شقق اربيل / شوقةكاني هةولير

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • شقق اربيل / شوقةكاني هةولير

شقق اربيل / شوقةكاني هةولير شركة عقارات في اربيل

يەكەم سايتي وەرزشيه لەكوردستان بەراي من كەخزمەتێكي زۆر دەكا بەوەرزش دۆستان ئێوە دەڵێن چی ؟لينكي ياريكا نێت http://yariga...
09/11/2013

يەكەم سايتي وەرزشيه لەكوردستان بەراي من كەخزمەتێكي زۆر دەكا بەوەرزش دۆستان

ئێوە دەڵێن چی ؟

لينكي ياريكا نێت http://yariga.net/
لينكي ياريەكان چركه بەچركه كۆرانكاري http://stats.yariga.net/

سزاى ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ سسته‌ له‌نوێژكردندا ئيمامى زه‌هاوى له‌ (الكتاب الكبير)دا ئاماژه‌ى به‌چه‌ند سزايه‌ك كردووه‌ بۆ ئه‌و ...
02/11/2013

سزاى ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ سسته‌ له‌نوێژكردندا ئيمامى زه‌هاوى له‌ (الكتاب الكبير)دا ئاماژه‌ى به‌چه‌ند سزايه‌ك كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌نوێژه‌كانياندا سست وته‌مه‌ڵن.. … • پێنج سزا له‌ دونيادا: 1. به‌ره‌كه‌ت له‌ته‌مه‌نيدا نامێنێت. ... 2. نور له‌ده‌مو چاويدا نابينرێت. 3. هه‌موو كرده‌وه‌كانى بێ پاداشت ده‌بن. 4. دوعاى لێوه‌رناگيرێت. 5. پياو چاكان دوعاى خێرى بۆ ناكه‌ن. • سێ سزا له‌سه‌ره‌مه‌رگدا: 1. به‌بێ كه‌س و زه‌ليلى ده‌مرێت. 2. به‌برسێتى ده‌مرێت. 3. به‌تينوێتى ده‌مرێت. • سێ سزا له‌ناو گۆڕدا: 1. گۆڕه‌كه‌ى زۆر ته‌سك ده‌بێته‌وه‌ تاپه‌راسوه‌كانى تێك ده‌شكێت. 2. ئاگر به‌ر ده‌بێته‌ گۆره‌كه‌ى. 3. مارێكى بۆ دێت به‌ناوى (سجاع الاقرع)ه‌ لێيده‌دات بۆ هه‌ر نوێژێك كه‌نه‌يكردوه‌,بۆ ماوه‌ى نێوان ئه‌و نوێژه‌ بۆ نوێژێكى دواى ئه‌و,هه‌ر كاتێك پێيدا ده‌ كێشێت حه‌فتا باڵ به‌ناخى زه‌ويدا ڕۆده‌چێت • سێ سزا له‌قيامه‌تدا: 1. فريشته‌يه‌كى بۆ دێت به‌ده‌مدا ڕايده‌كێشێت . 2. خواى گه‌وره‌ به‌ده‌موچاوێكى توڕه‌وه‌ سه‌يرى ده‌كات,له‌ترسا گۆشتى ده‌موچاوى داده‌ ماڵرێت و لێى ده‌بێته‌وه‌. 3. خواى گه‌وره‌ لێپرسينه‌وه‌يه‌كى توندى له‌گه‌ڵدا ده‌كات وفه‌رمان ده‌كات بيخه‌نه‌ خراپترين شوێنه‌وه‌ له‌ئاگردا. ئه‌گه‌ر سزاى كه‌سێكى ته‌مه‌ڵ له‌نوێژه‌كانيدا به‌م جۆره‌ بێت ئايا سزاى كه‌سێك كه‌ نوێژ نه‌كات چۆن ده‌بێت؟ كه‌واته‌ باهه‌موومان ئاگادارى نوێژه‌كانمان بين له‌هه‌ر شوێن وبارو دۆخێكدا بين , خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت … إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا) النساء ئايه‌تي‌ 103 كه‌واته‌ باله‌وكاتانه‌دا كه‌بۆ نوێژه‌كان دياريكراون نوێژه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ين نه‌ك دوايبخه‌ين ♥♥تكاية تؤش share بكة♥♥ ====================

بابا ماعاد يكذب خؤشترين كؤراني طيور الجنة !!
31/10/2013

بابا ماعاد يكذب


خؤشترين كؤراني طيور الجنة !!

