Bana Real Estate

Bana Real Estate بۆ کرین و فرۆشتنی خانوو، شوقە و بە کرێدانی خانوو و دوکان.

لشراء وبيع البيوت، الشقق، واستئجار البيوت والمحلات.

14/07/2025

قەرەبووی_گردجوتیار
کارکردن لە پڕۆژەی قوناغی دووەمی پرۆژەی (دروست کردنی گشت شەقامە ناوخۆیەکانی ناوچەی پەرەپێدانی نزیک گوندی پیرەش ) بەردەوامە، کە وەک قەرەبوو بۆ زەویەکانی گردجوتیار تەرخان کراوە.

کە پێکهاتووە لە (٥٣،٠٠٠م کێربستۆن و ٢٣٠،٠٠٠م٢ کاری تێکەڵە رێژی چینی دووەم) بە گوژمەی (١،٦،٨٨،٠٠٠،٠٠٠) (یەک ملیار و شەش سەد و هەشتا و هەشت ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار جێ بە جێ دەکرێت

07/07/2025

کار لەسەر ئەو زەویانە دەکەین کە بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

07504414343

خاوەن زەوییەکانی گردجوتیار له باج و ڕسوماتەكانى تۆماركردن دەبەخشرێنله پێناو پاراستنى ماف و بەرجەستەكردنى عەدالەت له نێوا...
23/01/2025

خاوەن زەوییەکانی گردجوتیار له باج و ڕسوماتەكانى تۆماركردن دەبەخشرێن

له پێناو پاراستنى ماف و بەرجەستەكردنى عەدالەت له نێوان هاووڵاتيانى خاوەن ماف له كەرتی گردجووتيار و زياتر خزمەتكردنيان له هەنگاوێكى كردارى دڵخؤشكەرانەداو له بەر ڕۆشنايى بڕيارى نووسينگەی ڕێزدار سەرۆک وەزیران،
وەزارەتی شارەوانى و گەشت و گوزار بڕیاریدا
بە لێخۆش بوون له سەرجەم باج و ڕسوماتەکانی تۆمارکردن (به ناوكردن) لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە له كاتى تۆماركردنى زەوییەكانيان كە وەک قەرەبوو بۆیان دياريكراوه بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارى خاوەن زەويەكانى ژمارە (١٥ تاوەکو ١١٥٠ و ٢٥٧١ تاوەکو ٣٤٩٨ )لە کەرتی گردجوتیار دەكەينەوە ئەوانەی تاوەكو ئێستا مامەڵەی خۆماڵەكردنيان ئەنجام نەداوه سەردانی دادگاى بەرايى هەولێر٦ ياخود سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنى زانيارى و وەرگرتنى پسولەی پێڕاگەیاندن .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار لە پ...
16/09/2024

لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دانیشتوانی شاری هەولێر،" سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەمەبەستی ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە یاسایەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار .

جێی باسە لە ڕێنماییەکانی پێشوودا ڕێپێدان بەشێوەی دابەش دوو بۆ هەموو هاوڵاتیەک ڕێگەپێدراو نەبوو بەڵام خۆشبەختانە لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان بە گشتی و خەڵکی کەم دەرامەت بەتایبەتی،"
بەپێی ڕێنمایی نوێی وەزارەتی شارەوانی، لە ئێستادا ڕێپێدان هەموو ئەو گەڕەکانە دەگرێتەوە کە ڕێژەی لە (٦٠٪)ی بینای دابەش دووی لێ دروستکراوە،"
هاوکات هەر بەپێی ڕێنمایییەکان هاوڵاتی دەتوانێت بە یەک ناو لە وێنەی تۆمار دوو خانوو بەشێوەی دابەش دوو دروست بکات بەپێی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێکارەکان .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

نوێ هەوالی  و مژدەی خۆشسلاو له خاوەن زەویەکانی گەرەکی بەختەوەری... چاوەروان بن لە  چەند رۆژەی  داهاتوو هەوالی زۆر دلخۆشک...
08/09/2024

