Farhad Azeez - فەرهاد عزیز اورحمان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Farhad Azeez - فەرهاد عزیز اورحمان

Farhad Azeez - فەرهاد عزیز اورحمان كڕین و فرۆشتنی خانوو مه‌زره‌عه‌

01/02/2022
01/02/2022
20/08/2020
لە ڕەمەزانی ١٩٩٤ لە گەرمەی شەڕی ناوخۆ، یازدە سەر خێزان بووین، هیچ جۆرە دانەوێڵە و ئارد و نان و خواردنمان لە ماڵەوە نەبوو...
30/04/2020

لە ڕەمەزانی ١٩٩٤ لە گەرمەی شەڕی ناوخۆ، یازدە سەر خێزان بووین، هیچ جۆرە دانەوێڵە و ئارد و نان و خواردنمان لە ماڵەوە نەبوو.
دایکم گووتی” فەرهاد کوڕم ماڵی خزمێک لە دەشتی هەریر شک ئەبەم ئەرزاقی مەقەڕی فەوج وەرئەگرن، ئەمەوێت بەیانی لەگەڵم بێیت بزانم دوو کیلۆ نیسکمان پێنادەن”
ماڵمان لە (سەرمەیدان ـ شەقڵاوە) بوو، بۆ بەیانیەکەی چوینە سەر جادەی سۆرک، دەستمان لە چەن ئۆتۆمبێڵێک ڕاگرت، سعات یەکی دووای نیوەڕۆ گەیشتینە ماڵیان، دووای نیو سعاتێک دایکم گووتی هەستە با بڕۆین، دیسان چوینەوە سەر جادە، بۆ دووای عەسرەکەی گەیشتینەوە دەربەندی شەقلاوە.
دوواتر بە پێیان چووین بۆ ساحەی ڕافەکانی ناو بازاڕ، دایکم گووتی” تەنها نیو دینارم پێیە حەقی یەک نەفەر! منیش گووتم” کێشە نیە، من بە پێیان دێمەوە، دایکیشم گووتی” نا هەردووکمان بە پێیان دەچینەوە.
ئیتر دیار بوو لە تەنیشت ئێمە گەنجێکی خەڵکی سەرمەیدان ئێمەی دەناسی گووتی” تۆزێک چاوەڕێ بکەن لەگەڵ من وەرنەوە” بە هەر حاڵ کە سواری ڕافەکە بووین، پارەکەی ئێمەی واسل کرد.
هەر چۆنێک بێت بە شەش سەیارەی پیکاب و بارهەڵگر و ڕیمێک چووین و هاتینەوە.......
شەو دایکم بۆ باوکمی دەگێڕایەوە، دەیگووت” عەزیز بەخوای زۆر تکام لەو ماڵە خزمە کرد تەنانەت نیو کیلۆ نیسکیشیان نەداینێ!!!
لە ٢٠٠٥ قوتابی زانکۆ بووم، ڕۆژی هەینی بوو لە ماڵەوە بۆ ئیمتحان دەمخوێند، کەسێک لە دەرگای دا، دیار بوو خەریکی خانوو دروستکردن بوو، بە براکەمی دەگووت “هەر کوەکی بیت، دەبێت حەفتەی دابێت تەختە بەست و نجاڕی خانووەکەم بۆ بکەیت، براکەشم دەیگووت بەخوای دار و تەختەکانم لە هەریرن و دوو خانووی ترت لە پێشە، ئیتر براکەم گفتی پێنەدا!
منیش لە پەنجەرەی ماڵەوە سەیرم دەکردن و گوێم لێگرتبوون.
کە ڕۆیشت دووای ئەو داوام لە براکەم کرد بە هەر شێوەیەک بێت دەبێت لەم حەفتەی بێت ئیشەکەی بۆ بکەی.
بۆ ڕۆژی دوواتر خۆم لەگەڵ هەردوو شاگردەکەی نەجاڕی چووین بۆ هەریر، تەخت و داری پێویستمان بارکرد و بردمان بۆ سەر خانووی ئەو برادەرە ، زۆر دڵی پێ خۆش بوو، دوواتر برام کە خانووەکەی بۆ تەواو کرد، نەم هێشت کرێی ئیشەکە ملیۆنێک و هەشت سەد هەزار دینار بدات.
ئەو برادەرە منی دەناسیەوە، هەستی بەوە دەکرد بەهۆی ئەوەی کاتی خۆی پارەی ڕافی بۆ من و دایکم واسل کردبوو، بۆیە من بەم شێوەیە جدیم لەسەر یارمەتی دانی ئەو.
بەڵام ئەو کابرایە هەر وەک جاران مەرد بوو، بە براکەمی گووتبوو” دەبێت لایەنی کەم هەندێکم هەر لێوەربگریت.

كۆمەڵێك وێنە و یادگاری گەنج و لاوانی شەقڵاوە  ساڵی 2010، لە ئەرشیفی ڕێكخرا و پەیمانگەی ڕۆژی نوێ بۆ فێربوونی كۆمپیوتەر و ...
25/04/2020

كۆمەڵێك وێنە و یادگاری گەنج و لاوانی شەقڵاوە ساڵی 2010، لە ئەرشیفی ڕێكخرا و پەیمانگەی ڕۆژی نوێ بۆ فێربوونی كۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی و میوزیك، تەمەندرێژی بۆ هەموولایەك.
// زۆر سوپاس بۆ هاوكاری بەڕێزان:
- دلاوەر ئۆمەر: قایمقامی ئەو كاتی شەقڵاوە.
- مامۆستا زیاد محمد: بەڕێوەبەری كۆمەڵگە.
- كاك هۆشیار مورشید.
- مامۆستا سەلام ڕانیەییی.

سڵاو ڕێز و خۆشەویستی.....برادەران ... ھاوڕێ و دۆستان.... حەز ئەکەم لایکی پەیجەکەم بکەن، سوپاستان دەکەم......
19/04/2020

سڵاو ڕێز و خۆشەویستی.....
برادەران ... ھاوڕێ و دۆستان.... حەز ئەکەم لایکی پەیجەکەم بکەن، سوپاستان دەکەم......

Address

Irbil
44001

Telephone

+9647504636781

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Farhad Azeez - فەرهاد عزیز اورحمان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Farhad Azeez - فەرهاد عزیز اورحمان:

Share