سروشتی کوردستان/srushte kurdstan

سروشتی کوردستان/srushte kurdstan Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from سروشتی کوردستان/srushte kurdstan, Real Estate, ארבל, צפון, ישראל, Arbel.

07/09/2022
03/09/2021
هەموو شتێکت زانیووە لەسەر “پونگ”؟“پونگ” لە گرنگترین جۆرەکانی گیا دەژمێردرێت، بۆنی خۆشە، ڕەنگی سەوزە، نەرم و تەنکە، بە تە...
21/06/2021

هەموو شتێکت زانیووە لەسەر “پونگ”؟“پونگ” لە گرنگترین جۆرەکانی گیا دەژمێردرێت، بۆنی خۆشە، ڕەنگی سەوزە، نەرم و تەنکە، بە تەمەنە، لەو ناوچانە گەشە دەکات کە کەشوهەوا تێیاندا مامناوەندە، لە کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوێت.

“پونگ” لە چەندین چارەسەری پزیشکی و سروشتییدا بەکاردێت، تاموچێژێکی خۆش و تایبەت بە دەفرەکانی خواردن دەبەخشێت، بێجگە لەوەش کە تامەکەی ئیزافەی خواردنەوە گەرم و ساردەکان دەکرێت.

چەندین جۆر لە “پونگ” دەستدەکەوێت: پونگی ئاوی، پونگی وشکانی، پونگی ئاسیایی، پونگی ئوستوڕاڵی، پونگی مەغریبی و تاد..، ئیغریقەکان و ڕۆمانەکانیش لە ئاهەنگگێڕانەکانیان بەکاریانهێناوە، کە چەپکەکانی پونگیان دەخستە سەر سەریان، تێکەڵ بە خواردنەکانیشیان دەکرد، بەڵام پزیشکە ئەوروپییەکان لە سەدەی هەژدەیەمی زایینی بەکاریانهێناوە.

“پونگ” لەگەڵ دەفری سەوزەمەنی و زەڵاتە دادەنرێت، لەگەڵ شەربەت و چای و گوڵ بەکاردەهێنرێت، هەروەکو بۆ جوانی و ڕازاندنەوەش بەکاردەهێنرێت، هەروەها “پونگ” ڤیتامین و کانزا جۆربەجۆرەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە: فسفۆڕ و کالسیۆم و ترشەکانی فینۆلیە و ڤیتامینەکانی B,D,E,C.

گرنگترین سوودەکانی “پونگ” ئەمانەن:

1- یارمەتیدەری جەستەیە لە باشترکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
2- چالاکی دەبەخشێتە دڵ و جەستە.
3- یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی شڵەژانی دەمارەکان و خەمۆکی و کەم خەوی.
4- کاردەکات لەسەر نەهێشتنی ئازارەکانی سوڕی مانگانە و ئازارەکانی ددان و سەرئێشە، گرفتەکانی هەرسکردنیش چارەسەر دەکات.

شارەزایانی بواری پزیشکێتی و دەرمانی کوردەواری دووپات لەوە دەکەنەوە، کە سوودەکانی “پونگ” زۆر زۆرن، بۆ نموونە چەند سوودێکی گرنگی دیکەشمان بۆ باس دەکەن، لەوانە:

بۆ چارەسەری هەوکردنەکان و جومگەکان و ڕۆماتیزم و قۆڵۆن بەکاردەهێنرێت.
ڕەوانکەری گەدەیە، لابەری غازاتی سکە، کەڕووی ڕیخۆڵە و بۆنی دەمیش ناهێڵێت.
مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت، بە تایبەت شێرپەنجەی پرۆستات و پێست و سییەکان.
بۆنەکەی لابەری ڕشانەوەیە، بیرگەش بەهێز دەکات،

مار یه‌كێكه‌ له‌زینده‌وه‌ره‌ خشۆكه‌كان و له‌ڕوی قه‌باره‌و جۆرو ئاستی كوشنده‌ییان، زۆر جیاوازن. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند...
12/05/2021

مار یه‌كێكه‌ له‌زینده‌وه‌ره‌ خشۆكه‌كان و له‌ڕوی قه‌باره‌و جۆرو ئاستی كوشنده‌ییان، زۆر جیاوازن. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌و زینده‌وه‌ره‌.

