26/03/2022
لە چ کاتێکدا، خاوەن موڵک(خاوەندار) ئەتوانێ داوا لە کرێچی بکات کە خانووەکەی چۆڵ بکات؟
ئەو زانیاریانە چین لەو بارەیەوە، کە بۆ هەردوو لایەن گرنگن؟
وەڵامی یاسا چیە؟
لە مادەی 17، لە یاسای بەکرێدانی خانووبەرە، ژمارە 87ی ساڵی 1979 ی هەموار کراو، بەرکار لە هەرێمی کوردستان، لە 14بڕگەدا، باسی ئەو حاڵەتانە کراوە کە تیایدا خاوەن موڵک ئەتوانی داوا لە کرێچی بکات تا خانووەکەی چۆڵ بکات، کە لێرەدا تەنها چەند حاڵەتێکمان باس کردووە، ئەوانیش
1. ئەگەر کرێچیەکە، جارێکی تر موڵکەکەی دایەوە بە کرێ بەبێ ڕەزامەندی خاوەن موڵک.
2. ئەگەر کرێچی، موڵکەکەی بۆماوەی زیاتر لە 45 ڕۆژ بە چۆڵی بەجێ هێشت بەبێ بوونی بەهانەیەکی ڕەوا.
3. ئەگەر کرێچی خۆی یان هاوسەرەکەی یان منداڵە ناکامەکەی خانوویەک دروست بکات لە سنووری ئەو شارەی کە تیایدا نیشتەجێیە، یاخود یەکێک لەو کەسانە بوونە خاوەنی خانوویەک، یان خاوەنداری خانووبەرەیەک بکەن کە گونجاوبێ بۆ نیشتەجێبوون، یان بتوانرێ چۆڵ بکرێ یان چۆڵ بێت.
4. ئەگەر کرێچی، موڵکەکە بۆ مەبەستێکی جیاواز بەکار بهێنێت لەو مەبەستەی کە لە گرێبەستی بەکرێداندا ئاماژەی بۆ دراوە، بۆ نموونە ئەگەر موڵکەکە بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون بەکرێ گیرابێ، بەڵام دواتر بکرێت بە دووکان و بۆ مەبەستی بازرگانی بەکار بهێنرێت.
بەھیوای سوود