بابا ما عاد يكذب - أداء: عصومي ووليد - حصريا على قناة طيور الجنة الفضائية على مدار النايل سات - 11315 عمودي

باسکە.. پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تاکە یانەیە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی2013-10-31 muhamet Xalid.            ماوه‌ی دوو رۆژە یار...
31/10/2013

باسکە.. پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تاکە یانەیە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی

2013-10-31 muhamet Xalid.



ماوه‌ی دوو رۆژە یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی لاوانی باسكه‌ی یانه‌كانی عیراق له ‌سلێمانی ده‌ستیپێكردووه‌ و یارییه‌كانیش تا رۆژی شه‌ممه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.
له‌و قۆناغه‌دا تیپی 8 یانه‌ به‌شدارن و یانه‌كانیش به‌سه‌ر دوو گرووپدا دابه‌شكراون، له‌هه‌ر گرووپێكیشدا دوو تیپ ده‌گه‌نه‌ جه‌وله‌ی كۆتایی كه‌ یارییه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌كرێن.

ئاستی پێشمه‌رگه‌ خراپه‌
تاكه‌ یانه‌ی كوردستان كه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كۆتایی، تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و له ‌گرووپی یه‌كه‌م یاریی ده‌كات، به‌ڵام به‌ئاستێكی خراپ ده‌ركه‌وتووه‌ و دووچاری دوو شكستی یه‌ك له‌دوای یه‌كبووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و یانه‌یه‌ میوانداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌و گرووپه‌كه‌ی كردووه‌، بڕی 500 هه‌زار دیناریش ده‌داته‌ هه‌موو یانه‌ به‌شداره‌كان.

یارییه‌كان
یارییه‌كانی هه‌ردوو گرووپه‌كه‌ش كه‌ تائێستا كراون، به‌مجۆره‌ن:
گرووپی یه‌كه‌م
*میقدایه‌×دیوانیه‌ (45-47).
*حله‌×عومالی نه‌ینه‌وا (58-35).
*عومانی نه‌ینه‌وا×میقدادیه‌ (39-47).
*دیوانیه‌×حله‌ (67-73).

گرووپی دووه‌م
*ئیسكان×پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی (57-44).
*نه‌فتی باشوور×سه‌وره‌ی بیست (49-52).
*پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی×نه‌فتی باشوور (20-57).
*نه‌فتی باشوور×ئیسكان (51-54).

نه‌بوونی گیانی وه‌رزشی
ئه‌وه‌ی له ‌یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌دا تێبینی كراوه‌، نه‌بوونی گیانی وه‌رزشییه‌ له‌نێوان راهێنه‌ر و یاریزانانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق كه‌ له‌میانی یارییه‌كاندا به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی توند له‌ناوبژیوانان ده‌گرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ راهێنه‌ران وته‌ی نه‌شیاو و ناشایسته‌ به‌رامبه‌ر یاریزانه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌ هه‌موو به‌ها و گیانێكی وه‌رزشی به‌تایبه‌ت له‌نێو گۆڕه‌پانی یاریگادا.

یانه‌ی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی پاشه‌كشێ له‌چالاكیه‌كان ده‌كات2013-10-31 muhamet Xalid.            سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وه‌رزی را...
31/10/2013

یانه‌ی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی پاشه‌كشێ له‌چالاكیه‌كان ده‌كات

2013-10-31 muhamet Xalid.



سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو بۆ به‌شداریكردن له‌خولی نوخبه‌ی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق، له‌لایه‌ن حكومه‌ت و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ هاوكارییه‌كی زۆر كران، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان له‌سه‌رجه‌م چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كاندا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ و نه‌دانی بۆندی یاریزانه‌كانیان.

