Aram M. Ahmed Realtor

Aram M. Ahmed Realtor Always exit strategy, powerful insight, cashflow lead to factors for better decision-making in invest

18/08/2025

14/09/2024
Beautiful kitchen
14/09/2024

Beautiful kitchen

ئەگەر کاریگەر نەبیت، ئەوا نەبینراویت…..من هەمیشە دەلێم ئامانجی راوێژکاری بالا لێرەوە دەست پێدەکات و کاریگەر دەبێت.هەمووم...
13/06/2024

ئەگەر کاریگەر نەبیت، ئەوا نەبینراویت…..
من هەمیشە دەلێم ئامانجی راوێژکاری بالا لێرەوە دەست پێدەکات و کاریگەر دەبێت.
هەموومان دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە پێویستیەکی زۆر گرنگ و کاریگەر هەیە بە تایبەت بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانان و کڕیاران بۆ بنیاتنانی سەرکەوتنی پۆرتفۆلیۆ و ناوبانگ و ناساندنی براند وە دەبێت هەنگاوە نێوخۆیی و نێودەولەتیەکانمان لە دەست پێشخەریە گرنگەکان بێت. بەبێ گوێدانە ڕۆڵی سەرکردایەتی و ئەزموونە گرنگەکان، پەرەپێدانی ڕێبازێکی ستراتیژی بۆ کاریگەری؛ ئەم ناساندنە زۆر گرنگە وە دەبێت خوێنەر بین و گفتوگۆ بکەین لەگەل تیمەکەمان، راوێژکارانی بالا و خەلکانی دەوروبەرمان.
شت گەلێک هەیە باسی بکەین بەتایبەت لە بواری خانووبەرەدا، بیرکردنەوەی ستراتیژی دەتوانێت لایەنی جۆراوجۆر لەخۆبگرێت، وەک دەستنیشانکردنی بابەتە گرنگ و تازە دەرچوەکانی بازاڕ، هەمەچەشنکردنی پۆرتفۆلیۆی خانووبەرە، یان جێبەجێکردنی پراکتیکەکانی گەشەپێدانی بەردەوام. بۆ نموونە، گرتنەبەری ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردنی مەترسی داهێنەرانە لە پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنانەکانماندا نەک تەنها سەروەت و سامانەکەمان دەپارێزێت بەڵکو وەک وەبەرهێنەرێک و بارزگانێک و کڕیارێک زۆر وریا و بیرکەرەوەییەکی پێشکەوتوو جێگیر و بەهێزمان پێ دەبەخشێت، بۆیە بە بەهێزی و پێشەنگی بیرلێکردنەوە پێویستیەکی زۆر گرنگ و پێشینەیە.
دروستکردن و داڕشتنی کاریگەریەکانمان زیاترە لە تەنها ئاماژەیەک بۆ سەرفرازیەکانمان، وە بلێین کاریگەری هێزێکی دینامیکیە کە سەرکردایەتی چالاکانە پیشان دەدات، وە ئیلهام بەخشە بۆ خودی کەسایەتیمان و ناساندنمان و تیمەکەمان و خەلکانی دەوروبەرمان وە لەکۆتاییدا دەرئەنجامەکانی بازرگانی و پیشەییەکانمان زۆر خێرا بەرەو ئاستێکی چاوەڕنەکراوی پێشکەوتن بەخۆوە دەبینێت، چ هەستێکی خۆشە بۆمان، وانیە!. بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و جێبەجێکردنی ستراتیژییە کاریگەرەکان، ئێمە نەک تەنها ئەنجامەکانمان دەبەینە لوتکە بەڵکو ناوبانگی خۆمان وپیشەکەمان زۆر رێزدارتر دەبینین بە بڕیارە درووستەکانمان.
ئەو وەبەرهێنەرانەی لە دروستکردنی کاریگەریەکان لە پێشینەدان وەک بیرکردنەوەیەکی پێشکەوتوو و بەرپرسیار لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە سەیر دەکرێن، کە هاوبەش و لایەنە پەیوەندیدارە هاوبیرەکان ڕادەکێشن. بە هەمان شێوە کڕیاران بۆ ئەو بزنسانە ڕادەکێشرێن کە پابەندبوون بە نیشاندانی گۆڕانکاری ئەرێنی کە دەبێتە هۆی زیادبونی متمانە و دڵسۆزی. وە بازرگانەکان ناوبانگێک بۆ کرداری کاریگەر کە ئاماژەیە بۆ متمانەپێکردن لە پێشەنگ بوون لە پیشەسازییەکانی خۆیاندا پێگەیان پێدەبەخشێت. ئەم یەکخستنەی بەهاکان دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانە و دڵسۆزی لەنێو وەبەرهێنەران وکڕیاران و بازرگانان، لە کۆتاییدا ناوبانگ و ناساندنی براندی ئەم بازرگانییە خانووبەرە و کارسازەکانیان بەهێز و پێشەنگ دەکات.
گرنگتر بلێم، لە پرۆسەکانی بڕیاردانی گرینگدا کە پەیوەندییان بە وەبەرهێنانی عقارات هەیە بە تایبەتی وە وەهەر کارسازێکی تر بێت بە گشتی، توانای دروستکردنی کاریگەری دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ هاندانی دەرئەنجامە سەرکەوتووەکان و پێشەنگیەکان. وەبەرهێنەران و کڕیاران و بازرگانان دەبێ بە وردی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و ئابوورییەکان لە بڕیارەکانیان لەبەرچاو بگرن بۆ دڵنیابوون کە لەگەڵ بەهای ئاینی و ئامانجە درێژخایەنەکانیان هاوتەریبن. بە یەکەمایەتیدان (ئەولەویەتدان) بە کاریگەرییەکان، نەک تەنها مەترسییەکان کەم دەکەنەوە بەڵکو دەرفەتەکان دەقۆزنەوە بۆ بەشداریکردنی بڕیارە ئەرێنیەکان لە کۆمەڵگادا لەکاتێکدا داهاتی دارایی بەدەستدەهێنن.
لە راستیدا، دروستکردنی کاریگەری لە وەبەرهێنانی خانووبەرەدا یان هەر کارسازێکی تر بێت تەنها پەیوەندی بە هاندانی سەرکەوتنی داراییەوە نییە، پەیوەندی بە دروستکردنی ناوبانگێکەوە هەیە بۆ ڕەفتاری بەرپرسیارانە و ئەخلاقی کە دەنگدانەوەی لەگەڵ وەبەرهێنەران، کڕیاران و بازرگانانەوە هەبێت. بە تێکەڵکردنی کاریگەری لە پرۆسەی بڕیاردانمان، نەک تەنها متمانە و یەکپارچەیی خۆمان بەرز دەکەینەوە بەڵکو خۆمان وەک پێشەنگ لە پیشەسازییەکەدا جێگیر دەکەین، پەیوەندی درێژخایەن و گەشەکردنی بەردەوام پەروەردە دەکەین.

