینگ

موڵکی بازرگانی کاتێک  #بەهای ڕاستەقینەی هەیە، کە لە کاتی گونجاودا داهات بەرهەم بهێنێت. #ڕووبەر،  #شوێن و  #دیزاینی جوان ...
03/10/2026

موڵکی بازرگانی کاتێک #بەهای ڕاستەقینەی هەیە، کە لە کاتی گونجاودا داهات بەرهەم بهێنێت.

#ڕووبەر، #شوێن و #دیزاینی جوان گرنگن،بەڵام ئەوەی بەهای موڵکێکی بازرگانی بەهێز دەکات، توانای ڕاکێشانی بزنس و دروستکردنی #داهاتی بەردەوام و گەشەکردنە.
دەکرێت موڵکێکت دەیان ساڵ لەسەر شەقامێکی سەرەکی هەبێت، بەڵام بەتاڵ مابێتەوە و هیچ داهاتێک بەرهەم نەهێنێت. هەمیشەش بڵێیت (چاوەڕێی داهاتووی ئەم موڵکەم، چونکە بازرگانییە)
بەڵام داهاتووی موڵک تەنها بە چاوەڕوانی دروست نابێت، پێویستی بە پلان، بەڕێوەبردن و بڕیاری گونجاو ژیری هەیە.
کاتێک شوێن و بازاڕ ئامادەن بۆ دەستپێکردنی کارکردن ، دواخستنی بەکارهێنانی موڵک تەنها لەدەستدانی داهاتی ئەمڕۆ نییە، دەرفەتی جێگیرکردنی بزنس و بەدەستهێنانی کڕیاریش لەدەست دەدەیت بۆ داهاتوو .

گەشەی موڵکی بازرگانی وەک گەشەی منداڵ وایە، هەر قۆناغێک پێداویستیی خۆی هەیە ئەگەر دوا بکەوێت گرفتی گەورەیە و کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر داهاتووی .
موڵکیش پێویستی بەوە هەیە لە کاتی گونجاودا چالاک بکرێت، جێگەی خۆی لە بازاڕدا بگرێت و گەشە بکات.

ئەگەر ئەو دەرفەتە دوا بخرێت، ڕکابەرەکان پێش دەکەون، گەڕاندنەوەی موڵک بۆ بازاڕ تێچووی زیاتر و کاری قورستر دەوێت.

بۆیە پرسیارەکە تەنها ئەوە نییە:
موڵکەکەم لە داهاتوودا چەند دەهێنێت چۆن دەبێت ؟
پرسیاری گرنگ ئەوەیە:
ئەمڕۆ چەند داهات بەرهەم دەهێنێت، و چۆن دەتوانم لە کاتی گونجاودا گەشەی پێ بدەم ؟

موڵکی_بازرگانی بەڕێوەبردنی_موڵک دارادێرەیی

ئەمڕۆ لە لوتکەی سلێمانی بووم… لە بەرزاییەوە، شارەکەم جوانتر دەبینم و خۆشەویستیم بۆی زیاتر دەبێت، هیوادارم ئەم لوتکەیە شت...
18/09/2026

ئەمڕۆ لە لوتکەی سلێمانی بووم…
لە بەرزاییەوە، شارەکەم جوانتر دەبینم و خۆشەویستیم بۆی زیاتر دەبێت، هیوادارم ئەم لوتکەیە شتی باش بۆ ئەم شارە بەرهەم بهێنێت لە ماوەکانی داهاتوو لە بوارەکانی خانوو بەرە و موڵکی بازرگانی …..

10/09/2026

بچن بۆ پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر گرنگە زۆر

📍 پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر - کەرتی خانوبەرە و عقارات .     معرض أربيل الدولي – قطاع العقارات .      ̇l
10/09/2026

📍 پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر - کەرتی خانوبەرە و عقارات .

معرض أربيل الدولي – قطاع العقارات .


̇l

الحشر مع ناس عيدو 😉.        براتان هەر بە قۆزی هێناومە هه
08/09/2026

الحشر مع ناس عيدو 😉.
براتان هەر بە قۆزی هێناومە هه

 #موڵکی بازرگانی تەنها مەتر نییە..! نرخی ڕاستەقینە لە داهات و داهاتووی دایە .زۆرجار کاتێک باس لە نرخی موڵکی بازرگانی دەک...
05/09/2026

#موڵکی بازرگانی تەنها مەتر نییە..!
نرخی ڕاستەقینە لە داهات و داهاتووی دایە .

