حاجی مەهدی / ڕاوێژکاری عەقارات Mahdi Osman

حاجی مەهدی / ڕاوێژکاری عەقارات Mahdi Osman راویژکاری کەرتی خانوبەرە

24/04/2026
اللهم صلي وسلم على سيدنا محمد وعلى اله وصحبه اجمعين
02/09/2022

اللهم صلي وسلم على سيدنا محمد وعلى اله وصحبه اجمعين

📝 ڕاوێژکردن بە کەسانی پسپۆڕ لە کەرتی عەقاراتداسەرەتا بۆ کڕینی موڵکێك  یان یەکەیەکی  نیشتەجێبون پێویستە بگەڕێیت بەدوای نو...
02/09/2022

📝 ڕاوێژکردن بە کەسانی پسپۆڕ لە کەرتی عەقاراتدا

سەرەتا بۆ کڕینی موڵکێك یان یەکەیەکی نیشتەجێبون
پێویستە بگەڕێیت بەدوای نوسینگەیەک یان کۆمپانیایەکی عەقارات کە جێی متمانەی خۆت بێت بتوانێت ئاسانکاری بکات وە پەلەنەکات لە پرۆسەی کڕین و فرۆشتندا بەرپرسیارێتی ھەردوولا ھەڵبگرێت ھەر وەکو چۆن کار بۆ خۆیدەکات وەئەزمونێکی باشی هەبێت وە باشتروایە پەیوەندییەکی پتەوی ھەبێت لەگەل سەرجەم عەقاراتەکاندا بۆ پرس وڕای دروست
تەنھا یەک نوسینگە یان کۆمپانیای عەقارات بەس نییە بۆڕاوێژ کردن یان ھەلسەنگاندن و خەمڵاندنی موڵکەکەت ، ھەروەھا پێویستە ئەو کەسەی کە ڕاوێژی پێدەکەیت ڕاستگۆ و متمانە پێکراو و پسپۆڕ بێت لەم بوارەدا بەرچاوڕونی و زانیاری تەواوت بداتێ دەربارەی موڵکی مەبەست وە نێوەند گیرییەکی دادپەروەرانە بکات لە نێوان فرۆشیار و کڕیاردا
دەست نیشانکردنی چاک و خراپی دەرەوەو ناوەوەی مولک و بەھاو کواڵێتی وە نەشاردنەوەی ڕاستیەکان کورت کردنەوەی ڕێگا و ئاستەنگەکان لە ڕێی پارێزەری تایبەت لەم کەرتەدا.
بە پێچەوانەوە ڕاوێژکردن بەکەسێك کە پسپۆڕنەبێت وە ئەزموونی کەمبێت دەبێتە ھوی بەلاڕێدابردن و زیان گەیاندن بە پرۆسەی کڕین و فرۆشتن دەگونجێت کەسێك ئامۆژگارییت بکات بەوەی کە نەچیتە لای کەسانیتر و لەبەرچاوخستن و شکاندنی مولکەکەت بۆ ئاسان فرۆشتنی یان نەپێکانی بەهای نرخی موڵکەکەت

ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە گرنگە بۆ ئەوە دوربیت لە ھەڵە لە کڕین و فرۆشتنی مولك :-

١- تەنھا پشت بەستن بەخۆت و یەك عەقارات و ڕاوێژکار بەسنییە .
٢- لەدورەوە بڕیاردان وە نەچونە سەر مەوقیع و نەبینینی موڵك و دلنیابونەوە لە نەبونی کێشە لە مولکەکەت وە
نرخی زیاد بە مولکەکەت
٣ -پەلە نەکردن لە کڕین و فرۆشتندا
٤ -ھەڵپەنەکردن بۆ قازانجی زۆر
٥ -کەمی دارای و قەپی گەورە وەدواتر فرۆشتنەوەی بەزەرەر لە بێ پارەی و بێ پلانیدا
٦ -کڕینی چەند موڵکێک لە یەک جێگادا بە مانای خۆقەتیسکردن لە یەك خولگەدا
٦-ئارام نەگرتن لە کاتی بازاڕ سستیدا بەھەدەردانی دانی مولک بەزەرەر
٧-لەبەرچاوکەوتنی مولکەکەت و لەدەستدانی بەھاکەی لای خۆت وە لە کۆتایدا بەھای مولکەکەت لەدەستی خۆتدایە .

