08/08/2026
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمٰنِ الرَّحِيمِ
﴿كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ﴾
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
بابەت/ سوپاسنامە
بەناوی نوسینگەی خوالێخۆشبوو (دڵدار عبداللە حمد) ناسراو بە وەستا دڵدار وەرتی
پاش ڕازیبوونمان بە قەزا و قەدەری خوای گەورە، بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان ئاڕاستەی هەموو هاوپیشەکانمان و ئازیزان و هاوڕێیانمان بکەین.
بەناوی (نوسینگەی دڵدار وەرتی)، زۆر سوپاسی هاوخەمی و هاوبەشی و لەگەڵ بونتان دەکەین لە خەمی لەدەستدانی برای ئازیزماندا. سوپاسی تاک بە تاکی هاوپیشە و خەمخۆرانمان دەکەین کە هەر لە بەخاکسپاردنییەوە تا کۆتایی پرسەکەی هاوخەممان بوون. ئازیزان و بەڕێزان، زۆر سوپاستان دەکەین کە بە دوعای خێر یان بە پەیوەندیی تەلەفۆنی هەواڵتان پرسیوین و بار قورسیی ئەم خەمەتان لەسەر شان سووک کردووین.
گەردنی خوالێخۆشبوو ئازاد بکەین و هەر کەسێکیش حەقێکی هەیە لای خوالێخۆشبوو یان قەرزداری بووە با پێمان بڵێت.
تێبینی: لە ڕۆژانی داهاتوو تەواوی ئەو مامەڵە و عەقدانەی کە لای نوسینگەکەمان و لای خوالێخۆشبوو هەبوون جێبەجێیان دەکەین و ڕونکردنەوەی تەواوی لەسەر دەدەین.
خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە، مردووی ئێمە و هەموو لایەک بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش دوور بن لە ناخۆشی.
نوسینگەی دڵدار وەرتی
٤/٨/٢٠٢٦