04/10/2026
کۆڕبەندی ئابوری هەرێمی کوردستان و کۆماری فیدراڵی ڕووسیا بەڕێوەچوو.
کوردی | عربی | English
کۆڕبەندی هاوکاریی بازرگانی، ئابووری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا و هەرێمی کوردستانی عێراق، بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و هێنانی وەبەرهێنانی ڕووسی بۆ هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکەدا کە بەرواری 4/10/2026، نەوزاد غەفور ڕەباتی، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ محەمەد ڕەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، و بەهمەن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی، بەشدارییان کرد.
لە بەشێک لە کۆڕبەندەکەدا، وتەی سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ـ عێراق پێشکەش کرا. هەروەها کۆنستەنتین باسیوک، سیناتۆری فیدراسیۆنی ڕووسیا و سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ڕووسیا ـ عێراق، وتارێکی پێشکەش کرد و لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان هەردوو لایەن قسەی کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆڕبەندەکەدا، نەوزاد غەفور ڕەباتی، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، وتەیەکی پێشکەش کرد وە بانگهێشتی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ڕووسی کرد کە بێنە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی شاری سلێمانی، و لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا وەبەرهێنان بکەن. هەروەها جەختی کردەوە کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەیە هەموو جۆرە هاوکاری و ئاسانکارییە یاسایی و لۆجستییە پێویستەکان بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ڕووسی دابین بکات.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەروەها ئاماژەی بە تواناکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە کشتوکاڵی و خۆراکدا کرد و ڕوونی کردەوە کە کوردستان دەتوانێت لە داهاتووی عێراقدا ببێتە سەبەتەی خۆراکی وڵات.
هەروەها بانگهێشتی کۆمپانیا ڕووسییەکان کرا کە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، بەرهەمهێنانی شیر و بەرهەمەکانی، گاوداری، دروستکردنی ئاش و سیلۆی هەڵگرتنی دانەوێڵە و بەشەکانی دیکەی زنجیرەی بەرهەمهێنانی خۆراکدا، وەبەرهێنانی گەورە و درێژخایەن بکە، وە گرنگی بە کەرتی پیشەسازی بدرێت لەسەرجەم سێکتەرەکاندا.
لە کۆتایی کۆڕبەندەکەشدا، دانیشتنی تۆڕی B2B و ڕاستەوخۆیی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەنێوان شاندی بازرگانیی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم دانیشتنە هەلی ئاشنابوونی بازرگان و کۆمپانیاکانی هەردوو لایەن بە تواناکان، پرۆژەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و هاوکاریی بازرگانی دابین کرد، بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆژە هاوبەشەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ڕووسییەکان.
- - - - - - - - - - - - - -
انعقاد المنتدى الاقتصادي بين إقليم كوردستان وجمهورية روسيا الاتحادية
عُقد منتدى التعاون التجاري والاقتصادي والاستثماري بين مناطق الاتحاد الروسي وإقليم كوردستان العراق، بهدف تطوير العلاقات التجارية والاقتصادية وجذب الاستثمارات الروسية إلى إقليم كوردستان.
في المنتدى الذي عُقد بتاريخ 4/10/2026، شارك نوزاد غفور رباتي، نائب رئيس اتحاد غرف التجارة في إقليم كوردستان ورئيس غرفة تجارة وصناعة السليمانية، مع محمد رسول، نائب رئيس غرفة تجارة وصناعة السليمانية، وبهمن عثمان، عضو المجلس الإداري.
في جزء من المنتدى، أُلقيت كلمة رئيس اتحاد غرف التجارة والصناعة لإقليم كوردستان - العراق. كما ألقى قسطنطين باسيوك، عضو مجلس الشيوخ في الاتحاد الروسي ورئيس مجلس الأعمال الروسي - العراقي، كلمة تحدث فيها عن أهمية تطوير التعاون الاقتصادي والتجاري بين الجانبين.