زۆرجار کاتێک باس لە نرخی موڵکی بازرگانی دەکەین، یەکەم شت کە سەیری دەکەین ڕووبەرە چەند مەترە ؟

بەڵام لە موڵکی بازرگانی، مەتر تەنها بەشێکە لە #چیرۆکەکە!
موڵکێکی بازرگانی #بچووک لە شوێنێکی ستراتیژی، بە بەڕێوەبردنێکی باش و توانای دروستکردنی داهاتی بەردەوام، دەتوانێت بەهادارتر بێت لە بینایەکی چەند هێندە گەورەتر لە شوێنێکی ستراتیژی بێ #بەڕێوەبردنی گونجاو .

بۆیە پێش کڕین، فرۆشتن یان وەبەرهێنان لە موڵکێکی بازرگانی، تەنها #مەپرسە:
«چەند مەترە؟»
بپرسە..؟
• چەند داهات دروست دەکات؟
• چەند خەرجی بەڕێوەبردنی هەیە؟
• شوێنەکە چەند توانای گەشەکردنی هەیە؟
• داواکاری بازاڕ بۆی چۆنە؟
• چۆن دەتوانرێت داهات و بەهای موڵکەکە زیاد بکرێت؟

لە موڵکی بازرگانی، تۆ تەنها #بینا ناکڕیت، توانای داهات و داهاتووی ئەو بینایە دەکڕیت.

هەندێک جار کێشەکە لە خودی موڵکەکە نییە،لە شێوازی بەڕێوەبردن، بەکارهێنان و ستراتیژی داهاتەکەیدایە.
#موڵکی بازرگانی ……
مەتر ڕووبەرەکە دیاری دەکات،
بەڵام داهات و داهاتوو، بەهاکەی دیاری دەکەن.

#دارادێرەیی

24/08/2026

دەست خۆش #زەین ….
ئەمڕۆ تێل بۆ ژمارەی کۆڕەکەکەم کرا بە ژمارەیەکی کۆمپانیای #زەین لە وە …
دوای وەڵام دانەوە پێ ڕاگەیاندم کە ئاگاداری ئەم پێشهاتەن بۆ کۆڕەک هاتۆتە پێش …
ڕەنگە ژمارەکەتان ڕابگیرێت، پێشنیارتان بۆ دەکەین ژمارەیەکی جوانی هاوشێوەی ئەوەی خۆت بۆ بەردەست بخەین لە کۆمپانیای زەین ..
ئۆفەرەکەی سەرنج ڕاکێش بوو!! بۆچی ؟

* زۆر بەجدی کاری لەسەر کراوە بەو خێراییە و ماوەیەکی کەم دا ئەو پلانە ئازایانەو ژیرانە بوو …
* خوێندنەوەی ناخ و دڵ و هەستی بەکارهێنەرەکانی کۆڕەک کە ڕکابەرەکەی هەموویان لە ترس و دڵەڕاوکێ دان لەم کاتەدا بڕیار دان زۆر ئاسانە بۆ بەکارهێنەر .
* ئاگادار بوون لە هەنگاوەکانی ڕکابەرەکەت کە ئەمە سەرچاوەی سەرکەوتنە لە بەڕێوەبردن مارکێتینگ و فرۆشتن دا …
* هەمیشە لە ئامادەباشی دای بۆ ئەوەی لە کاتی بونی کێشە لە ڕکابەرەکەت یەکسەر تۆ شوێن گرەوەی بیت ….

#بۆیە بەدڵنیای کارەکەیان وەک مارکێتینگ و فرۆش زۆر بەرز ئەنرخێنم کارێکی بوێرانە و خێراو ژیرانە بوو ..

