Osman Faraj anti Iraqi authority

Osman Faraj anti Iraqi authority دژی دەسەڵاتی خوێن ڕژوو دز

زۆر بەداخەوە کە چی ئەکوزەرێت لە هەرێم 😳
09/10/2023

زۆر بەداخەوە کە چی ئەکوزەرێت لە هەرێم 😳

بادینی..
🔻🔻
پشتی ٥٠ رۆژان ل ئاسایشێ و ١٨ رۆژێن مانگرتنێ و شەش هەیڤێن ب نەهەق سزادان ئێکەم وێنێ گوهدار زێباری ل زیندانێ ل زیندانا هەولێرێ


سورانی..
🔻🔻
پاش ٥٠رۆژ لە ئاسایش وە ١٨ رۆژ لە مانگرتنی بە شەش مانگی سزا دراو یەکەم وێنەی گوهدار زێباری لە زیندانی هەولێر

Beverly Hills mansion linked to Kurdistan family sells for $27MMaison 613, owned by LLC linked to the Barzanis, enters c...
09/10/2023

Beverly Hills mansion linked to Kurdistan family sells for $27M
Maison 613, owned by LLC linked to the Barzanis, enters contract after price cuts
The Real Deal Logo
Subscribe
LOS ANGELES
A
Beverly Hills mansion linked to Kurdistan family sells for $27M
Maison 613, owned by LLC linked to the Barzanis, enters contract after price cuts

Masoud Barzani; 613 N. Canon Drive (Getty, Google Drive)
Masoud Barzani; 613 N. Canon Drive (Getty, Google Drive)

MAY 17, 2023, 6:15 PM
By Andrew Asch
Research by Christian Bautista
Beverly Hills flats mansion Maison 613, which made headlines in 2019 when it sold to a limited liability company linked to the Barzani family of Kurdistan, has entered a pending sale for $27.3 million.

The 21,000-square-foot home located at 613 N. Canon Drive was a pending sale on May 15, according to listing sites. John Yarborough of Compass serves as the listing agent.

Maison 613 was listed for sale in August 2022 for about $30 million. It went through a couple of price reductions during the more than 250 days it was on the market. In December, the price was chopped to $29 million. In January, the price was cut to $27 million or $1,315 per square foot.

The house sold in 2018 for $27 million to the LLC later linked to the Barzanis, one of the most politically and financially powerful families in Iraq’s autonomous, oil-rich Kurdistan region. Masoud Barzani was president of Kurdistan from 2005 to 2017.

For more information visit that side at belows

https://therealdeal.com/la/2023/05/17/beverly-hills-mansion-linked-to-kurdistan-family-sells-for-27m/

👇👇👇👇سرنجی نوسراوەکەی خوارە بدە بەڕێزان.
08/10/2023

👇👇👇👇
سرنجی نوسراوەکەی خوارە بدە بەڕێزان.

دەستبەرداری زیندانیانی بادینان نابین

سێ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندن و دەستگیرکردنی شێروان شێروانی وهاوڕێکانی .

شێروان شێروانی و هاوڕێکانی بە تۆمەتی دروستکردنی گروپێکی ماسنجەرو چات کردن کەیسیان بۆ دروست کراو درانە دادگاو سزا دران .

هەر لەسەرەتای دەستگیرکردنی شیروان وهاوڕێکانی ئەم کۆمەڵ چالاکوانەی کە ئێستا لە ژێر ناوی داکۆک کاردەکەین و لەگەڵ دامەزراندنی داکۆکیش ئا ئێستا دژی ئەم ستمە گەورەیە وەستاینەوەو ئیدانەیمان کرد .

جگە لەوەی چەندین خۆپیشاندانمان ساز کردووە بۆپشتیوانی لە گیراوانی بادینان فاشارکردن بۆ لابردنی ئەو ستەمە لەسەرەیان ، لە هەموو چالاکیەکانی تریشمان جەختمان کردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەوەی دەکرێت بەرانبەر بە گیراوانی بادینان دوورە لە یاساو دادگەریەوەو کەیسەکە بە سیاسی کراوە .

بە گوێرەی توانای خۆمان ئەو ئیمکانیاتانەی لەبەردەستماندایە تەواوی هەوڵمانداوە بۆ ئاگادارکردنەوەی ناوەندە نێودەڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتی بەریتانیا لە پرسی گیراوانی بادینان .