مۆڵه‌ته‌كه‌یان تاكه‌ی ده‌بێت؟
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سلێمانی، ئه‌ندامانی ئه‌و یانه‌یه‌ تا 7/11 مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بكه‌ن و له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ رزگاریان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ پاره‌ی بۆندی یاریزانه‌كانیان بده‌ن، چونكه‌ ئه‌و پاره‌ی له‌داهات و بودجه‌ی حكومه‌ت وه‌ریده‌گرن كه‌ نزیكه‌ی 60 ملیۆن دیناره‌، ته‌نیا به‌شی موچه‌ی یاریزانه‌كانیان ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تا ئه‌و واده‌یه‌ی دایاناوه‌ یارمه‌تی نه‌درێن، ئه‌وا پاشه‌كشێ له‌سه‌رجه‌م چالاكییه‌ وه‌رزشیه‌كاندا ده‌كه‌ن.

زیانێكی زۆری ده‌بێت
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش، سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی وتی: له‌كۆبوونه‌وه‌ بڕیارماندا ئه‌گه‌ر هاوكاری نه‌كرێین ئه‌وا پاشه‌كشێ راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر به‌وه‌رزشی كوردستان، به‌تایبه‌تی به‌شاری سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ ده‌بێت وه‌ك چۆن له‌رۆژانی رابردوودا هاوكاری چه‌ند یانه‌یه‌كی شاره‌كانی تری كوردستان كراوه‌، ئاواش هاوكاریمان بكرێت، تا بتوانین بۆندی یاریزانه‌كانمان بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی یانه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ته‌نیا به‌شی موچه‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ناوبراو وتیشی: قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و پارێزگاری سلێمانی كردووه‌، پارێزگار پێی راگه‌یاندوون هه‌وڵده‌دات له‌رێگه‌ی سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ هاوكاریان بۆ كۆبكاته‌وه‌.

به‌رده‌وام قه‌یران
به‌رده‌وام یانه‌كانی كوردستان له‌قه‌یرانی داراییدان و زۆرجاریش هه‌ڕه‌شه‌ی پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن، تا وه‌ك كارتێكی گوشار بۆ یارمه‌تیان به‌كاری بهێنن، ئه‌گه‌ر به‌نمونه‌ش یانه‌ی سلێمانی وه‌ربگرین، ئه‌وا له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌و یانه‌یه‌ رایگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ 350 ملیۆن دینار قه‌رزدار، به‌ڵام له‌كۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كاندا كه‌ ئه‌مساڵ كرا، به‌رپرسی دارایی یانه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هیچ قه‌رزێكیان له‌سه‌ر نه‌ماو، كه‌چی به‌هۆی بۆنده‌كانیان جارێكی تر دووچاری ئه‌و قه‌یرانه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و ناتوانن پاره‌ی یاریزانه‌كان دابین بكه‌ن.

4 یاریزانی مان یونایتد له‌ مانگی یه‌ك یانه‌كه‌ جێده‌هێڵن           2013-10-31 muhamet Xalid. به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌كان ...
31/10/2013

4 یاریزانی مان یونایتد له‌ مانگی یه‌ك یانه‌كه‌ جێده‌هێڵن




2013-10-31 muhamet Xalid.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌كان یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكی ببێت به‌ فرۆشتن بێت یاخود به‌ شێوه‌ی خواستن بێت له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزاناندا.

پێگه‌ی تۆتۆ میركاتۆ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ 4 یاریزان پاڵێوراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو چونكه‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ ده‌یڤد مۆیس متمانه‌ی به‌و یاریزانانه‌ نه‌ماوه‌.

ئه‌و یاریزانانه‌ش كه‌ ده‌یڤد مۆیس ده‌یه‌وێت له‌ پێكهاته‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان دورریان بخاته‌وه‌ ( به‌رگریكاری به‌رازیلی رافائیل و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست ئاشلی یۆنگ و ئه‌ندرسۆن ئۆلیڤێرا و هێرشبه‌ری پورتوگالی لویس نانی-ن).

به‌رشه‌لۆنه‌ 10 ملیۆن یۆرۆی پێده‌دات2013-10-31 muhamet Xalid.            به‌رشه‌لۆنه‌ 10 ملیۆن یۆرۆی پێده‌داتله‌دوای برد...
31/10/2013

به‌رشه‌لۆنه‌ 10 ملیۆن یۆرۆی پێده‌دات

2013-10-31 muhamet Xalid.