مھدی عسمان
ڕاوێژکاری عەقارات
١ / ٩ / ٢٠٢٢

خواست لەسەر بازاڕی موڵک لە ئێستاداگرنگترین بزنس لە بازاڕی جیھانی ئەمڕۆدا کەرتی بازاڕی موڵکە. کۆمەڵێك بازرگان و خەڵکانی س...
30/07/2022

خواست لەسەر بازاڕی موڵک لە ئێستادا

گرنگترین بزنس لە بازاڕی جیھانی ئەمڕۆدا کەرتی بازاڕی موڵکە. کۆمەڵێك بازرگان و خەڵکانی سەرمایەدار کار دەکەن لەم کەرتەدا و گرنگیی زۆری پێ دەدەن.
کوردستانی خۆشمان بێبەش نییە لەم بازرگانییە. لە لایەن تاکبەتاکی کۆمەڵگاوە بایەخی زۆری پێ دەدرێت، گەر کاریگەریی نەرێنیی دەوروبەر نەبێت گەرمترین بازاڕ بۆ خۆی دروست دەکات. بەڵام کاریگەرییە نەرێنییەکان زۆرن کە موڵک لە جوڵە دەخەن و کەلێنی تێ دەکەن.
لەوانە ڕووداوە سیاسی و ئابوورییەکان، نرخی نەوت، دابەزینی بەھای زێڕ و زیو، جوڵەی دۆلار، شەڕی زلھێزەکان، کۆرۆنا، گۆڕانی کەشوھەوا و بۆنە ئایینییەکان و چەند هۆکارێکی تریش.
بەڵام لە ئێستادا خۆشبەختانە بەھای موڵک لە شاری سلێمانی جێگیرە و موڵک تاڕاددەیەک نرخی خۆی وەرگرتووە، جموجۆڵی تێدایە لە یەک کاتدا ھەم خستنەڕوو زۆرە و ھەم خواستیش زۆرە. خەڵکانێکی زۆر لە نرخی موڵک دەپرسن بە تایبەت موڵکی نیشتەجێبوونی بچووک کە بەھای دەست پێ دەکات لە ٥٠٠ هەزار دۆلارەوە تا ١٠٠ ھەزار دۆلار.
بە پێچەوانەوە موڵکی بازرگانی لە ئێستادا خواست لەسەری کەمترە، بەھۆی ئەو بازدانە بەرچاوەی لە نرخەکەیدا بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینی. لە ئێستادا نرخ بەرزە و داھاتی کەمترە بەراورد بە بەھای موڵکەکە، بەڵام بەھای خۆی لە دەست نەداوە.
بۆیە لە ھەر بارودۆخێکی گونجاودا دوودڵ مەبە و چاوەڕێ مەبە بۆ کڕینی موڵک، بەڵکو موڵک بکڕە و چاوەڕێبە.
ھەر بۆیە کەسانی زۆر ژیر و سەرمایەدارە گەورەکان لەم کەرتەدا وەبەرھێنان دەکەن و کار دەکەن و ئارام دەگرن تا دەرفەتیان بۆ ڕێک دەکەوێت سوودێکی پاشیان پێ دەگات.
ئەم کەرتە گرنگە بۆ تاکبەتاکی کۆمەڵگا و ھەموو ھەوڵەکان لە کۆتاییدا بەو ئاراستەیە دەڕۆن، کە هەر تاکێك یەکەیەکی نیشتەجێبوون بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
لە ھەمان کاتدا کارکردن لەم بزنسەدا یاخود کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەم چوارچێوەیەدا ترس و ڕیسکی لەناوچوونی سەرمایەی کەمترە بەراورد بە ھەر بزنسێکی تر.
ئەم کەرتە تایبەتە بە خۆت ھیچ کەس ناتوانێت دەستتێوەردانی تێدا بکات یاخود دەستی بەسەردا بگرێت و تووشی زیانت بکات و سەرمایەکەت زۆر پارێزراوە. لە پاش خۆیشت جیل بە جیل دەگات بە نەوەی داھاتووت. پڕۆسەکە درێژخایەنە و لە داھاتوودا سوودی خۆی ھەر دەگەیەنێت بە خاوەنەکەی.

Address

Ali Kamal
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when حاجی مەهدی / ڕاوێژکاری عەقارات Mahdi Osman posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category