د. ئارام محمد احمد
دکتۆرا لەکارگێڕی کاری وەبەرهێنانی عقارات
بەڕێوەبەر و خاوەن کۆمپانیای عقارات ڕۆیا نێودەولەتی بەریتانیا

ئەگەر خێرا نەبیت، دواهەمینیت… لە جیهانی خێرای ئەمڕۆدا، گۆڕانکاری بەردەوامە و دەرفەتەکان لە چاوتروکانێکدا سەرهەڵدەدەن و ل...
24/05/2024

ئەگەر خێرا نەبیت، دواهەمینیت…
لە جیهانی خێرای ئەمڕۆدا، گۆڕانکاری بەردەوامە و دەرفەتەکان لە چاوتروکانێکدا سەرهەڵدەدەن و لەناو دەچن. بۆ وەبەرهێنەران و کڕیاران و بازرگانەکان، دەستبەسەرداگرتنی ئەم ساتانەی زوو تێدەپەڕن بۆ دروستکردنی کاریگەری زۆر گرنگە بۆ بەکارهێنانی تواناکانیان. لە کاتێکدا ڕەنگە کامڵبوون بەدەست نەهێنرێت، بەڵام زۆر گرنگە کە سەرمایەگوزاری لە ساتەوەختە گرنگەکان بکەیت و کاریگەرییەکی مانادار دروست بکەیت. بەم کارە، تۆ نەک هەر متمانە و ڕێز دەڕوێنیت بەڵکو کاریگەریەکانت بونیان دەبێت و ئەنجامەکان دەگەیەنیت بە لوتکە- ئەمەش تایبەتمەندی سەرکردایەتییەکی کاریگەرە. جگە لەمەش، دروستکردنی کاریگەری تەنها بەدەستهێنانی دەستکەوتی دەستبەجێ نییە، پەیوەندی بە دروستکردنی ناوبانگ و ناسنامەی براندێکەوە هەیە کە بە شێوەیەکی ڕەسەن ڕەنگدانەوەی بەها و بنەماکانت بێت. بە نیشاندانی بەردەوامی پابەندبوونت بە دروستکردنی گۆڕانکاری، تۆ نەک تەنها ئیلهامبەخشی متمانەت پێدەدات بەڵکو دەرفەتەکانی هاوبیریەکانت ڕادەکێشیت بە گرنگەوە بڕوانە.
رەنگە ڕێنماییەکانی ڕاوێژکاری باڵای نێودەولەتی دەتوانێت لەم ڕووەوە گۆڕانکاری گەورە دروست بکات. بە تێڕوانینە ستراتیژییەکان و دیدگای جیهانی، دەتوانن یارمەتی وەبەرهێنەران، کڕیاران و بازرگانان بدەن بۆ بەڕێوەبردنی ئاستەنگە ئاڵۆزەکان و دەستبەسەرداگرتنی دەرفەتەکان لەسەر ئاستی جیهانی. شارەزایی راوێژکاران لە بیرکردنەوەی ستراتیژی و توانای درووستکردنی گۆڕانکاری بەهێز دەتوانێت بەرەو گۆڕانکاری دراماتیک و کاریگەر هەنگاوبنێیت، سەرکەوتن و سەرفرازیت نەک تەنها لە ئاستی نێوخۆیی بەڵکو لە ئاستی جیهانیشدا مسۆگەر بکات.

