08/02/2025
کوردی -English
ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ڕەتکردنەوەی داواکاریی پەخشان عەزیزی بۆ دووبارە دادگاییکردنەوە، داوای لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد کە دەستبەجێ لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕابگرن.
مای ساتۆ پێشتریش لە ١٨ی بەفرانباردا نیگەرانیی خۆی لە پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵای ڕێژیمەوە دەربڕی و ئەو کارەی ڕێژیمه بە ڕەنگدانەوەی ئازار و ئەزیەتی ژنان و چالاکانی کەمینەکان لە ئێران ناو بردبوو.
ساتۆ بە ڕەخنە گرتن لە ئەشکەنجەدان و ڕاگرتنی پەخشان عەزیزی لە ژوورە تاکەکەسییەکان و هەروەها بێبەشکردنی لە دادگاییکردنی دادپەروەرانە و دەستڕاگەیشتنی بە پارێزە، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی ئەم چالاکە
مەدەنییە کوردەی کرد.
The UN special rapporteur on human rights in Iran expressed concern over the rejection of Peshan Azizi's request for a retrial and called on the Islamic regime of Iran to immediately halt the ex*****on of Peshan Azizi.
Earlier, on December 18, Mai Sato expressed concern over the confirmation of the death sentence of Pashan Azizi by the regime's Supreme Court, calling the regime's action a reflection of the suffering of women and minority activists in Iran.
Criticizing the torture and detention of Azizi in solitary confinement، as well as denying him a fair trial and access to a lawyer، Sato called for the abolition of the death sentence of the Kurdish civil rights activist.