21/08/2022
٦ ئامۆژگاری بۆ وەبەرهێنان کە دەتوانێت نیگەرانییەکانت کەم بکاتەوە سەبارەت بە پاشەکەوتەکانت
نووسەر باری سپێنسەر لە راپۆرتەکەیدا کە ماڵپەڕی "کیپلینگەر"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت ئەو کەسانەی کە پلانیان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا خانەنشین ببن یان پێشتر خانەنشین بوون، زیاتر لە جاران نیگەرانن لە وەبەرهێنانەکانیان.
لێرەدا ٦ ئامۆژگاری دەخەینەڕوو کە دەتوانن دڵەڕاوکێی خانەنشینیت كهم بكهنهوه و دڵنیایی زیاتر بۆ ستراتیژی وەبەرهێنانەکەت زیاد بکەن.
خۆت مهده دهستهوه بۆ وهڵامدانهوه خێراكان
واز لە شوێنکەوتنی هەواڵە داراییەکانی میدیای سەرەکی و گەڕانە هەڕەمەکییەکانی گووگڵ بهێنن چونکە مەبەست لێی وروژاندنی ترسە بۆ ئەوەی بینەران و خوێنەران ڕابکێشن. ئەگەر گوێبگریت یان زۆر هەواڵی دارایی نەرێنی بخوێنیتەوە، ئەگەرێکی زۆر هەیە کە لە کۆتاییدا بڕیارێکی ناژیرانە بدەیت سەبارەت بە وەبەرهێنانەکانت.
پارەکەت لە پاشهكهوتی کورتخایەن و درێژخایەندا دابەش بکە
خەڵک مەیلیان هەیە وەک یەک مامەڵە لەگەڵ پارەکانیان بکەن گرنگ نییە چ جۆرە پاشهكهوتیكیان بەکارهێناوە بۆ دانانی پاشەکەوتەکانیان و چۆن وەبەرهێنانی تێدا دهكهن، بەڵام ئەم ڕەفتارە وێنەیەکی ناتەواو دروست دەکات چونکە لە واقیعدا هەندێک پارە لە کورتخایەندا بەکاردەهێنن و هەندێکیشیان لە درێژخایەن. بۆ دەستپێکردن، جیاکردنەوەی سندوقەکان بەپێی ئەم دوو چوارچێوەی کاتییە یارمەتیدەرە لە داڕشتنی ستراتیژی وەبەرهێنان و دابەشکردنی زیرەکتر.
پشتگیری لە رێڕەوی داهاتەکانتان بکەن
جێگەی تێگەیشتنە کە گواستنەوە لە کارەوە بۆ خانەنشینی دەتوانێت ناڕەحەت بێت. پشتگیریکردن لە ڕژێمی داهاتی خانەنشینی ئاسوودەیی بە خانەنشین دەبەخشێت کە بزانێت کە بڕە پارەیەکی دیاریکراوی هەیە بۆ وەرگرتنی هەموو مانگێک یان ٣ مانگێک. ئەم هەستە بە ئاسایشی دارایی دەتوانێت بە تەواوی تێڕوانینی سۆزدارییان بۆ خانەنشینی بگۆڕێت و متمانەی زیاتریان پێبدات بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن کە دەیانەوێت.
وەبەرهێنان لە کۆمپانیا کوالیتیە بهرزهكان بۆ درێژخایەن بكه
بەهۆی هەڵاوسان و تەمەن و خەرجییەکان و هەموو ئەو کارانەی کە دەتەوێت لە خانەنشینیدا ئەنجامی بدەیت، پارەکەت پێویستی بە گەشەکردن هەیە لە درێژخایەندا. بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی لە کاتی خانەنشینیدا تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە گەشەیەکی بەردەوامی وەبەرهێنانەکانەوە، بۆیە خانەنشینەکان دەبێت بڕێکی دیاریکراو لە پشکەکاندا وەبەرهێنان بکەن.