1- مار گیاندارێكی گۆشتخۆره‌، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ كه‌ ته‌نها گیاندار ده‌خوات نه‌ك رووه‌ك. زۆرجار گیانداره‌ بچوكه‌كانی وه‌ك مێرووه‌كان، باڵنده‌، بۆق و زینده‌وه‌ره‌ بچوكه‌ مه‌مكداره‌كان ده‌خوات.

٢- نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د جۆر ماری ژه‌هراوی هه‌یه‌ له‌جیهاندا، له‌مانه‌ش نزیكه‌ی 250 جۆریان ده‌توانن به‌ ته‌نها یه‌ك پێوه‌دان مرۆڤ بكوژێت.

٣- ماری ده‌ریا له‌ژه‌هراویترین جۆره‌كانی مارن له‌جیهاندا.

٤- جۆرێك مار هه‌یه‌ پێیده‌ووترێت ماری مه‌رجانی. ئه‌م جۆره‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆر ژه‌هراوییه‌، به‌ڵام به‌گشتی قینله‌دڵ نیه‌و دوژمنكار نیه‌و وه‌ك كۆتاهه‌وڵ په‌نا بۆ پێوه‌دان ده‌بات.

٥- گه‌وره‌ترین مار له‌سه‌رتاسه‌ری مێژودا، جۆرێكه‌ پێیده‌ووترێت تیتانۆبوا. درێژیی ئه‌م جۆره‌ ماره‌ چوارده‌ مه‌تری تێپه‌ڕاندووه‌و كێشه‌كه‌شی هه‌زارو 300 كیلۆگرام زیاتر بووه‌. ئه‌م جۆره‌ ماره‌ كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا قڕی كردووه‌و نه‌ماوه‌، نزیكه‌ی 60 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌دارستانی باراناوی كۆڵۆمبیا، هاتوچۆی فرتی كردووه‌‌.

٦- جارێك مارێكی جۆری كۆبرا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌جۆره‌ كوشنده‌كان، به‌ جوتیارێكی نیپاڵییه‌وه‌ ده‌دات به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌لمۆدین، له‌به‌رامبه‌ردا جوتیاره‌كه‌ش پێوه‌ی ده‌داته‌وه‌. سه‌ره‌نجام كۆبراكه‌ مردو پیاوه‌كه‌ش رزگاری بوو.

٧- ساڵانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 50 هه‌زار كه‌س به‌هۆی مارپێوه‌دانه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌و ژماره‌ زۆره‌، ته‌نها پێنج كه‌سیان له‌ ئوسترالیایه‌، هه‌رچه‌نده‌ كوشنده‌ترین ماره‌كان له‌وێ ده‌ژین.

٨- هاوڵاتییه‌كی هندی به‌ناوی ڤاڤا سورێش زیاتر له‌ 30 هه‌زار ماری گرتووه‌ كه‌ سێسه‌دیان جۆری كۆبرای پادشایه‌، كه‌ به‌ هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ بدات، ده‌یكوژێت. ئه‌م براده‌ره‌ 250 جار مار پێوه‌یداوه‌و نه‌مردووه‌و به‌هۆی ئه‌م پێوه‌دانانه‌وه‌ لانیكه‌م پێنج جار خراوه‌ته‌ ژێر هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه‌.

٩- له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی پێیده‌ووترێت ماری كۆبرای پادشا، كۆبرا نیه‌، به‌ڵام بۆیه‌ ناونراوه‌ كۆبرای پادشا چونكه‌ مار له‌وانه‌ش جۆری كۆبرا وه‌ك خواردن، ده‌خوات.

١٠- ژه‌هری ماری كوشنده‌ی دره‌خت وات لێده‌كات كه‌ له‌هه‌موو كونێكی جه‌سته‌ته‌وه‌ خوێن فیچقه‌ بكات تا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.

١١- ماری دووسه‌ر هه‌رچه‌نده‌ یه‌ك گه‌ده‌یان هه‌یه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر خواردن، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن.