نوێ
هەوالی و مژدەی خۆش

سلاو له خاوەن زەویەکانی گەرەکی بەختەوەری...
چاوەروان بن لە چەند رۆژەی داهاتوو هەوالی زۆر دلخۆشکەر بلاو دەکەینەوە لۆ کردنەوەی جادە و کۆلانەکانی زۆنی A ، B ، D ،F وە دانانی تۆری ئاو لۆ زونی C ،E ی کە ناسراوە بە بادلۆ پیرۆزە لە هەموو خاوەن زەویەکان چاوەروانی کاری زیاتربن...
لەگەڵ رێزی نوێنەران.

وەزارەتی شارەوانی تاپۆکردنی زیاتر لە 15 هەزار زەوی کارت ڕادەگەیەنێت.
14/08/2024

وەزارەتی شارەوانی تاپۆکردنی زیاتر لە 15 هەزار زەوی کارت ڕادەگەیەنێت.

بڕیاری نەهێشتنی باج لەسەر زەوییەبەتاڵ چووە بواری جێ بەجێ کردن.
07/08/2024

بڕیاری نەهێشتنی باج لەسەر زەوییەبەتاڵ چووە بواری جێ بەجێ کردن.

بەپەلەسەرۆک وزیران بەڕێز مەسرور بارزانی وەرگرتنی باجی راگرت":پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان:بە فەرمانی...
23/07/2024

بەپەلە
سەرۆک وزیران بەڕێز مەسرور بارزانی وەرگرتنی باجی راگرت":
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
بە فەرمانی بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی باج ئەم بڕیارانە دران:
۱.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانەو هۆتێلەکان.
۲.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.
۳.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر سەمونخانەو نانەواخانەکان.
٤.ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی (ضریبة العرصات) کە لەیاسای ضریبة العرصات ژمارە (۲٦) ی ساڵی ۱۹٦۲ هەموارکراودا هاتووە،تاکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دام و دەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە.

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، فەرمانی رێپێدانی دابەشی دوو لەسەر زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
17/07/2024

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، فەرمانی رێپێدانی دابەشی دوو لەسەر زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

موژدەیەکی_خۆش...لەنوێنەرانەوە...سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وەڵامی بەرێز پارێزگاری_هەولێر بدەنەوە.دەرخستە بۆ کارکردن لەزۆ...
17/07/2024

موژدەیەکی_خۆش...لەنوێنەرانەوە...

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وەڵامی بەرێز پارێزگاری_هەولێر بدەنەوە.

دەرخستە بۆ کارکردن لەزۆنی A،B،D،Fکراوە.
پشتیوان بەخوا رێکخستن وکردنەوەی کۆڵانەکان وتێکەڵکردنی شەقامەکان نزیکە.

نوێنەرتان...

دوای ڕەزامەندی و بڕیاری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راسپاردنی بەڕێزان ( ساسان عەونی) وەزیری...
17/07/2024

دوای ڕەزامەندی و بڕیاری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راسپاردنی بەڕێزان ( ساسان عەونی) وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بە سەرپەرشتی ئەندازیار (کارزان عبدالهادی) سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێرو جێگرەکەی وە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن لە دانیشتنی ژمارە (٢٣)ـی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بە بڕیاری ژمارە (١٨٢) لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٥، لە پێناو خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی شارە خۆشەویستەکەمان و بنیاتنانی ئاوەدانی زیاتر و بۆ بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیانی کەمدەرامەت بەتایبەتی فەرمانی ڕێپێدانی دابەش دوو لەسەر زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە پاش ئەوەی لە دانیشتنی گفتوگۆ و ڕاوێژی لەسەرکرا لە بارەی چەندین خاڵ و ڕێنماییەکانی ڕێگەپێدان .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

Address

Erbil
Irbil
44001

Telephone

+9647501203232

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bana Real Estate posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share