06/10/2026
بەشداری سەرۆک و دەستەی باڵای کۆمەڵەی نێوەنگیری و ژووری بازرگانی هەولێر و بەشێک لە کۆمپانیاو نووسینگەکانی خانووبەرە کۆبوونەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە ئامادەبوونی حاجی فەیسەڵ گەردی و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژوور؛ هێمن فاروق نانەکەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ژوور و د. سەڵاحەددین ئەحمەد، راوێژکاری ژوور، پێشوازیان لە ژمارەیەك لە خاوەن کۆمپانیا، نووسینگەکانی عەقارات و سەرۆك و ئەندامانی (کۆمەڵەی نێوەندگیریی و راوێژکاری خانووبەرە) کرد و کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە هۆڵی ژوور ساز کرا.
ئامانجی سەرەکیی دیدارەکە، گوێگرتن بوو لەو کۆسپ، کێشە و بەربەستانەی کە لە کارکردنی رۆژانەیاندا رووبەڕووی کۆمپانیا و نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی دەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەران و خاوەن نووسینگەکان سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان خستە ڕوو.
لە بەرامبەردا، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، ئامادەیی تەواوی ژووری بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەك نیشان دا و جەختی لەوە کردەوە کە ژووری بازرگانی بە هەموو توانایەکیەوە کێشە و گرفتەکانیان دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و رێکخستنی زیاتری ئەم سێکتەرە گرنگە.
لای خۆشیەی دەستەی باڵای کۆمەڵەی نێوەندگیری، هاوکار و پاڵپشتی خۆی بۆ ژووری بازرگانی هەولێر و دووپاتکردەوە کە هاوکار و هەماهەنگ دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی کەرتی خانووبەرە.