Darwaza Group

Darwaza Group کۆمپانیای دەروازە؛ بۆ وەبەرهێنانی خانوبەرە و بازرگانی گشتی
(253)

دەروازە .. نمونەی وەبەرهێنانی سەرکەوتوو

کۆمپانیای دەروازە بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە و بازرگانی گشتی کە لە ساڵی 2007 دا لە شاری سلێمانی دامەزراوە،سەرەتای کارەکانی بە دروست کردنی پرۆژەی (دەروازە ستی1) دەست پێکرد کە لە 300 ڤێللا پێک هاتبوو لە سەر ڕووبەری نزیکەی (172000) مەتر دووجا،پرۆژەکە چەندین جۆر یەکەی ڕووبەر جیاوازی لە خۆ گرتووە بەم جۆرە (200 – 220 – 400 – 500 – 700 ) مەتر دووجا کە دەکەوێتە سەر

شەقامی پارێزگا (شەقامی ئاوبارە).لە پاش سەرکەوتنی هەمەلایەنەی پرۆژەکە و بەدەست هێنانی ڕەزامەندی بەشداربووانمان و بەرزبوونەوەی نرخی ڤێللاکانی بەشێوەیەکی بەرچاو (سەرباری دابەزینی نرخی خانووبەرە و زەوی و زار بەشێوەیەکی گشتی لە کوردستان دا) بڕیارماندا بە درووست کردنی پرۆژەی (دەروازە ستی2) کە لە 21 باڵەخانەی 13 نهۆمی پێک هاتووە لە سەر ڕووبەری ( 132000) مەتر دووجا و شوقەکانی ئەم پرۆژەیە لە ڕووی ڕووبەرەوە جیاواز بوون بەم شێوازە (130- 162 – 202- 280 – 320 – 400 – 600 ) مەتر دووجا لەگەڵ پێنت هاوس بە ڕووبەری جیاواز،کە دەکەوێتە بەرامبەر پڕۆژەی (دەروازە ستی1) ولە ئێستادا پرۆژەکە زیاتر لە نیوەی تەواو بووە و بەردەوام کاری تێدایە کە بە دڵنیاییەوە لە پێش وادەی خۆیدا تەواو دەبێت .
لە روانگەی کاری سەرکەوتوومان لە پرۆژەی(دەروازە ستی1) کە نمونەیەکی ڕادەست کراوە بە بەشداربووان کە لە ئێستادا تێیدا نیشتەجێن وە پرۆژەی(دەروازە ستی2) کە پرۆسەی فرۆشتنی لە کۆتاییدایە و زۆربەی جۆرەکانی تەواو بوون و بۆ وەڵامی ئەو بەڕێزانەی کە خوازیاری بەشداربوونن لە پڕۆژە نیشتەجێ یەکانی ئێمەدا بەرنامەمان دانا بۆ پرۆژەی (دەروازە ستی3) کە بریتییە لە فراوانکردنی پرۆژەی (دەروازە ستی2) لەسەر ڕووبەری (70000) مەتر دووجا کە 8 باڵەخانەی 20 نهۆمی و 2 باڵەخانەی 13 نهۆمی لە خۆ دەگرێت و جۆری شوقەکان بریتی دەبن لە (162 – 200 – 280 ) مەتر دووجا، بەهۆی ئەم فراوانبوونەوە دەروازەی سەرەکی هەردوو پرۆژەکە دەکەوێتە تەنیشت باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی لەسەر شەقامی سەرەکی سلێمانی – کەرکوک و بەمەش دەتوانین بڵێین پرۆژەکانی دەروازە دەبنە هەڵگری ناسنامەی (ئاسانترین ناونیشان لە سلێمانی دا).

Address

Awbara Qtr, Villa No. A5, Darwaza City 1
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 19:00
Wednesday 09:00 - 19:00
Thursday 09:00 - 19:00
Saturday 09:00 - 19:00
Sunday 09:00 - 19:00

Telephone

+9647703650002

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Darwaza Group posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Darwaza Group:

Shortcuts

Share