ئەمڕۆش لە سێیەمین ساڵڕۆژی دەستگیرکردنی شیروان شیروانیدا جەخت دەکەین کە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردن لە کەیسی چالاکوانان و ڕژنامەنووسانی زیندانی بادینان و درێغی لە هیچ فشارێکی مەدەنی ناکەینەوە بۆ دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی خێڵەکی بنەماڵەیی پارتی .

ڕێکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازادی
بەریتانیا
٧ / ١٠ / ٢٠٢٣

08/10/2023

پێش ئەوەی دەست پێ بکەین دامان نە ناوە ژیانێکی خۆشتر لە سۆران و سەردەشت و کاوە گەرمیانی خۆشتر بژین .......

وەک و ئاو بەربەستەکان کۆمان دەکاتەوە
و هێزێکی زیاترمان پێ دەبەخشێت ئێوەش تەنها چەند پوشو پەڵاشێکن بەدەم هێزی ئاوەکەوە دەڕۆن

دڵنیابن خاتوو گۆناش ئەمە هێزێکی زیاتری پێ دەبەخشێت ......
O M

دوای گەڕانەوەی لە ئوستڕالیا شاعیر و ڕۆژنامەوان فـەرید مەخموری" لەلایەن پاسەوانەکانی ئایدن مەعروف هێرشی کراوەتە سەری و دو...
16/05/2023

دوای گەڕانەوەی لە ئوستڕالیا
شاعیر و ڕۆژنامەوان
فـەرید مەخموری" لەلایەن پاسەوانەکانی ئایدن مەعروف هێرشی کراوەتە سەری و دواتریش لەلایەن ھێزێکی ئاسایشی هەولێر دەست بەسەرکراوە، لەبەر ئەوەی وەڵامی ئایدن مەعروفی داوەتەوە و وتویەتی پە_کە*کە تیرۆرست نیە و ئەردۆغان تیرۆریستە،
ئایدن مەعروف کە سەرۆکی بەرەی تورکمانی یە و هاوکات وەزیری هەرێمە بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕوون و ئاشکرایە ناوبراو کار بۆ ئەجندا و خەونەکانی دەولەتی داگیرکەری تورکیا دەکات لەهەرێمی کوردستان.
ـــ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان لەسەر ئازادی ڕادەربڕین لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی سەر بە پارتی ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە سەرجەم دەزگا نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان و مافەکانی مرۆف ڕەخنەی توند ئاراستەی حکومەتی هەرێم و هێزە ئەمنیەکان دەکەن بەوەی بێ گوێدانە بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین هێرش و توندوتیژی لەبەرامبەر ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان ئەنجام دەدەن و دەستگیریان دەکەن و سوکایەتیان پێ دەکرێ.
ڕێکخراوی داکۆک بەتوندی دەستگیرکردن و هەڕەشەکردنی سەر ڕۆژنامەوانان ئیدانەدەکات، هەرچەند لە ساڵیادی شەهیدی قەلەم لە هەر سێ شاری بەریتانیا ڕێکخراوەکەمان هێرش و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی ئیدانە کرد، کەلەماوەی مانگێک نزیکەی 12 ڕۆژنامەوان هێرشیان کراوەتە سەر و دەستگیرکراون و دەست بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوایاندا گیراوە..

16/05/2023

ئای لەمیلەتی داماو و ساحەبی ئەوەین

16/05/2023
كوێستان خان تۆ له‌بیرته‌؟به‌ڵام من له‌بیرمه‌ و نه‌ من نه‌ مێژوو له‌بیری ناكه‌ین!!!!!من له‌ ڕۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌م ژنه‌ ڕ...
10/05/2023

