نوسینگەی اسماعیل

نوسینگەی اسماعیل Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from نوسینگەی اسماعیل, Apartment & Condo Building, هەوڵێر بەحرک شەقامی سەرەکی نزیک بانکی بەحرکە, Berkot.

ئەم خانوەبۆفرۆشتنە ڕوبەر ۱۲٥شوێن بەحرکبۆسعر پەیوەندی بکە 07504746892
24/01/2024

ئەم خانوەبۆفرۆشتنە
ڕوبەر ۱۲٥
شوێن بەحرک
بۆسعر پەیوەندی بکە 07504746892

23/12/2023
ئەوعەردە بۆفرۆشتنە شوێن گولانستی ئەردەلان ڕوبەری ۲۹۰ جاددەی ۱۰م
23/12/2023

ئەوعەردە بۆفرۆشتنە شوێن گولانستی ئەردەلان
ڕوبەری ۲۹۰ جاددەی ۱۰م

07/11/2023

زیانەکانی بوتڵی پلاستیک
زیانەکانی بوتڵی پلاستیک (بە ئینگلیزی: harmful effects of plastic bottle، بە عەرەبی: أضرار الزجاجة البلاستيكية). بوتڵی پلاستیکی بریتییە لە بوتڵێک کە ماددەی پلاستیک بە چڕی زۆر یاخود کەم بەکاردەهێنرێت لە دروستکردنیدا، بوتڵی پلاستیکی بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەڵگرتنی شلەمەنیەکانی وەک: ئاو، خواردنەوە گازییەکان، زەیتی چێشت لێنان، شیر، شامپۆ، دەرمان و ڕۆنی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنرێت.

بوتڵی ئاوی پلاستیکی لە ئێستادا لەهەموو مارکێتەکان دەست دەکەوێت و هەرزانە، بۆیە خەڵکی زیاتر بەکاریدەهێنن. PET کە کورتکراوەی پۆلی ئیتیلێن تێرێفتالێت، جۆرێکە لە پلاستیک کە بەزۆری بۆ دروستکردنی بوتڵی ئاو بەکاردەهێنرێت، بوتڵی ئاوی PET بڕێکی بەرچاو لە پاشماوە و دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دروستدەکات، هەروەها نەوت یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکان کە بۆ دروستکردنی پلاستیک بەکاردێت و زیانی بۆ سەر تەندروستی و ژینگە هەیە. لە کاتێکدا جیهان سوودێکی زۆری لە بەکارهێنانی پلاستیک وەرگرتووە، بەڵام ناتوانرێت چاوپۆشی لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بۆسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵان بکەین، کە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنان و زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیاندا هەیە.

زیانەکانی بوتڵی پلاسیک
گرنگترین نیگەرانی دەربارەی زیانەکانی بوتڵی پلاستیک ئەوەیە کە ئەو گەردیلە پلاستیکییە وردانەی کە لەناو ئەو بوتڵانەدا هەن کە بە مایکرۆپلاستیک ناسراون، کاتێک لەلایەن ئاژەڵە دەریاییەکانەوە قووت دەدرێن، دواتریش مرۆڤ ئەو ئاژەڵە دەریاییانە دەخوات وەک ماسی، بەم شێوەیەش دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ. وابیر دەکرێتەوە کە ماددە جەمسەرییە پلاستیکیەکان بەشدارن لە گەشەکردنی هەندێک نەخۆشی، بە تایبەت هۆکاری شێرپەنجە و تێکدانی هۆرمۆنەکان دەگەڕێتەوە بۆ زۆرێک لەو ماددە کیمیاییانەی کە بۆ بەرهەمهێنانی پلاستیک بەکاردەهێنرێن.
گەشەی بەکتریا: گەورەترین مەترسی لە دووبارە بەکارهێنانەوەی بوتڵە پلاستیکییەکان گەشەی بەکتریایە، زۆرجار دەبێتە هۆی ژەهراویبوون و هەوکردنی توندی گەدە و ڕیخۆڵە و برینی گەدە.
پیسبوونی ژینگە: پلاستیک یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان لە پیسبوونی هەردوو ژینگەی وشکانی و ئاویی، کاتێک بە شێوەیەکی درووست لەناو نەبردرێت، لە ئۆقیانوس و ڕووبارەکاندا کۆدەبێتەوە و زیان بە زیندەوەرە ئاوییەکان دەگەیەنێت، هەروەها گەر لە خاکیشدا بمێنێتەوە زیانی پێ دەگەیەنێت چونکە چەندین سەدە دەخایەنێت تا شی دەبێتەوە.
هۆکارە بۆ کەمبوونەوە و لەناوچوونی دارستانەکان: نەوت لە دروستکردنی پێداویستییە پلاستیکییەکاندا بەکار دەهێنرێت، واتە بەرهەمهێنانی پلاستیک بەشدارە لە بڕینی دارستانەکان، تا پلاستیک زیاتر بەکاربهێنین، دارەکان زیاتر دەبڕدرێن بۆ ئەوەی شوێن بۆ دامەزراوە و کێڵگەی پاڵاوتنی نەوت بکرێتەوە.
گۆڕانی کەشوهەوا: بەرهەمهێنانی پلاستیک گازی زیانبەخش دەردەدات و دەچێتە ناو بەرگە هەواوە کە بەشدارە لە گۆڕانی کەشوهەوا، گۆڕانی کەشوهەوا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر مرۆڤ و گیانلەبەرە کێوییەکان.
کاتێک پلاستیکەکان شی دەبنەوە ماددەی کیمیایی دەردەکەن کە مەترسیدارن بۆ تەندروستی و ژینگە و گیانلەبەرە کێوییەکان، هەندێک لەو ماددە کیمیاییانەی کە لە کاتی سووتاندنی پاشماوەی پلاستیکدا دەردەکەون، شێرپەنجە دروست دەکەن، وەک دایۆکسین (ناوی باوی کۆمەڵێک لە ماددە کیمیاییە ژەهراویەکانە). دایۆکسین ژەهراوییە بۆ مرۆڤ، کاتێک لە ڕێگەی بەرکەوتن بە دوکەڵەوە هەڵمژێت دەتوانێت لە جەستەی مرۆڤدا کۆببێتەوە و لە دایکەوە بۆ کۆرپە لە ڕێگەی منداڵدانەوە بگوازرێتەوە، هەروەها دایۆکسین دەکرێت بکەوێتە سەر بەرهەمە خۆراکییەکان و ڕاستەوخۆ بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە.
سەرچاوە:سایتی زانیاری

25/10/2023

بعض الرموز المهمة في السيارة يرجى لايك ومشاركة للصوره حتى الفائدة تعم على الجميع #العقيد 🤍🇯🇴

Address

هەوڵێر بەحرک شەقامی سەرەکی نزیک بانکی بەحرکە
Berkot

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسینگەی اسماعیل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share