١٢- ‌ویلایه‌تی فلۆریدا زیاتر له‌حه‌فتا جۆر ماری تێدایه‌، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش مرۆڤ 500 ئه‌وه‌نده‌ی مارپێوه‌دان، له‌لایه‌ن سه‌گه‌وه‌ گازیان لێده‌گیرێت.

١٣- ماری ئاویش هه‌روه‌ك كیسه‌ڵ، تیمساح، دۆلفین، نه‌هه‌نگ و چه‌ند زینده‌وه‌رێكی تری ئاوی، ئه‌گه‌ر زۆر له‌ژێر ئاودا بمێننه‌وه‌، ده‌خنكێن.

١٤- جۆرێك مار هه‌یه‌ پێیده‌ووترێت ماری ده‌نوكداری ده‌ریا. ته‌نها یه‌ك دڵۆپ له‌ژه‌هری ئه‌م جۆره‌ ماره‌، ده‌توانێت سێ كه‌سی پێگه‌یشتوو بكوژێت.

١٥- ساڵی 2016 ئه‌ستێره‌یه‌كی ئیندۆنوسیی موزیكی پۆپ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ی دانسی له‌گه‌ڵ ده‌كرد له‌سه‌ر سته‌یج، پێوه‌یدا، هه‌رله‌سه‌ر سته‌یجه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان بوو، ئه‌ستێره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌كیش پاش له‌پێوه‌دانه‌كه‌ هه‌ر به‌رده‌وامبوو له‌دانس، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ ژه‌هری ماره‌كه‌ كه‌ له‌جۆری كۆبرا بوو، خستی.

١٦- له‌ برازیل دورگه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران نایه‌ڵن خه‌ڵكی سڤیل بچنه‌ناوییه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ر مه‌ترێك چوار گۆشه‌ی ئه‌و دورگه‌یه‌، پێنج ماری تێدایه‌.

١٧- بیڵ هاست پیاوێك بووه‌ كه‌ به‌ پیاوی ماره‌كه‌ ناسراوه‌. زیاتر له‌ 170 جار ماری ژه‌هراوی پێوه‌ی داوه‌. هاست بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ست ساڵ، به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ به‌ ده‌رزی، ژه‌هری ماری له‌خۆیداوه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ خوێنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌ به‌ دژه‌ته‌نه‌كان و به‌هۆی ئه‌م خوێنه‌ نایابه‌شییه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی بێشومار خه‌ڵكی له‌مردن رزگاركردووه‌. دواجار له‌ته‌مه‌نی سه‌د ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

پێناسەیەكی پێوەدانی دووپشک كە بریتیە لە وبرینە یان كونە كەبەهۆی پێوەدانی دووپشك پەیدابووە. زیاتر زیان بەكۆئەندامی دەمار ...
11/05/2021

پێناسەیەكی پێوەدانی دووپشک كە بریتیە لە وبرینە یان كونە كەبەهۆی پێوەدانی دووپشك پەیدابووە. زیاتر زیان بەكۆئەندامی دەمار و ماسولكە دەگەێنێت.
ژەهری دووپشك وەك هی مار زۆر بە مەترسی نییە، بەڵام لە هەندێك كەسدا مەترسیدار دەبێت وەكو ئەوانەی بە تەمەنن، یانیش منداڵ، ئە وانەی نەخوشیی دڵ و گورچیەلەیان هەیە. هەروەها ئەوانەی سیستەمی بەرگریی لەشیان لاوازە، وە ئەوانەی هەستیارییان هەبێت. لەو كەسانەش مەترسیدار دەبێت كە زوو چارەسەر وەرناگرن.