به‌رشه‌لۆنه‌ 10 ملیۆن یۆرۆی پێده‌دات
له‌دوای بردنه‌وه‌ی له‌ سێڵتافیگۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی رایگه‌یاند ده‌رگای رۆیشتنی ڤاڵدێز یان دانه‌خستووه‌ و هه‌ر تیپێك بیه‌وێت ده‌توانێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا مۆربكات و بیگوازێته‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئێستا به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ڤاڵدێز و پێده‌چێت گۆڵچییه‌كه‌ی بروسیا میونشن گلادباخ بێت.

مارك ئه‌ندرێ تێر شتیگن گۆڵچی یانه‌ی میونشن گلادباخه‌و ئێستا سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیای كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا بكات و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵیاندا مۆربكات بۆ بردنی گۆڵچیه‌كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، ئه‌و یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ تا ئێستا داوای 12 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات، به‌ڵام یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ته‌نها بڕی 8 ملیۆنی داوه‌و ئێستا دوو ملیۆن یۆرۆی تری داناوه‌ ئه‌گه‌ر زۆر جه‌ختیان له‌سه‌ر بڕی پاره‌كه‌ كرده‌وه‌و پێ ناچێت له‌و بڕه‌ سه‌ربكه‌ون چونكه‌ به‌ گونجاوی ده‌زانن بۆ ئاستی ئه‌و گۆڵچیه‌.

كتێبه‌که‌ی فێرگسۆن ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارکرد2013-10-31 muhamet Xalid.            ژماره‌ پێوانه‌ییه‌کانی سێر ئەلێکس فێرگ...
31/10/2013

كتێبه‌که‌ی فێرگسۆن ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارکرد

2013-10-31 muhamet Xalid.



ژماره‌ پێوانه‌ییه‌کانی سێر ئەلێکس فێرگسۆن به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ یه‌کجاری وازی له‌ کاری ڕاهێنه‌رایه‌تی هێناوه‌، ئه‌م جاره‌یان کتێبه‌که‌ی فێرگسۆن به‌ ناوی (ژیاننامه‌ی فێرگسۆن) که‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ بۆته‌ پڕفرۆشترین کتێب له‌ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌دا.
ڕۆژنامه‌ی (میرۆر)ی به‌ریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ کتێبه‌که‌ی فێرگسۆن ‌تائێستا 1.4 ملیۆن جونیه‌ی ئیسته‌رلینی لێ فرۆشراوه‌ له‌ کۆی ئه‌و 30.7 ملیۆن جونیه‌ی ئیسته‌رلینیه‌ی که‌ ئێستا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ ماوه‌ی داهاتوودا به‌هۆی فرۆشتنی کتێبه‌که‌یه‌وه‌ ده‌ستیبکه‌وێت.
ڕۆژنامه‌که‌ ناوی ئه‌و پێنج کتێبه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ له‌ به‌ریتانیادا له‌ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌دا پڕفرۆشترین کتێب بووه‌ که‌ کتێبه‌که‌ی ئەلێکس فێرگسۆن به‌ ناوی (ژیاننامه‌ی فێرگسۆن) له‌ پله‌ی یه‌که‌مدایه‌ و 115547 دانه‌ی لێ فرۆشراوه‌، پاشان کتێبی (چۆن فێری چێشتلێنان ده‌بیت) یدیلیا سمیس 112000 دانه‌ی لێ فرۆشراوه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌، پله‌ی سێیه‌میش بۆ کتێبی (گه‌شت)ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا (تۆنی بلێر)ه‌ که‌ 92 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشراوه‌، کتێبه‌که‌ی ده‌یڤید بێکهامی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌ ناوی (ژیانم) 86 دانه‌ی لێ فرۆشراوه‌ و له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌، له‌ پله‌ی پێنجه‌میش کتێبی (کاری پاشا)ی بۆڵ باریڵه‌ که‌ 77 هه‌زاری لێ فرۆشراوه‌.

یۆرگن کلۆب وەڵامی ریاڵ مەدریدی دایەوە2013-10-31 muhamet Xalid.            یۆرگن کلۆب وەڵامی ریاڵ مەدریدی دایەوەچوارشەممە...
31/10/2013

یۆرگن کلۆب وەڵامی ریاڵ مەدریدی دایەوە

2013-10-31 muhamet Xalid.