لە بنەڕەتدا، توانای دروستکردنی کاریگەری لەم ساتەدا تەنها کارامەیی نییە، ئەوە پێویستییەکی ستراتیژییە کە وەبەرهێنەران، کڕیاران و بازرگانانە سەرکەوتووەکان لە دیمەنە دینامیکییەکانی ئەمڕۆدا پێناسە دەکات.

لەگەڵ هەنگاونانمان بۆ داهاتووێکی گەش، گرنگی کاریگەرییەکانمان بەردەوام زیاد دەکات. چیتر تەنها پەیوەندی بەوەوە نییە کە ئێمە چی دەکەین، بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چۆن دەیکەین و کاریگەرییە شەپۆلییەکان لەسەر خەڵک، بازرگانییەکان و جیهان بەگشتی رەچاودەکرێن.

هەموومان دەبێ ئەو کاریگەرییە لەبەرچاو بگرین کە بەکاری دەهێنین وە سەرکەوتنێک و سەرفرازێکی میراتیانە کە هەموومان ئامانجمانە کە دەمانەوێت بەجێی بهێڵین. کارکردن بە مەبەست و ئامانج خەریکە دەبێتە شتێکی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە دیمەنی ئەمڕۆدا کە هەمیشە لە گەشەکردندایە.
لەڕاستیدا توانای ئێمە بۆ دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی بە خێرایی وەک فاکتەری جیاکەرەوە بۆ وەبەرهێنەرانی باڵا، کڕیاران و بازرگانە سەرکەوتووەکان سەرهەڵدەدات و بەردەوامیەکی بێ هاوتا دەبێت. ئەم تێبینییە تەنیا تیۆری نییە- ئەمە واقیعێکە کە ئێمە ڕۆژانە لە کارلێک و هەوڵەکانماندا شاهیدی دەبین و دەبن بە بەلگە فلیمێک لە رۆژانی ژیانمان دا.

لە ئەنجامدا، کاریگەرییەکانمان تەنها بەرهەمی لاوەکی کردارەکانمان نییە، ئەوە هێزی بزوێنەری سەرکەوتنەکانمانە کە ناوبانگ و پەیوەندییەکانمان و بەشداریکردنمان لە جیهاندا لە قاڵب دەدات. بۆیە گرنگە هەمیشە سوپاسی الله بکەین بۆ بەخششەکانی بەسەر ئێمەی مرۆڤایەتی نەخشاندووە.

دلخۆشم بە بەشداری کردنت بە دەولەمەندکردنی بابەتەکە گەرچی بە لایک، کۆمێنت، بیرکردنەوەیەکی خۆت بێت. سوپاس کە خوێنەری بابەتەکانمی.

