19/12/2024
کوردی/عربي
دەزگایەکی ناسراوی عێراق: بۆ ساڵی 2024 قەیوان گروپ، باشترین کۆمپانیای بواری خانووبەرەیە لەعێراقدا..
بەگوێرەی راپرسی دەزگایەکی عێراقی تایبەت بە دەستنیشانکردنی کەسایەتی و کۆمپانیا سەرکەوتوەکانی ساڵ، (قەیوان گروپ )لەسەر ئاستی هەموو عێراق پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە وەک باشترین کۆمپانیای بواری خانوبەرە.
دامەزراوەی (المرکز الخبری الوطنی) لەعێراق، لەڕاپرسییەکدا بۆ دیاریکردنی باشترین کۆمپانیا لە بواری خانووبەرە راپرسییەکی ئەنجام داوە، بەپێی ڕاپرسییەکە لەسەر بنەمای کوالێتی و رەزامەندی کڕیاران و لایەنە پەیوەندارەکان و متمانەی خەڵک بەکارەکانیان، لەناو سەدان کۆمپانیای گەورە و جیاجیای بواری عەقارات لە عێراق، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە باشترین کۆمپانیای وەبەرهێنانی بواری خانووبەرە و عەقارات هەڵبژێردراوە.
بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتووشدا و بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتی حکومی وپەڕلەمانی و نوێنەری وڵاتان و کۆمپانیا و کەسایەتی بوارەکانی میدیا و کۆمەڵی مەدەنی، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە بەغدادی پایتەخت براوەکانی ئەو راپرسیە بۆ ئەمساڵ رابگەیەندرێن. کە لە بواری عەقارات و بیناسازیدا گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
دامەزراوەی (المرکز الخبری الوطنی)، دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و مەدەنیی عێراقە و کۆتایی هەموو ساڵێک راپرسی بۆ دەستنیشانکردنی کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوە سەرکەوتوەکان ئەنجام دەدات.........
مجموعة شركات قيوان تفوز بلقب أفضل مطور عقاري في العراق لعام 2024
أعلنت مؤسسة "المركز الخبري الوطني"، المتخصصة في تقييم الشخصيات والمؤسسات والشركات الرائدة في العراق، عن فوز مجموعة شركات قيوان بلقب أفضل مطور عقاري في العراق لعام 2024.
وجاء هذا التتويج بعد استفتاء شامل نظمته المؤسسة، والذي استند إلى معايير الجودة، رضا العملاء، تقييم الجهات المختصة، وثقة المواطنين. وتم الاختيار من بين مئات الشركات العقارية الكبيرة والمتنوعة في العراق، لتتصدر مجموعة شركات قيوان قائمة أفضل المطورين العقاريين لهذا العام.
ومن المقرر أن يتم الإعلان الرسمي عن نتائج الاستفتاء في حفل كبير يُقام في العاصمة بغداد، بحضور نخبة من الشخصيات الحكومية والبرلمانية والإعلامية، إضافة إلى ممثلي الشركات المختلفة.
وتُعد مؤسسة “المركز الخبري الوطني” مؤسسة أكاديمية ومدنية عراقية، تعمل منذ اربع سنوات على تنظيم استفتاءات سنوية تهدف إلى اختيار أهم الشخصيات المؤثرة وأبرز الشركات الناجحة في مختلف القطاعات.