في جزء آخر من المنتدى، ألقى نوزاد غفور رباتي، نائب رئيس اتحاد غرف التجارة في إقليم كوردستان ورئيس غرفة تجارة وصناعة السليمانية، كلمة دعا فيها الشركات والمستثمرين الروس إلى القدوم إلى إقليم كوردستان، وخاصة مدينة السليمانية، والاستثمار في مختلف المجالات. كما أكد أن غرفة تجارة وصناعة السليمانية مستعدة لتقديم جميع أنواع الدعم والتسهيلات القانونية واللوجستية اللازمة للشركات والمستثمرين الروس.
كما أشار رئيس غرفة تجارة وصناعة السليمانية إلى قدرات إقليم كوردستان في مجالي الزراعة والغذاء، وأوضح أن كوردستان يمكن أن تصبح في مستقبل العراق سلة غذاء البلاد.
كما دُعيت الشركات الروسية إلى القيام باستثمارات كبيرة وطويلة الأجل في مجالات الزراعة وإنتاج الحبوب، وإنتاج الحليب ومنتجاته، وتربية الأبقار، وبناء المطاحن والصوامع لتخزين الحبوب والأجزاء الأخرى من سلسلة إنتاج الغذاء، مع إيلاء الأهمية للقطاع الصناعي في جميع القطاعات.
وفي ختام المنتدى، عُقدت جلسة تواصل شبكي B2B وعلاقات تجارية مباشرة بين الوفد التجاري الروسي وإقليم كوردستان. أتاحت هذه الجلسة فرصة للتجار والشركات من الجانبين للتعرف على القدرات والمشاريع وفرص الاستثمار والتعاون التجاري، بهدف البدء بمشاريع مشتركة وتطوير العلاقات الاقتصادية بين إقليم كوردستان والشركات الروسية.
- - - - - - - - - - - - - -
The Economic Forum of the Kurdistan Region and the Federal Republic of Russia Was Held
The Forum for Trade, Economic, and Investment Cooperation between the regions of the Russian Federation and the Kurdistan Region of Iraq was held, with the aim of developing trade and economic relations and bringing Russian investment to the Kurdistan Region.
In the forum, held on October 4, 2026, Nawzad Ghafur Rabati, Vice President of the Federation of Chambers of Commerce of the Kurdistan Region and President of the Sulaymaniyah Chamber of Commerce and Industry, participated, along with Muhammad Rasul, Vice President of the Sulaymaniyah Chamber of Commerce and Industry, and Bahman Othman, a member of the Administrative Board.
In one part of the forum, a speech was delivered by the President of the Federation of Chambers of Commerce and Industry of the Kurdistan Region - Iraq. Konstantin Basyuk, Senator of the Russian Federation and President of the Russia-Iraq Business Council, also delivered a speech in which he spoke about the importance of developing economic and trade cooperation between the two sides.
In another part of the forum, Nawzad Ghafur Rabati, Vice President of the Federation of Chambers of Commerce of the Kurdistan Region and President of the Sulaymaniyah Chamber of Commerce and Industry, delivered a speech in which he invited Russian companies and investors to come to the Kurdistan Region, especially Sulaymaniyah city, and invest in various fields. He also emphasized that the Sulaymaniyah Chamber of Commerce and Industry is ready to provide all kinds of necessary legal and logistical support and facilities for Russian companies and investors.
The President of the Sulaymaniyah Chamber of Commerce and Industry also highlighted the capabilities of the Kurdistan Region in the fields of agriculture and food, and clarified that Kurdistan could become the country's food basket in the future of Iraq.
Russian companies were also invited to make large and long-term investments in the fields of agriculture and grain production, milk and dairy production, cattle breeding, construction of mills and silos for grain storage, and other parts of the food production chain, with attention to the industrial sector in all sectors.
At the end of the forum, a B2B networking session and direct trade relations between the Russian trade delegation and the Kurdistan Region were held. This session provided an opportunity for merchants and companies from both sides to learn about the capabilities, projects, investment opportunities, and trade cooperation, with the aim of starting joint projects and developing economic relations between the Kurdistan Region and Russian companies.