د. ئارام محمد احمد
دکتۆرا لەکارگێڕی کاری وەبەرهێنانی عقارات
بەڕێوەبەر و خاوەن کۆمپانیای عقارات ڕۆیا نێودەولەتی بەریتانیا

داڕشتنی ستراتیژی کاریگەریەکان "پێویستە بیری لێبکەینەوە"، وانیە؟بە ڕەچاوکردنت بەوەی کە کاریگەریەکانت زۆر گرنگە، وەبەرهێنە...
16/05/2024

داڕشتنی ستراتیژی کاریگەریەکان "پێویستە بیری لێبکەینەوە"، وانیە؟
بە ڕەچاوکردنت بەوەی کە کاریگەریەکانت زۆر گرنگە، وەبەرهێنەران و کڕیاران هەمیشە پێویستە تەحەدای خۆیان بکەن بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو کاریگەریانە بن کە هەیانە، یاخود ڕەنگە کەمیان هەبێت. لەوانەیە ستراتیژی جۆراوجۆریان هەبێت بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی وە دەستپێشخەرییەکانیان، بەڵام پێویستە ستراتیژیەتێک هەبێت بۆ کاریگەرییەکان لەسەر ئەوەی کە چی دەکەن بۆ کارەکەیان. بۆ نموونە دانانی ئامانجەکان، چۆن سەروەت و سامانی خانووبەرە هەمەچەشن بکرێت، چۆن مەترسییەکان کەم بکرێتەوە وە چۆن بەرزترین داهات و قازانجەکانی کورت خایەن ودرێژخایەن بەدەست بهێنرێت.
ئەگەر خوێنەری بابەتی پێشوتر بیت کە لە دواین پۆست بلاوکرایەوە لە کۆمێنت دانراوە زیاتر کاریگەریەکانلای ئێمە گرنگ و خۆشەویست دەبێت.
پێویستە ئەوە بزانین کە ئەوەی لە هەموو وەبەرهێنەران و کڕیاران هاوبەش دەبێت ئەوەیە کە هەمیشە لە ڕێگەی کەسانی دیکەوە کاردەکەن. بۆیە تۆ وەک وەبەرهێنەرێک یاخود کڕیارێک پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاوێژکارە بەهێزەکان بکەیت بۆ بەرزکردنەوەی "کاریگەری" ستراتیژییەکان لەسەر وەبەرهێنان و سەروەت و سامانەکان.
هەر لەبەر ئەمەشە کە زۆرترین کاریگەریەکانت دەبێتە ستراتیژی سەرەکیت و درێژخایەن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامە سەرنجڕاکێش و ئامانج بەخشەکان کە راستەوخۆ پەیوەندیدارە بە خۆشگوزەرانی و تەندرووستی لە ژیاندا.
ئێمە لە پێویستی وەبەرهێنەر و کڕیارەکان بۆ دەرئەنجامە خێرا و بەرهەمدارەکان تێدەگەین. هەر بۆیە ئێمە جەخت لەسەر گرنگی کردەیی ستراتیژی دەکەینەوە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی دەستبەجێ و درێژخایەن.


د. ئارام محمد احمد
دکتۆرا لەکارگێڕی کاری وەبەرهێنانی عقارات
بەڕێوەبەر و خاوەن کۆمپانیای عقارات ڕۆیا نێودەولەتی بەریتانیا

کاریگەریەکانی تۆ زۆر لە کەسایەتی خۆت زیاترە⁠بە تایبەتی وەک وەبەرهێنەرێکی پێشکەوتوو، شتگەلێکی زۆر گرنگ هەیە دەمەوێت پێت ب...
08/05/2024