نیشانەكانی پێوەدانی دووپشك:
1. لە جێگای پێوەدان: ژان، سووربوونەوە، ئەستووربوون، دیاربوونی كون لە و جێگایە. ئەگەر دەست بخەیتە سەر ئەو شوێنە ژانی زیاتر دەبێت.
2. نیشانەی گشتی: ساردبوونی پێیەكان، زۆریی لێدانی دڵ، ڕشانەوە، زۆری و قورسیی هەناسەدان و نزم بوون یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، تێكچوونی بینین، قورسیی قوتدان، زیادبوونی لیكی دەم، ڕەقبوونی ماسوولكە، ئەستوربوونی سییەكان، ڕاوەستانی لێدانی دڵ، ڕزین یان لە ناوچوونی خانەكانی پێست و ماسوولكە لە شوێنی پێوەدانەكە.
هەندێك ڕێگای هەڵە یان كەم سوود هەن كە گوایە چارەسەرن بۆ پێوەدانی دووپشك، كە نابێت پشت بەم ڕێگایانە ببەسترێ چونكە دوای پێوەدانی دووپشك زیانەكان ڕوو لە زیادبوون دەكەن و ئەو كەسە پێویستی بە چارەسەری تەندروستیی خێرا هەیە.

هەندێك لەو ڕێگایە هەڵانە:
خەل یان سركە، سیر، نەعناع، كلۆری شل، لیمۆ، ئامونیا، خوێ، گەڵای مەنگۆ. گۆشت، توور، ریحان، سووتان و برینداركردنی جێگای پێوەدانەكە.
⭕ ڕێگای دروست بۆ چارەسەری پیوەدانی دووپشك:
1.دڵدانەوە، كە هەوڵ بدرێت كەسەكە هێور بكرێتەوە و نەترسێندرێت.
2.نەجووڵاندنەوەی ئەو بەشەی كە دووپشكەكە پێوەی داوە.
3.لابردنی جل و بەرگ و پێڵاو و ئەنگوستیلە و سەعات لە جێگای پێوەدان.
4.چاودێریی هەناسەدان و لێدانی دڵ.
5.نزمكردنەوەی دەست یان پێیەكان ئەگەر پێوەدانی لێبێت بۆ ژێر ئاستی دڵ.
6.خاوێنكردنەوەی جێگای پێوەدان.
7.بەكارهێنانی ئامێری مژینی ژەهر ئەگەر هەبێت.
8.دانانی بەفر یان سەهۆڵ (دەبێت لەناو كیس یان پەڕۆیەكدا بێت) لە سەر شوێنی پیوەدان، بۆ كەمكردنەوەی ژان و ئە ستوربوون و هێواشكردنی بڵاوبوونەوەی ژەهر.
9.گرێدانی جێگای پێوەدان بە لەفاف و دانانی "سبلینت" بۆ هەموو ئەو بەشەی كە دووپشكەكە پێوەی داوە، وەك دەست و پێیەكان، ئەگەر پێوەدان لە شوێنەكانی تر بوو وەك سەر و سك و پشت تەنیا هەندێك بەفر بكە ناو پارچە پەڕۆیەك و لەسەر ئەو شوێنە دایبنێ.
10. خێرا گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، یان پە یوە ندی بكە 122 ی فریاكەوتنی خێرا.

ئەو كارانەی كە نابێت بكرێت لەكاتی پێوەدانی دووپشكدا
1.زۆر جووڵاندنەوەی كەسی دووپشك گەستوو.
2.مژینی جێگای پێوەدان بە دەم، بەتایبەت ئەوكەسانەی كە برینیان لە ناودەم هەیە یانیش كێشەی دەم و ددانیان هەیە.
3.برینداركرنی یان سووتاندنی جێگای پێوەدان.
4.دووركەوتنەوە لەو ڕێگایانەی كە لە سەرەوە باسمان كردووە. وەكو بە كارهێنانی خوێ و كلۆر و لیمۆ.
5.بردنی ئەو كەسە بۆ لای كەسانی ناشارەزا و بەكارهێنانی هەر جۆرە دەرمانێكی گیایی بە بێ زانیاری.

