06/07/2022
بەشداری سەرۆکی ڕێکخراوی دەڤەری برادۆست لە کار و چالاکی فەرمانگەی ڕێخراوە ناحکوومیەکان
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٣، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە هەماهەنگـــی لەگەڵ چەند ڕێکـــــخراوێکـی کـوردســـتانی، عیراقی و نێــودەوڵـــەتی بە هاوئاهەنگـــی لەگـــەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەندین چالاکی و پرۆژە لە سنووری ئیدارەکە جێبەجێ دەکات کە ئامانج لێی دروستکردنی ڕایەڵەیەکە لەنێوان ڕێکخراوەکان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری ڕێکخراوەکان بەشێوەیەکی زیاتر و باشتر بگات بە ناوچەکە.
کــــار و چالاکــییەکانی پڕۆژەکــە خزمەت بە چەندین سێکــتەری ئیدارەکە دەکات، لەوانە: ژینگـە، پەروەردە و خوێندنی باڵا، پەرەپێدانی تواناکـــان، خاوەن پێداویســـــــتی تایبەت، نەهێشــتنی ماددە هۆشبەرەکان، هاریکــاری مرۆیی، گەشت و گوزار.
شایانی باسە ستافێکی فەرمانگە بۆ ماوەی یەک هەفتە لە سنووری ئیدارەی سۆران سەرپەرشتی کار و چالاکی ڕێکخراوەکان دەکەن، بەڵام پرۆژەکە بەردەوامی دەبێت و لە داهاتووشدا ڕێکخراوی زیاتر خزمەتگوزارییەکانیان بۆ ئیدارەکە تەرخان دەکەن .