کاریگەریەکانی تۆ زۆر لە کەسایەتی خۆت زیاترە
⁠بە تایبەتی وەک وەبەرهێنەرێکی پێشکەوتوو، شتگەلێکی زۆر گرنگ هەیە دەمەوێت پێت بلێم کە ئەویش کاریگەریەکانتە.
⁠گرنگیدانت یاخود بلێین فۆکەس کردنت بە کاریگەرییەکانی خودی تۆی وەبەرهێنەر بۆ باشترکردنی زیاتری ستراتیژی وەبەرهێنانی عەقاریەکەت کارێکە هەمیشە دەبێت لات پێشینە و چالێنج بێت، ئەمە پەیوەندی بە بەرزکردنەوەی پڕۆفایلی خۆتەوە نییە لە وەبەرهێنانی عەقاریەکەت یاخود لە هەر وەبەرهێنانێکی تریش بێت.
وەک وەبەرهێنەری پێشکەوتوو ، ئامانج تەنها خۆ بەرزکردنەوە نییە؛ ئەوە پەیوەندی بە فراوانکردنی هەوڵەکانتەوە هەیە بەرەو بەرزکردنەوە و باشترکردنی زیاتری کارەکانت و وەبەرهێنانەکانت.
⁠هەر ئەم کاریگەرییە بەردەوام و بەهێزەیە کە سەکەوتنەکانت مسۆگەر دەکات. بیر لەوە بکەرەوە کە نەوەکانی داهاتووت چی دەڵێن دەربارەی تۆ و سەرکەوتنەکانت و ئەو شوێن پەنجەی کە لەسەر ستراتیژیەتی کارەکەت یان وەبەرهێنانەکەت بەجێدەهێڵیت.
لەبیرت بێت، سەرکەوتنەکانت لەگەڵ براندی کەسی و دیدگای ستراتیژیتدا تێکەڵ بووە. کەواتە، بوێری بیرکردنەوە لە ئاستێکی فراوان و گەورەدا و بە شێوەیەکی بێهاوتا لە شتەکان نزیک بەرەوە.
⁠لە خۆت بپرسە: ئاواتەخوازی چیت لە یادت بێت؟ ئارەزووی چ سەرکەوتنێک دەکەیت لە هەوڵەکانی وەبەرهێنانتدا؟ لەگەڵ پێشکەوتنەکانت بۆ ئاراستە نوێیەکان لە کارەکانت یان وەبەرهێنانەکانتدا، هیواداریت چ نیشانەیەک و سەرکەوتنێک فەراهەم بکەیت؟
⁠لە کاتێکدا کاریگەری هەمیشە لایەنێکی گرنگی فەلسەفەی وەبەرهێنانەکەت بووە، بەڵام ڕەنگە زیاتر هێزێکی بنەڕەتی بووبێت نەک گرنگیدانێکی بە هەڕەمەکی. بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی کاتدا، هۆشیاریت لە گرنگییەکەیدا زیاتر دەبێت. بەم شێوەیە، نەک تەنها بزانیت بەڵکو چالاکانە ئەو کاریگەرییە دابڕێژیت کە ئارەزووی دەکەیت، وەهەروەها دەبێت پەسەندی بکەیت لە ئێستا و داهاتودا کە بە شێوەیەکی سروشتی ڕوودەدات.
د. ئارام محمد احمد
دکتۆرا لەکارگێڕی کاری وەبەرهێنانی عقارات
بەڕێوەبەر و خاوەن کۆمپانیای عقارات ڕۆیا نێودەولەتی بەریتانیا

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت Eid Mubarak
10/04/2024

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت
Eid Mubarak

ئەگەر ئارەزووی وەبەرهێنانی عەقاراتت هەیە ئەم هەواڵە بۆتۆیە ڕۆژنامەی تایمز ئاماژە بە ڕاپۆرتی کۆمپانیای ساڤیڵز دەدات تەنها...
18/01/2024

ئەگەر ئارەزووی وەبەرهێنانی عەقاراتت هەیە ئەم هەواڵە بۆتۆیە

ڕۆژنامەی تایمز ئاماژە بە ڕاپۆرتی کۆمپانیای ساڤیڵز دەدات تەنها
لە حەوت ساڵی داهاتوودا ملیۆنێك خانووی کرێی زیادە لە ولاتی بەریتانیا پێویستە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست

ناهاوسەنگی بەردەوامی دابینکردن و داواکاری (عرض و طلب) لە بازاڕی کرێی خانووبەرەی بەریتانیا کە دەرفەتێکی سەرەکی بۆ وەبەرهێنەرانی عەقارات لە دەرەوە و ناوخۆی بەریتانیا فەراهەم دەکات



بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای زووپلا، ساڵی ڕابردوو کرێی خانوو لە سەرانسەری بەریتانیا بە ڕێژەی 9.7% زیادیکردووە. بە تێکڕا 1201 پاوەند لە مانگێکدا، کرێی خانوو لە سەرانسەری وڵاتدا لە بەرزترین ئاستدایە وە لە بەرزبوونەوەدایە

پاییزی ساڵی ڕابردوو، کۆمپانیای ڕایتمۆڤ مەزەندەی کرد کە ئەو کاتە کرێچیەکان بە ڕێژەی 41% زیاتر دەیانەوێت بگوازرێنەوە بە بەراورد بە ساڵی 2019. لە هەمان کاتدا ژمارەی خانووە کرێیە بەردەستەکان بە ڕێژەی 35% دابەزیوە، ئەمەش بووەتە هۆی نالەباری ناهاوسەنگی دابینکردن و داواکاری وە هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونەوەیە

د. ئارام محمد احمد
دکتۆرا کارگێڕی کاری وەبەرهێنانی عەقارات
بەڕێوەبەر و ڕاوێژکاری باڵای عەقارات بەریتانیا
کۆمپانیای ڕۆیا نێودەولەتی - مانچستەر

دواین توێژینەوە: داواکاری کرێ لە ولاتی بەریتانیا تەنها ٣ هێندە زیادی کردووە! بە پێی کۆمەلەی نیشتیمانی خاوەن خانوەکانی نی...
13/12/2023

دواین توێژینەوە: داواکاری کرێ لە ولاتی بەریتانیا تەنها ٣ هێندە زیادی کردووە!
بە پێی کۆمەلەی نیشتیمانی خاوەن خانوەکانی نیشتەجێبوون لەسەر خاوەن خانوەکانی بەریتانیا ئەنجامدراوە کە دەلێن
داواکاری خانووبەرەی کرێ سێ هێندە زیادی کردووە.
بە پێی ئەم توێژینەوەیە 71% خاوەن خانووەکان داواکاری زیادبونی کرێچیان راگەیاندووە لە چارەگی سێیەم سالی 2023، کە بەبەرزترین ئاستی تۆمارکردن دادەنرێت. ئەم تۆمارکردنە بە بەراورد بە 65% لە هەمان کاتەکانی ساڵی رابردوو وە 22% چارەگی سێیەمی سالی 2019 تەنها کەمێک پێش ئەوەی رێوشوێنی داخستنی کۆڤید لەلایەن حکومەتەوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕێژەی ئەو خاوەن خانووە تایبەتانەی کە باس لە زیادبوونی خواست لەسەر موڵکی کرێ دەکەن زیاتر لە سێ ئەوەندە زیادی کردووە بە بەراورد بە خواست لەسەر موڵکەکان کە پێش پەتای کۆڤید بینراوە.
ڕاپرسییەکە کە لەلایەن کۆمپانیای ڕاوێژکاری توێژینەوەی BVA-BDRC ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە خواست لە رۆژئاوایی میدلاند (ناوەراستی بەریتانیا) بەهێزترینە، کە 76%ی خاوەن خانووەکان باسیان لە زیادبوونی خواستی کرێچییەکان کردووە، دواتر 75% لە هەرێمی وێڵز و 74% لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا (جگە لە لەندەن) هەمان پێوانە تۆمارکراوە
سەرەڕای خواستێکی زۆر و پێوانەیی، زیاتر لە یەک لە هەر 10 خاوەن خانووەکان دەکاتە (12%) وتوویانە کە لە چارەکی سێیەمی 2023دا موڵکیان فرۆشتووە. ئەمەش زیاتر لە دوو هێندە زیاترە ، وە لە 5% ی ئەو خاوەن خانووانەی کە پشتڕاستیان کردەوە کە لە هەمان ماوەی ساڵدا موڵکیان کڕیوە.
بە هەمان شێوە %28ی خاوەن خانووەکان ڕایانگەیاندووە، لە پلانیان هەیە لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا ژمارەی ئەو موڵکانە کەمبکەنەوە کە بە کرێ دەدەن. ئەمەش جیاوازە لەگەڵ 8%ی خاوەن خانووەکان کە پلانیان هەیە ژمارەی بەکرێدانیان لە ساڵی داهاتوودا زیاد بکەن.
بن بیدل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەم کۆمەڵەیەیە ، وتی: “ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەکرێ بگرن، ڕووبەڕووی دۆخێکی نائومێد دەبنەوە، چونکە ژمارەکان کە هەمیشە لە زیادبووندان و هەوڵدەدەن دەستیان بگات بە ژمارەیەکی کەمبوونەوەی خانووە بەردەستەکان“.
ئەم کۆمەلەیە هۆشداری دەدات لەوەی کە ناهاوسەنگی بەردەوام لە نێوان خواست و دابینکردنی خانووبەرەی تایبەت بە کرێ بەردەوام دەبێت لە تێکدانی هێزی کڕینی کرێچییەکان.
ئارام محمد احمد
دکتۆرا کارگێڕی کاری وەبەرهێنانی عەقارات
بەڕێوەبەر و ڕاوێژکاری باڵای عەقارات بەریتانیا
کۆمپانیای ڕۆیا نێودەولەتی - مانچستەر
www.royaestates.co.uk

Address

Manchester
M501RF

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Aram M. Ahmed Realtor posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Aram M. Ahmed Realtor:

Share

Category