6.نەدانی دەرمان و خواردن بە كەسی دووپشك گەستوو

تێکەڵەی شیر و هەنگوین چەندین سودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، لە کۆنەوە وەکو چارەسەر بۆ چەندین نەخۆشی بەکارهاتوە، جەستە خاو...
09/05/2021

تێکەڵەی شیر و هەنگوین چەندین سودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، لە کۆنەوە وەکو چارەسەر بۆ چەندین نەخۆشی بەکارهاتوە، جەستە خاوێن دەکاتەوە، یەکێک لە گرنگترین سودەکانی چارەسەری کەم خەوی دەکات.
لە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەریhealth line بڵاوبوەتەوە، خواردنەوەی شیر و هەنگوین پێش نوستن یارمەتیت دەدات لەوەی شەوان خەوێکی باشتر و تەندروستترت هەبێت.
لە بەشێکی ئەو توێژینەوەیەدا 68 کەس بەشدارییان کردوە کە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەبون و رۆژانە دو جار ئەم تێکەڵەیەیان دەخواردەوە و لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی شیر و هەنگوین دەخۆن دەتوانن شەوان باشتر بخەون بە بەراورد بەو کەسانەی کە نایخۆن.
دەتوانیت شەوانە 10 گرام شیر لەگەڵ نیو کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکەیت، نیو کاتژمێر پێش نوستن بیخۆیت، یارمەتی جەستەت دەدات بحەوێتەوە و باشتر بتوانیت بخەویت.

سیر و ماست....  خواردنی ئەم دوو پێکهاتەیە سوودی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، بەپێی هەواڵێکی پزیشکی "الموض...
09/05/2021

سیر و ماست.... خواردنی ئەم دوو پێکهاتەیە سوودی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، بەپێی هەواڵێکی پزیشکی "الموضوع" ماست دەبێتە هۆی چالاککردنی کرداری هەرس و سیریش بکوژی میکرۆبەکانە و پێکەوە چارەسەرن بۆ زۆر نەخۆشی.



خواردنی ئەم دوو خۆراکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەشی مرۆڤەکان، دژی نەخۆشیەکان، وزە دەدات بە لەش و تواناکانی مرۆڤ بەهێز و چالاکی دەکات.



سیر و ماست دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و چەوری خوێن دەمارەخانەکان، پەستانی خوێن ڕێکدەخاتەوە، بەمەش بەدوور دەکات لە نەخۆشیەکانی دڵ و خوینبەرەکان، ئەگەری تووشبوونت بە ئەنفلۆنزا و نەخۆشیەکانی سی و هەناسەدان کەم دەکاتەوە.



ئەم دوو پێکهاتە خۆراکیە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکان، ددانەکانت لە بەکتریا و رەشبوونەوە و کلۆربوون دەپارێزێت.



سیر و ماست ڕێگە لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و گەدە دەگرێت، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

چەند زانیاریەک ڵەسەر سروشت وژیینگەی دەڤەری بارزان..............  ژینگەپارێزی لە دەڤەری بارزان  سەدەیەک تێدەپەڕێنێتیەکێک ...
04/05/2021

چەند زانیاریەک ڵەسەر سروشت وژیینگەی دەڤەری بارزان.............. ژینگەپارێزی لە دەڤەری بارزان سەدەیەک تێدەپەڕێنێت
یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی فەرهەنگی دەڤەری بارزان پاراستنی ژینگەیە کە زیاد لە سەد ساڵە لەلایەن پێشەوای خانەدانی بارزان بە میرات ماوەتەوە و لە ئاست جیهانی پێشکەوتووی ئەمڕۆشدا بە یەکێک لە بەنرخترین بەهاکانی شارستانی دەژمێردرێت کە زیاتر گرنگیی خۆی لە تێگەیاندن و پێگەیاندنی خەڵکدا دەبینێتەوە، ژینگەی دەڤەری بارزان سەدەیەک لە ژینگە پارێزی تێدەپەڕێنێت.



