06/03/2026
كوردی /عربي
هاوڵاتیانی خۆشەویست و نیشتەجێبووەکانی بەڕێز،
پێش هەموو شتێک، ئێمە لە سکای تاوەرز سوپاسی ئەوانە دەکەین پرسیاریان کردووە و نیگەرانیان نیشان دا ، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە باوەڕیان بە سکای تاوەرز هەیە،
ئەمشەو ڕووداوێکی نەخوازراو لە نزیکی سکای تاوەرز ڕوویدا. ئێمە دەمانەوێت بە ڕوونی و بە سادەیی ئەوەتان بۆ ڕوون بکەینەوە کە چی بووە.
ئەوەی ڕوویداوە:
ئەو ڕووداوە لە نزیکی سکای تاوەرز بوو، بەڵام سکای تاوەرز ئامانجەکە نەبووە. هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆ بە بیناکان، بە کارمەندەکان، یان بە نیشتەجێبووەکانمان نەگەیشتووە. هەموو لایەک سەلامەتن.
ئەوەی گرینگە خەڵک بیزانێت کە بە هیچ شێوەیەک ئامانجەکە سکای تاوەرز نەبووە. سکای تاوەرز لە ئێستادا هەر بەردەوامە و ژیان تیایدا ئاساییە، بیناکان ئاوەدانن، و تیمەکەمان شەو و ڕۆژ لە خزمەتی نیشتەجێبووەکان دان.
ئێمە بە بەرپرسایەتی مامەڵە دەکەین بۆ ئەوەی بە ڕاستی و ئاشکرایی لەگەڵتان بدوێین.
ئێمە لێرەین، ئامادەین، و بەردەوام دەبین.
🏙️ ئاوەدان بێت هەولێر.
🏙️ ئاوەدان بێت سکای تاوەرز.
🏙️ ئاوەدان بێت کوردستانی خۆشەویست.
——-
المواطنون الأعزاء وسكاننا الكرام،
قبل كل شيء، نتقدم في سكاي تاورز بجزيل الشكر لكل من تواصل معنا وعبّر عن قلقه. إن هذا الاهتمام يعكس الثقة الكبيرة التي تحملونها لسكاي تاورز، وهو أمر نعتز به كثيرًا.
شهدت المنطقة القريبة من سكاي تاورز مساء اليوم حادثًا غير مرغوب فيه، ونود أن نوضح لكم الأمر بكل شفافية وبشكل مبسط.
ما الذي حدث؟
وقع الحادث بالقرب من سكاي تاورز، إلا أن سكاي تاورز لم تكن الهدف. ولحسن الحظ، لم يلحق أي ضرر مباشر بالمباني أو الموظفين أو السكان. الجميع بخير وبأمان.
ومن المهم أن نؤكد أن سكاي تاورز لم تكن مستهدفة بأي شكل من الأشكال. الحياة في سكاي تاورز مستمرة بشكل طبيعي، والمباني تعمل بكامل طاقتها، وفريقنا يعمل ليلًا ونهارًا لخدمة السكان.
نحن نتعامل مع الأمور بمسؤولية وشفافية، ونحرص دائمًا على إطلاعكم على الحقيقة بوضوح.
نحن هنا، حاضرون، ومستمرون.
🏙️ عامرة يا أربيل
🏙️ عامرة سكاي تاورز
️ 🏙️ لتعمر وتزدهر كوردستان الحبيبة…