كوێستان خان تۆ له‌بیرته‌؟
به‌ڵام من له‌بیرمه‌ و نه‌ من نه‌ مێژوو له‌بیری ناكه‌ین!!!!!
من له‌ ڕۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌م ژنه‌ ڕسوا ده‌كه‌م
له‌ ڕۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ 10\05\2022 كه‌ سالیادی ئازادبوونم له‌زیندانه‌
له‌ بیره‌وه‌ری ئه‌م ڕۆژه‌دا به‌سه‌رهاتێكی خۆم و ئه‌م کوێستان محمده‌ به‌ڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌
ئه‌م ژنه‌ی كه‌ له‌سه‌ر لیستی گۆڕان گوایه‌ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیه‌ و له‌سه‌ر خوێنی ڕێژوانه‌كان و گه‌رمیانه‌كان و شه‌قامی ئازادیخوازی گه‌یشتووه‌ ئه‌م پۆسته‌ و ئێستاش به‌ نانی حه‌رام گۆشتی گرتووه‌ له‌ جیاتی پشتگیری له‌ مه‌زلومان و عه‌داله‌ت بكات ئه‌مڕۆ جه‌لاده‌كانی وه‌كۆ ڕایید دلدار خه‌لات ده‌كات.
ئه‌و دلداره‌ی كه‌ زوڵم نه‌ماوه‌ له‌ زیندانیانی بادینان نه‌كردبێت. ئه‌و دلداره‌ی كه‌ به‌ سه‌خته‌كاری ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ هه‌رچی سزای قورسه‌ به‌سه‌ر كاك شێروان و هاوڕێكانیدا.
كاتێك من له‌ زیندان بووم و له‌ دۆخی هه‌ره‌ سه‌ختدا بووم ئه‌م ژنه‌ هات و قاعه‌ به‌ قاعه‌ ده‌سورایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ به‌ ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێ.
پێ ده‌نا مانگی حه‌وته‌م كه من گیرابووم و قه‌ت ئاگام له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت مندالانم نه‌بوو.
نه‌داوای ئازادیم له‌و ژنه‌ كرد نه‌ش نان، مانگێك بوو مانم له‌ خواردن گرتبوو بۆ كه‌ مافی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵانم پێ بده‌ن وه‌كو هه‌موو كه‌سێك كه‌چی ته‌نیا ئه‌شكه‌نجه‌م ده‌دیت.
خۆم گه‌یانده‌ ئه‌م كوێستانه‌ و به‌ چاوی پڕ له‌گریانه‌وه‌ پێی ووتم نێزیكی 7 مانگه‌ ئاگام ل منداڵانم نیه‌ ، ته‌نانه‌ت قاتله‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌تێله‌فۆن قسه‌ بكه‌ن بۆچی ئه‌م مافه‌م پی ناده‌ن، تكایه‌ داوا بكه‌ با وه‌كو هه‌موو كه‌سێك مافم پێ بدرێت كه‌ ته‌نیا ده‌نگی منداڵه‌كانم گوێ لێ ببێت.
ئه‌م ژنه‌ كه‌ زیاتر وه‌كو پیاوێكی ده‌سه‌ڵات كه‌وته‌ به‌ چاوم به‌ ته‌ییب ڕێوه‌به‌ری زیندان وتی دواێ 2 خوله‌ك ته‌له‌فۆنی پێ بده‌ن به‌ڵام له‌ژێر چاودێریدا... و ڕۆیشت
دواێش نه‌ رێوه‌به‌ر و نه‌ هیچ كه‌س حسابیشی بۆ ئه‌م وه‌زیره‌ نه‌كرد و ئه‌و دوو خوله‌كه‌شیان به‌من نه‌دان.
له‌كاتێكدا كه‌ مانگێك بوو من له‌ مانگرتندا بووم.
لێره‌وه‌ بۆ ئه‌م خانمه‌ وه‌زیره‌ و به‌ رای گشتی راده‌گه‌ینم ئه‌م ژنه‌ كه‌ له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان و له‌ژێر ناوی ئۆپۆزسیۆن بوون به ده‌سه‌ڵات به‌شێكن له‌ ده‌سه‌ڵاتی زاڵم و سته‌مكار و نابێت مێژوو له‌بیری بكات.

١٠ / ٥ / ٢٠٢٣

20/04/2023

لەیادڕۆژی ڕسواکردنی مەسرور کوڕی جاش و بنەماڵەی جاش لە مێژودا تۆمار کرا.