#دارادێرەیی

ماڵئاوا ….دواجار دوای نزیکەی ٨ ساڵ کارکردن لەگەڵ ڕەندگەلەری و کۆمپانیای پەڵک ،دوای دەستم لە کار کێشانەوەم ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژ...
02/08/2026

ماڵئاوا ….
دواجار دوای نزیکەی ٨ ساڵ کارکردن لەگەڵ ڕەندگەلەری و کۆمپانیای پەڵک ،دوای دەستم لە کار کێشانەوەم ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دەوام کردنم بوو لەم ماڵە جوانە ..
ڕەندگەلەری ماڵی دووەمم بوو ، هەمیشەو هیچ کات بیرم لەوە نەکردبۆوە ڕۆژێک دێت بەجێ ی دەهێڵم .. هەربۆیەش بڕیارێکی زۆر قورس بوو لە ژیانم دا …
بەڵام ژیان و بەردەوام بوون وای خواست جیابینەوە
دڵخۆشم بەوەی گەورەترین سەرکەوتنەکانم لەێ بوون ،
بیرمە ئەوڕۆژەی دەستم بە کارکردن کرد ڕەندگەلەری لەوپەڕی خراپی و لێواری کەوتن دا بوو ..
بەڵام ئێستا یەکێکە لە بینا جوانەکان و ناوازەکانی شار
کە لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێ و دۆستی زۆر تایبەت لەم ماوەیە کارم کردووە ،
ئەوەی زۆر دڵخۆشی کردم ئەو دڵسۆزی و خەمخۆریەی هاوپیشەو کەسانی خاوەن بزنس بوون بۆم لەکاتی ڕۆیشتنم 😢کە گەورەترین دەستکەوتە بۆم بڵێن (حەیف بۆتۆ) کە ئەڕۆیت ،
سوپاسی هەمووتان دەکەم کە زۆر دڵخۆش و بەختەوەر بووین بەیەکەوە کاری جوانمان کرد لێیان فێربووم و لێم فێربوون ….
لە هەر کەم و کوڕی و هەڵەیەکم ببورن …
دووبارە سوپاس بۆ خاوەنی کۆمپانیای پەڵک و ڕەندگەلەری و تەواوی ئەو ستافانەی کارم لەگەڵ کردوون ،
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
دارا دێرەیی ….

بە ڕێگا ڕاستەکان بفرۆشە …..
09/07/2026

بە ڕێگا ڕاستەکان بفرۆشە …..

27/06/2026

دوو کەس لە هەمان تیم هەبوون بۆ فرۆشتن ..
هەردووکیان هەمان ئامانجیان هەبوو، هەمان بازاڕ و نزیکەی هەمان دەرفەتی کار ……
🔴 یەکێکیان هەمیشە دەیگوت:
“ #بازاڕ خراپە.”
“کڕیارەکان زۆر سەختن.”
“بەختمان نییە.”
بەڵام
🟢 ئەوی تر هەمیشە دەپرسی:
“چی دەتوانم باشتر بکەم؟”
“هەڵەکەم لە کوێ بوو؟”
“چۆن خۆم پەرە پێ بدەم؟”
📌 دوای ماوەیەکی کورت…
یەکەمیان هەر لە هەمان شوێن مایەوە.
بەڵام دووەمیان بوو بە یەکێک لە باشترین ئەندامانی تیم.
جیاوازییەکە لە ئەزموون و زیرەکیدا نەبوو …
جیاوازییەکە لە شێوازی بیرکردنەوەدا بوو.
با ڕوونتر بڵێم:
هەموو شکستێک هۆکارەکەی بارودۆخ نییە.
زۆرجار، شێوازی بیرکردنەوەی خۆمان هۆکارە.
بیرکردنەوەی #نەرێنی 🥺 ،
بیانوت بۆ دروست دەکات…
بەڵام ئەنجام بۆت ناهێنێت.
بەڵام بیرکردنەوەی #ئەرێنی،☺️
لە سەرەتا ڕەنگە ماندووت بکات…
بەڵام لە کۆتاییدا بەرزت دەکاتەوە.
👇 پرسیار:
بە ڕای تۆ، مرۆڤ تا چەند بەرپرسیارە لەسەر هێزی دەروونی و شێوازی بیرکردنەوەی خۆی؟
یان بارودۆخ و دۆخەکانی ژیان کاریگەریی گەورەتری هەیە….

#دارادێرەیی

Address

Kurdsat
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 00:00 - 00:00
Tuesday 00:00 - 00:00
Wednesday 00:00 - 00:00
Thursday 00:00 - 00:00
Saturday 00:00 - 00:00
Sunday 00:00 - 00:00

Telephone

+9647700132323

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dara Deray دارا دێرەیی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Dara Deray دارا دێرەیی:

Shortcuts

Share