27/05/2026
جەژنی قوربانی پیرۆز لە تەواوی موسڵمانانی جیهان و گەلی کورد بەگشتی پیرۆز بێت. بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پێرۆزەوە، بەناوی خۆم و سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیای عەقاراتی نیازەوە، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی خۆشەویست، کڕیارانی بەڕێزمان، و هاوبەشانی کارمان دەکەم.
هیوادارم ئەم جەژنی قوربانە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت، لێبوردەیی و تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک. هەمیشە شانازی بە متمانەی ئێوەوە دەکەین و بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
جەژنتان پیرۆز و کاتەکانتان پڕ لە شادی..
بەڕێوەبەری کۆمپانیای عەقاراتی نیاز