یۆرگن کلۆب وەڵامی ریاڵ مەدریدی دایەوە
چوارشەممەی ئەمڕۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئاشکرایکرد کە یۆرگن کلۆبی راهێنەری یانەکە بۆندەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند نوێکردەوە تا ساڵی 2018.
ئاشکراکردنی نوێکردنەوەی بۆندی ئەم را‌هێنەرە ئەڵمانیە لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە هەبوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەنیازبووە بۆند لەگەڵ کلۆبدا ئیمزا بکات و وەک شوێنگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دایبنێت، بەڵام کلۆب وەڵامی ریاڵی دایەوە بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی تا ساڵی 2018.
ناوبراو لە وەرزی 2008ەوە بووەتە را‌هێنەری دۆرتمۆند و توانیویەتی ساڵی 2011 نازناوی خولی ئەڵمانی بباتەوەو ساڵی دواتریش دوو نازناوی ناوخۆی وڵاتەکەی بەدەستهێناوە.

ناپۆلی لە 30ی ئۆکتۆبەردا چی بۆ مارادۆنا  كرد؟2013-10-31 muhamet Xalid.            یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هەمیشە دیێگۆ ئەرما...
31/10/2013

ناپۆلی لە 30ی ئۆکتۆبەردا چی بۆ مارادۆنا كرد؟

2013-10-31 muhamet Xalid.


یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هەمیشە دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی لە یاد ناکات لەو کاتەوەی ئەستێرەی ئەو یانەیە بووە لە ساڵەکانی هەشتای سەدەی رابردوودا.
رۆژی 30 ئۆکتۆبەر مارادۆنا رۆژی لە دایکبوونێتی، بەو هۆیەوە یانەی ناپۆلی دوئينى ئاهەنگی بۆ یادی لە دایکبوونی ئەو ئەفسانە ئەرجەنتینیە رێکست وەک وەفایەک بۆی.
یانە ئیتاڵییەکە لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەنووسێت: 30 ئۆکتۆبەر رۆژێکی تایبەتە، تێیدا ئاماژە بە لەدایکبوونی مارادۆنا دەدەن.
ئۆریلیۆ دی لۆرێنتس-ی سەرۆکی یانەی ناپۆلی لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: هەموو ساڵێکت بە خۆشی بێت مارادۆنا، تۆ ئێستا تەمەنت 53 ساڵەو تەمەننای ژیانێکی باشترت بۆ دەخوازم.
مارادۆنا توانیویەتی بۆ ئەو یانەیە دووجار نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەستبهێنێت لە ساڵەکانی 1987 و 1990.

جل ڕه‌شه‌کان کێن؟           2013-10-31 muhamet.xalid. ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ چه‌ند که‌سێک له‌ نێو یاریگاکانی جیهاندا بڵاوب...
31/10/2013

جل ڕه‌شه‌کان کێن؟


2013-10-31 muhamet.xalid.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ چه‌ند که‌سێک له‌ نێو یاریگاکانی جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ وه‌ک یاریگاکانی ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریکا که‌ ژماره‌یان 11 که‌سه،‌ هه‌موویان هه‌مان جلیان له‌به‌ردایه‌ که‌ جلێکی ڕه‌شه‌ و به‌ ته‌نها ده‌موچاویان دیاره‌ ته‌نانه‌ت ده‌ستیشیان دیار نییه‌و ده‌ستکێشیان له‌ ده‌ستدایه‌.
ئه‌م 11 که‌سه‌ که‌ هه‌موو میدیاکانی جیهانیان بۆ خۆیان ڕاکێشاوه‌ کاتێک که‌ ده‌بینرێن هیچ قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کدا ناکه‌ن و هیچ جوڵه‌یه‌کیش ناکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌و نیشانه‌یه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر جلی ئه‌م 11 که‌سه‌ ده‌بینرێت که‌ ئاسان نییە هیچ که‌سێک بتوانێت له‌و وێنه‌یه‌ تێبگات ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت که‌ وێنه‌ی تۆپێکی تێدایه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی شتێکی زۆر سه‌یره‌، ئه‌م 11 که‌سه‌ له‌ ئێستادا هه‌موو جیهان باسیان ده‌کات و به‌ دوای ڕاستییه‌ شاردراوه‌کانی پشت ئه‌م چه‌ند که‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ ته‌نها له‌ نێو یاریگادا ده‌بینرێن و وه‌ک هه‌موو که‌سێکی تر ته‌ماشای یاریی ده‌که‌ن،‌ به‌ یه‌کڕیز داده‌نیشن و ئه‌گه‌ر جوڵه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن هه‌موویان به‌یه‌که‌وه‌ ده‌جوڵێن.

ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ بۆ له‌ ئێستادا ده‌رده‌که‌ون؟
وه‌ک ئاشکرایه‌ که‌ 31ی ئۆکتۆبه‌ر له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوادا ئاهه‌نگێکی گه‌وره‌ سازده‌کرێت که‌ به‌ جه‌ژنی هاڵۆوین ناسراوه‌ واته‌ (جه‌ژنی پیرۆز) که‌ له‌م ڕۆژه‌دا ده‌وامی ڕه‌سمی له‌ زۆر وڵاتدا ده‌وه‌‌ستێت، ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و سکۆتله‌ندا له‌ گه‌وره‌ترین و دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ن که‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خه‌ڵک بڕوایان وایه‌ که‌وا له‌م جه‌ژنه‌دا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ مردوون ده‌بنه‌ شه‌به‌ح و دێنه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی، به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌موو خه‌ڵک جلێکی ترسناک له‌به‌رده‌که‌ن و ماسکێک ده‌که‌نه‌ ده‌موچاویان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه‌ و ببنه‌هۆی ترساندنی که‌سێکی تر که‌ چه‌ندین که‌س له‌م ڕۆژه‌دا له‌لایەن که‌سانی ده‌مامکداره‌وه‌ کوژراون به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌س بکوژه‌کان بناسێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ دایکان و باوکان له‌و وڵاتانه‌دا ئامۆژگاری نه‌وه‌کانیان ده‌که‌ن که‌ له‌ شه‌وی جه‌ژنی هاڵۆویندا خۆیان له‌ که‌سانی نه‌ناسراو به‌ دووربگرن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ چه‌ندین که‌س بڕوایان وایه‌ که‌ هاتنی ئه‌م 11 که‌سه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌ژنی هاڵۆوینه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ به‌رز ڕابگرن و هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ به‌ ده‌موچاوێکی ترسناکی سپی و تووڕه‌بوونێکی ته‌واو به‌ ده‌موچاویشیانه‌وه‌ ده‌بینرێت.

