Hano jaff

Hano jaff Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Hano jaff, Real Estate, slemani, As Sulaymaniyah.

12/06/2026

🔴واز لە مردوو بێنن تکایە…

کەسوکاری مردوو توشی خەم مەکەن لەکاتێکدا خاوەن خەمن لێپرسینەوە لای خوایە
بۆ ئێمەی زیندوو بەس لەسەرمانە بڵین خوای گەورە لی خۆش بێت

ئەو منداڵەی لە گوندی ئێندزەی بناری قەندیل ون ببوو تەرمەکەی لەپشت گوندی ئێندزە لە بناری قەندیل دۆزرایەوە
12/06/2026

ئەو منداڵەی لە گوندی ئێندزەی بناری قەندیل ون ببوو تەرمەکەی لەپشت گوندی ئێندزە لە بناری قەندیل دۆزرایەوە

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم منداڵە لەنزیک بازگ...
11/06/2026

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم منداڵە لەنزیک بازگەی تاسڵوجە بەئاراستەی بازیان، دۆزراوەتەوەو ناو و ناونیشانی ماڵەوەیان نازانێت و قسە ناکات، لەئێستادا لەبنکەی پۆلیسی بازیانە، داوا لەکەسوکاری یان هەرکەسێک دەکەین کە زانیاری لەبارەیەوە هەیە سەردانی بنکەی پۆلیسی بازیان بکات. یان پەیوەندی بکەن بەژمارە موبایلی ئەفسەری ئێشکگری بنکەی ناوبراو: 07719424788

راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

کچە ڕۆژنامەوان لاناز کچی کوردۆی شاعیر ئەم بەیانییە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و گیانی لەدەستدابەداخەوە
09/06/2026

کچە ڕۆژنامەوان لاناز کچی کوردۆی شاعیر ئەم بەیانییە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و گیانی لەدەستدا

بەداخەوە

◾️قەڵەمێک لە بەغداد و دڵێک لە کوردستان؛ ماڵئاوا هەڵکەوت عەزیز.ئەمڕۆ دەنگی ڕاستگۆی بەغداد خامۆش بوو،  کۆچی دوایی هاوڕي و ...
08/06/2026

◾️قەڵەمێک لە بەغداد و دڵێک لە کوردستان؛ ماڵئاوا هەڵکەوت عەزیز.

ئەمڕۆ دەنگی ڕاستگۆی بەغداد خامۆش بوو، کۆچی دوایی هاوڕي و هاوپیشەمان هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نوسینگەی تۆڕی میدیای ڕوداو لە بەغداد لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا نەک هاوڕێ و هاوکارانی هەموو کوردستانی توشی شۆک کرد ،

ئێمە ئەمڕۆ تەنها کەسایەتییەکی دیارمان لەدەست نەدا، بەڵکو دەنگێکی ڕاستگۆ، ماندوونەناس، بەئەخلاق و بوێرمان لەدەستدا کە هەمیشە خەمخۆری ڕاستەقینەی دۆزی گەلەکەی بوو.
هەڵکەوت لە بەغداد هەمیشە سیمایەکی گەش و بەتوانای کوردی بوو. بە قەڵەمە بڕندەکەی و بەشدارییە بەهێزەکانی لە میدیا عەرەبی و کوردییەکاندا، داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی گەلەکەمان بوو، بە تایبەتی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستاندا کە کردبوویە خەمی لەپێشینەی خۆی. ئەو شەو و ڕۆژی خستبووە سەر یەک بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی خەڵک و کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانیان، تەنانەت دواین پەیام و هەواڵیشی پێش کۆچی دوایی، هەر گەیاندنی زانیاری بوو سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران، کە ئەمەش بەڵگەی هەرە حاشاهەڵنەگری دڵسۆزی و مرۆڤدۆستییەکەی بوو تا دوا هەناسە. ئەو نموونەی ڕۆژنامەنووسێکی خاوەن پرەنسیپ بوو کە هیچ کات سازشی لەسەر ڕاستییەکان نەدەکرد.

ئەوەی زیاتر کۆچەکەی لەسەر دڵم گران دەکات، ئەو پەیوەندییە کورت بەڵام پڕ لە مانا و مرۆڤایەتییە بوو کە لە نێوانماندا هەبوو. هەرچەندە من و کاک هەڵکەوت تەنها چەند جارێک گفتوگۆمان کردبوو، بەڵام گەورەیی و دڵسۆزیی ئەو سنووری کاتی دەبڕی. لە دواین نامەکانیدا، وەک برایەکی گەورە و خەمخۆر، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئامۆژگاری کردم و پێی گوتم کە پێویستە مرۆڤ هەمیشە کارێکی دیاریکراو بۆ خۆی هەڵبژێرێت و بەپەلە بڕیار نەدات، و هیوای باشترین شوێن و سەرکەوتنی بۆ دەخواستم. ئەم دڵسۆزی و ڕێنوێنییە کورتە، نیشانەی ناخە پاک و دڵە لێبوردەکەی بوو کە هەمیشە حەزی بە سەرکەوتنی گەنجان دەکرد.
کۆچی دوایی ئەم مرۆڤە مەزنە کەلێنێکی گەورەیە کە بە ئاسانی پڕ نابێتەوە. سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان، هاوڕێیانی لە تۆڕی میدیای ڕوداو و تەواوی ناوەندی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەم، من دڵنیام مرۆڤە باش و بەتوانا و سەرکەوتوەکان بۆ هەمیشە لەیادی هاوڕیان و کورد دا دەمێنیتەوە وەک هەریەک لە وریا حەمە کەریم و سۆران سەقزی و مەبەست سەردارو چەندانی دیکە، ئێوە بە شکۆوە کۆچتان کرد

ڕۆحی شاد و یادی هەمیشە بەخێر و زیندوو بێت.

انالله وانااليه راجعون

هانۆ جاف

بەداخەوە، هاوڕێ و هاوپیشەمان هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری ڕووداو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
08/06/2026

بەداخەوە، هاوڕێ و هاوپیشەمان هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری ڕووداو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

🔴ئەو کەسەی لەسەر شەقامێکی هەولێر لەپیاوێکی بەتەمەنیدا دەستگیرکرا زانیاری لە کۆمێنتە👇🏻
07/06/2026

🔴ئەو کەسەی لەسەر شەقامێکی هەولێر لەپیاوێکی بەتەمەنیدا دەستگیرکرا

زانیاری لە کۆمێنتە👇🏻

06/06/2026

قوباد تاڵەبانی، ئەوەی زەرەری کرد خودی کاک مەسرور خۆی بوو.

06/06/2026

قوباد تاڵەبانی، ئێمە لەسەر هەقین و شەڕی پۆست ناکەین

بێستون نەجیم،  لە سەیدسادق بەشی پێشەوەی بارهەڵگرەکەی کەوت بەسەریدا و گـ.ـیانیلەدەستدا
04/06/2026

بێستون نەجیم، لە سەیدسادق بەشی پێشەوەی بارهەڵگرەکەی کەوت بەسەریدا و گـ.ـیانیلەدەستدا

Address

Slemani
As Sulaymaniyah
HANOAHMAD

Telephone

+9647705182428

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hano jaff posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Hano jaff:

Share

Category