ناوچەی بارزان سەدەیەک لە ژینگەپارێزی:

سەرچاوە مێژووییەکانی دەڤەری بارزان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژینگەپارێزی لە دەڤەری بارزان بەرلە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا دەستی پێکردووە، بەڵام بەهۆی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق، سەدان دەستدرێژی کراوەتە سەر و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ کوژراون و هەندێک لەو ئاژەڵانە کۆچیان کردووە بۆ چەند ناوچەیەکی تری ئەودیوی سنوور-تورکیا، بەڵام سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژینگەپارێزی لە دەڤەری بارزان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "شێخ ئەحمەدی بارزان‌ی و شێخ عەبدولسەلامی بارزانی" لە ساڵی (1958)، بەڵام پاش چەند ساڵێک ژینگەی بارزان بەهۆی سەرهەڵدانی شۆڕش و بزاڤی رزگاریخوازی کورد، بووەتە مەیدانی جەنگی رژێمەکانی عیراق و پاش کۆچی دوایی ئەو سەرکردانە، ژینگەی دەڤەری بارزان لە لایەن "مەلا مستەفا بارزانی"جارێکی تر پارێزڕاوە، بەڵام لە سەردەمی بارزانیشدا لەلایەن رژێمی بەعسی رۆخاوەوە جارێکی تر دەستدرێژی کرایەوە سەر ژینگەی دەڤەری بارزان و بەو هۆیەشەوە هەزاران جۆر ئاژەڵی کێویی لەناو چوون، بێجگە لە سووتانی بەشێکی زوری دارستانی ئەو دەڤەرە. دوای کۆچکردنی بارزانیی نەمر، ژینگەی دەڤەری بارزان راستەوخۆ لەلایەن "سەرۆک بارزانی"ییەوە پارێزراوە و بە هەوڵی ئەو ئێستا هەزاران جۆری ئاژەڵە کێوییەکان لە ناوچەی بارزان دەژین و پارێزڕاون.

ژینگەپارێزی لە دەڤەری بارزان بە دوو شێوەیە:

ژینگەپارێزی لە دەڤەری بارزان تەنیا ئاژەڵە کێوییەکان لەخۆ ناگرێت، بەڵکوو ژینگە و دارستانیش دەگرێتەوە و هەر ئەمەش وای کردووە بە سەدان ئاژەڵ و هەزاران دار و درەخت لەو ناوچەیە زیاد بکەن، بەهۆی نەبوونی هیچ داتا و ئامارێک، تا ئێستا لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە نازانرێت ژمارە و جۆری ئاژەڵە کێوییەکانی دەڤەری بارزان چەندە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی بارزان بۆ چاکسازیی ژینگەی دەڤەری بارزان، ژمارەی ئاژەڵە کێوییەکانی ئەو دەڤەر لە هەزاران سەری تێپەڕاندووە و نزیکەی 20 جۆری ئاژەلی دەگمەن هەن وەکوو پلنگ و ورچ و ئاسک، لەگەل هەزاران جوری باڵندەی جوان و سەرنجڕاکێشی تێدایە.

شارەزایانی ژینگە لە دەڤەری بارزان هۆکاری نەبوونی ئاماری تایبەت لەسەر ژمارەی ئاژەڵە کێوییەکانی دەڤەری بارزان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی ئاژەڵە کێوییەکان لە ناوچەیەکی زۆر فراواندا بڵاو بوونەتەوە، لەلایەکی ترەوە ئاژەڵە کێوییەکان بە شێوەی دەستە دەستە و کۆمەڵ کۆمەڵ پێکەوە دەژین و رۆژانە شوێنەکانیان دەگۆڕن و هەمووشیان لە ناوچە شاخاوییەکان بڵاو بوونەتەوە. ئەمە جگەلەوەی تا ئێستا پێویستییەکانی ئەژماردنی ئەو ئاژەڵانەیان نییە.

دەڤەری بارزان لە شارۆچکەیەک و پێنج شارەدێ و 252 گوندی ئاوەدان و چۆڵ پێکدێت و دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شاری هەولێر بە دووری 130کم و هاوسنوورە لەگەل هەریەکە لە شارۆچکەکانی ئاکرێ‌ لە باشوور و شەمزینان لە باکوور و سوران لە رۆژهەڵات و ئامێدی لە رۆژئاوا، ڕۆبەری گشتی دەڤەری بارزان لە 549 هەزار و 960 دۆنەم زەوی لە دەشتایی و دارستان و چیا پێکدێت و سالی 1890 کراوە بە شارۆچکە.

Address

ארבל, צפון, ישראל
Arbel
15282

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سروشتی کوردستان/srushte kurdstan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category