ده‌رکه‌وتنی ئه‌م جلڕه‌شانه‌ له‌ شوێنه‌ جیاجیاکاندا
-ئه‌م 11 که‌سه‌ یه‌که‌مجار له‌ یاریگایه‌کی وڵاتی ئه‌مریکا له‌ کاتی یاریی هۆکیدا ده‌رکه‌وتن.
- بۆ جاری دووه‌م ئه‌م جلڕه‌شانه‌ له‌ یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رێنای تایبه‌ت به‌ یانه‌ی بایرەن میونخ ده‌رکه‌وتن له‌ یاریی نێوان بایرەن میونخی ئه‌ڵمانی و هێرتابه‌رلین له‌ خولی بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیدا، لێره‌دا هیچ که‌س نه‌یده‌زانی که‌ ئایا ئه‌م که‌سانه‌ کێن و‌ بۆچی له‌ نێو ئه‌م خه‌ڵکه‌دا دانیشتوون؟ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سه‌یری ئه‌م 11 جلڕه‌شه‌یان ده‌کرد ژماره‌یان له‌و که‌سانه‌ زیاتر بوو که‌ دانیشتبوون بۆ سه‌یری یارییه‌که‌، ئه‌م 11 که‌سه‌ له‌ ناوه‌ندی کورسییه‌کانی نێو یاریگاکه‌دا دانیشتبوون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵک بیانبینێت.
تۆرستن شمیت یه‌کێکه‌ له‌و هانده‌رانه‌ی که‌ له‌م یارییه‌دا له‌ نزیک 11 جلڕه‌شه‌که‌وه‌ دانیشتبوو به‌م شێوه‌یه‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسه‌کان دوا: له‌ سه‌ره‌تادا که‌ جلڕه‌شکان دانیشتبوون شتێکی زۆر سه‌یربوو هیچ جوڵه‌یه‌کیان نه‌ده‌کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی کات ئه‌مانه‌ له‌ شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌سانه‌وه‌ و جارێکی تر داده‌نیشتن، ئه‌مان زۆر له‌ منه‌وه‌ نزیکبوون، به‌ڕاستی زۆر سه‌یربوو نه‌مانده‌زانی که‌ ئه‌مانه‌ کێن.
- ئه‌م جلڕه‌شانه‌ جارێکی تر له‌ ڕۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌ له‌ یاریگای یۆڤانتۆس له‌ ئیتاڵیا ده‌رکه‌وتن به‌هه‌مان شێوه‌ و هه‌ڵسوکه‌وت، ئه‌م جاره‌یان به‌بێ ده‌نگی دانه‌نیشتن و په‌یامێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان به‌رزکردبووه‌وه‌ که‌ نووسرابوو (Winner Takes Earth) واته‌ (براوه‌ زه‌وی ده‌بات) ‌تائێستا نازانرێت مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ چییه‌.
- له‌ ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ واته‌ ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ی پێشوو جارێکی تر له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی ئینگلته‌را بینران و له یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌ یاریی نیوان چێڵسی و مانچسته‌ر سیتی له‌ خولی نایابی ئینگلته‌را، ئه‌م جاره‌یان به‌شێوه‌یه‌کی جیاوازتر بینران، ئه‌م 11 که‌سه‌ له‌ شوێنی تایبه‌تیدا بینران که‌ وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت له‌ پشتی فرانس پیکن پاوه‌ری یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاوه‌ن، له‌م باره‌یه‌وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 1ی تشرینی یه‌که‌م واته‌ 1ی مانگی داهاتوو فرانس پیکین پاوه‌ر له‌ باره‌ی ئه‌م چه‌ند که‌سه‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌ک بخاته‌ڕوو.

ئه‌م جلڕه‌شانه‌ له‌ چییه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌؟
-ئاشکرایه‌ که‌ له‌ مانگی یۆنیۆی ساڵی داهاتوو له‌ وڵاتی به‌رازیل جامی جیهانی 2014 ده‌ستپێده‌کات، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوودا شتێکی زۆر سه‌یر روویدا له‌ وڵاتی به‌ڕازیل ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ شاخی سوگارۆلۆف له‌ شاری ڕیۆ دی جانیرۆی وڵاتی به‌ڕازیل له‌ پڕ ڕووناکییه‌ک په‌یدابوو که‌ به‌ گه‌وره‌یی له‌سه‌ر شاخه‌که‌ نوسرا (Winner Takes Earth) که‌ هه‌مان ئه‌و ئاماژه‌یه‌ بوو که‌ ئه‌م 11 که‌سه‌ له‌ یاریگای یۆڤانتۆس به‌رزیانکرده‌وه‌، له‌ پاش نووسینه‌که‌ نیشانه‌یه‌ک له‌سه‌ر شاخه‌که‌ بینرا که‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و نیشانه‌یه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر جلی ئه‌م 11 که‌سه‌ ده‌بینرێت. ئه‌م نیشانه‌یه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی لێتێده‌گه‌م که‌ ڕه‌سمی تۆپێکی تێدایه‌و هیچ که‌س و لایه‌نێکیش هیچ شتێک ده‌رباره‌ی ئه‌م نیشانه‌یه‌ ناڵێن.
ئه‌م جلڕه‌شانه‌ ژماره‌یان 11 که‌سه‌ که‌ ئه‌مه‌ش یه‌کسانه‌ به‌ ژماره‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی که‌ له یاریی تۆپی پێدا یارییده‌که‌ن، به‌ڵام نازانرێت که‌ ئایا مه‌به‌ستیان له‌مه‌ چییه‌، ئایا هه‌ر بۆ جه‌ژنی هاڵۆوینه‌ وه‌ک باسمان کرد؟ یاخود مه‌به‌ستێکی تر له‌ پشت ئه‌م چه‌ند که‌س و نیشانه‌و ئاماژانه‌وه‌یه‌.

Address

Irbil
44001

Telephone

+9647515483635

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شقق اربيل / شوقةكاني هةولير posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category