23/07/2026
پەیامێک لە عقارات کاروان …
زەویەکانی قەربووی گوندی عارەبکەند؛ هەڵبژاردەیەکی ستراتیژی بۆ وەبەرهێنان و دڵنیایی لە داهاتوو
لە ڕوانگەی ئابووری و پلاندانانی شارستانی، زەوی یەکێکە لە گرنگترین داراییەکانی وەبەرهێنان کە بە تێپەڕبوونی کات بەردەوام لە زیادبوونی نرخ و گرنگی خۆیدایە. ناوچەی قەربووی گوندی عارەبکەند، بەهۆی شوێنی جوگرافیایی گونجاو، نزیکی لە ناوەندی هەولێر و خێرایی گەشەی شارسازی، یەکێکە لە ناوچە بەهێزەکانی وەبەرهێنان لە ئێستادا.
ئەم ناوچەیە لەبەر هەبوونی دەرفەتی گەشەپێدانی ژێرخان، پەیوەندییە باشەکانی هاتوچۆ و زیادبوونی داواکاری بۆ نیشتەجێبوون و دروستکردنی پرۆژە نیشتەجێیی و بازرگانی، توانایەکی بەرزی هەیە بۆ زیادبوونی بەهای زەوی لە ساڵانی داهاتوودا.
بۆ کڕیاران و وەبەرهێنەران، کڕینی زەوی لەم ناوچەیە تەنها کڕینێکی ئاسایی نییە، بەڵکوو بڕیارێکی ستراتیژییە کە دەتوانێت پاراستنی سەرمایە و دەستکەوتی قازانجی درێژخایەن دابین بکات. ئەزموونی بازاڕی موڵکیش پیشان دەدات کە ناوچە گەشەسەندووەکان پێش ئەوانی تر لە ڕووی زیادبوونی نرخەوە پێشکەوتن بەدەست دەهێنن.
لەبەر ئەو هۆکارانە، زەویەکانی قەربووی گوندی عارەبکەند دەتوانرێت بە یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دابنرێت، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە ئێستادا سەرمایە دابنێن و لە داهاتوودا سوود لە گەشەی بازاڕ و زیادبوونی بەهای مولکەکانیان و بەدەست هێنانی قانزانج .