13/12/2023
پۆڵا سیروان تاڵەبانی پێشوازی لە نوێنەرانی کاسبکارانی بازاڕی خان خورما کرد
پۆڵا سیروان تاڵەبانی بەرپرسی بازنەی (٤) بۆ هەڵبژاردنەکانی کەرکوک لە بارەگای کۆمیتەی موصلا پێشوازی کرد لە نیونەراني کاسبکارانی بازاڕی خان خورما وە لە نزیکەوە گوێبیستی کاسبکاران بوو و لە گیروگرفتەکانی کۆڵیەوە وبەڵێنی چارەسەر کردنی کێشەکانی پێدان لەبەرامبەردا کاسبکاران سوپاسی هەڤاڵان ئاسۆ مامەند و پۆڵا سیروان تاڵەبانیان کردکە هەمیشە پشتیوانیان بوون لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان و بەسەریان کردوونەتەوە هەروەها پۆڵا سیروان تاڵەبانی جەختی کردەوە کە یەکێتی نیشتیمانی حزبی خەڵک و ڕەنجدەرانە و لەوپێناوەدا هەمیشە خەباتی نەبڕاوە کاریەتی