[  لەساڵیادی هێلکەبارن کردنەکەی مەسرور بارزانی ]بیستی چواری چەکی ناوەکی هێلکە هەورامان نعمت بیستی چواری ٢٠٢٢ کۆمەڵێک  چا...
19/04/2023

[ لەساڵیادی هێلکەبارن کردنەکەی مەسرور بارزانی ]

بیستی چواری چەکی ناوەکی هێلکە
هەورامان نعمت
بیستی چواری ٢٠٢٢ کۆمەڵێک چالاکوانی کورد لە بەریتانیا ، لە ناوەڕاستی لەندەن لەبەردەم تەلاری چەتەمهاوس بەبەرچاوی جیهانەوە مەسرور بارزانیان هێلکەباران کرد .
لەم ڕۆژە بەدواوە ، بیستی چوار و ڕووداوی هێلکەبارانەکە ، بوو بە مەرزێکی جیاکردنەوە لەنێوان دوو سەردەمی جیاوازدا لە ناڕەزایەتیەکان ، سەردەمی پێش هێلکەباران و دوای هێڵکەباران.
لەو ڕۆژە بەدواوە ئیتر ئەو شکۆ ساختەیەی کە بۆخۆیانیان داتاشیبوو ڕۆشت و نایتەوە .
بەجارێ پۆرتی دەسەڵاتی کوردی و بنەماڵەکان و بەتایبەت مەسرور بارزانی شکێنراو فڕێدرایە ناو شەقامەکانی لەندەن و ژێرپێی دەیان چالاکوانی مەردی ناڕازی تاڕاوگە خرا .
بەشێکی باشی ئەم سەروەرییە گەورەیە ، بۆ دەستەی ڕێکخرانی داکۆکە لەبەر ئەوەی هاوڕێ لەگەڵ چالاکوانە بوێرو نەبەردەکانی تردا، چەندین ( ئەندامی دەستەی ڕێکخەرانی داکۆک) لەو ڕۆژەدا وەک دەستەی ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە لەچوارچیوەی ئەنجومەنی چالاکیەکانی کوردانی بەریتانیا کە ئەو کات ئەندامی دامەزرێنەرو دەستەی ڕێکخەری ئەنجومەن بوون و دواتر داکۆکیان دامەزراند،ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا گرتە ڤیدۆیەکانیش بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە لەو بارەیەوە .
ئەم ڕووداوە لەسەر ئاستی ئەوروپاو کوردستانیش بە گەورەیی دەنگی دایەو ، کاری کردە سەر دەرونی خودی مەسرور بارزانی، تا ماوە ناوی هێلکەی لێ نابێتەوەو بۆن و بەرامەکەی لێی نابڕێت، با جلی دوو دەفتەریش لەبەر بکات و سواری ئەسپی چەن دەفتەریش ببێت .
بەدەر لەمە وەستانێکی بە بەرپرسە کوردە دزە گەندەڵەکانیش کرد کەچیتر بە بێ خەم بەسەر داهات و گیرفانی خەڵکەوە بەپارەی دزی نەوێرن بێن و لە شەقامەکانی لەندەن پیاسە بکەن .
کاکڵی ئەو مەسجە ( نا) یەکی گەورە بوو بە ڕووی دەسەڵات و حوکمڕانی یەکێتی و پارتیدا.
چالاکوانان وەکو سەفیری ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان توڕەیی ناخی خەڵکی کوردستانی ڕشتە ناو شەقامەکانی لەندەن و پیشانی ڕای گشتی جیهانیاندا .
کاراوانی چالاکیە مەدەنیەکانی بەریتانیا بەڕێ کەوت و بەردەوام دەبێت، و دارێکی هەڵبڕاوە بەڕووی دزو جەردەکانی کوردستان و هەمیشە ئەبێت بە ترسو بیمەوە لێی هەڵبێن تا ئەو ڕۆژەی کۆتایان پێ دێت و ملیان دەشکێنن و لەکۆڵی میللەتی کورد دەبنەوە .
لە ئێستادا هێلکە چەکێکی ناوەکی مەعنەویی کاریگەرە بۆ خاپوورکردنی شکۆی ساختەی سەرە گەورەکانی یەکێتی و پارتی و مۆتەکەیەکە بەسەر دڵی ڕەشیانەوە.
باش وایە ئەم چەکە قورسە، کاریگەرە بەکارنەهێنرێت بۆ وردە بەرپرس و دەست و پێوەندو کۆیلەکان ، بەڵکو بپارێزرێت و لە کاتی پێویستدا سەرە زلەکانی پێ خاپوور بکرێت.
داکۆک لە ئێستادا بەباشی خۆی ڕێکخستۆتەوەو جبەخانەکانی پڕە لە تفاقی وەشاندنی چەکی ناوەکی هێلەکە.

Address

Spalding

Telephone

+447459902038

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Osman Faraj anti Iraqi authority posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Osman Faraj anti Iraqi authority:

Share

Category