Dr jange jalal

Dr jange jalal Real Estate Consultant | Erbil
6 Years Experience | Investment • Buy & Sell

27/09/2026

🔴دوای ڕاگەیاندنی خ*لێکی هاوینەی خۆڕایی بۆ قوتابیان، توانیمان دووەم چالاكی گروپی ئامێری ساز بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەین، لە ماوەیەكی كورتدا .

📍 بەو نزیكانە گروپەکە سێیەمین چالاکی خۆی ئەنجام دەدات و بەشداریی ئێڤێنتێکی گەورە لە شاری هەولێر دەکات.

📍 بە خۆشحاڵییەوە، لەگەڵ مامۆستا هوشیار مەرجان، بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، توانیمان لە ماوەیەکی کورتدا ئەم گروپە ئامادە بکەین بۆ بەشداری لە چالاکییەکان .

جەنگی جلال حسن
📍 هەولێر – پایتەخت

🔴پێویستە ئەندامانی خێزان لە پیشاندانی مغازەلەی نێوان خۆیان دوور بن لە هونەردا ، چونکە هەندێک ناوەڕۆک لە سنووری  ( محرمات...
25/09/2026

🔴پێویستە ئەندامانی خێزان لە پیشاندانی مغازەلەی نێوان خۆیان دوور بن لە هونەردا ، چونکە هەندێک ناوەڕۆک لە سنووری ( محرمات )ە و لەگەڵ پەیوەندییە خێزانییەکاندا گونجاو نییە.

🎵 هونەر ئازادییە، بەڵام ئازادی لەگەڵ هەستیاری و بەرپرسیارێتی جوانتر دەبێت.

لە بواری هونەر و گۆرانی، کاتێک ئەندامانی خێزانێک پێکەوە بەشدارن لە گۆرانییەکی ( دوێتدا )، پێویستە هەستیارتر بن لە هەڵبژاردنی ناوەڕۆکی بەرهەمەکە.

بۆ نموونە:
❤️ ئەگەر دوو کەس خۆشەویستن، دەتوانن باس لە خۆشەویستی بکەن.
👨‍👧 ئەگەر باوک و کچ بن، دەتوانن باس لە پەیوەندی و یەکگرتوویی خێزان بکەن.
👩‍👧 ئەگەر دایک و کچ بن، دەتوانن باس لە لای‌لایە، میهرەبانی و وەفاداری بکەن.

د.جەنگی جلال خۆشناو

✅ نرخی ئەو ئافرەتانەی پێشتر ڕیکلامیان بۆ کەل و پەل دەکرد، ئێستا نرخی ریكلامیان بەرزتر بۆتەوە ،چونکە بەهۆی ئەم  هەڵمەتەوە...
09/09/2026

✅ نرخی ئەو ئافرەتانەی پێشتر ڕیکلامیان بۆ کەل و پەل دەکرد، ئێستا نرخی ریكلامیان بەرزتر بۆتەوە ،چونکە بەهۆی ئەم هەڵمەتەوە ، بینەر و فۆڵۆوەرەکانیان زیاتر بووە.

📍کاتێک ڕاگەیاندن بە شێوەیەکی هەڵە بابەتێک دەخاتە بەرچاوی بینەران، لە جیاتی کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی، زیاتر وای لێدەکات بابەتەکە بڵاو ببێتەوە.

📍لە هاوكێشە كاتێك ژمارە ( یەك) دەتەوێت بکەیە صفر ، بەلام ژمارە یەكت پێ لاناچێت ، ژمارە صفر بۆی زیاد دەبێت ، ئەوە ژمارە یەك ، لە خانەی یەكان دەبێت بە خانەی دەیان
واتا ئێستا
هاوكێشەکە 1 لەگەل 0=10

✅ بزنز سەیرە ، حەزی لە سەركێشیە

🔴پیرۆزبایی و بەسەرکردنەوە📍بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەرێوەبەری بنکەی ئاسایشی قەزای هەریر، سەردانی بەڕێز عقید (خلیل نبی مصط...
09/09/2026

🔴پیرۆزبایی و بەسەرکردنەوە

📍بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەرێوەبەری بنکەی ئاسایشی قەزای هەریر، سەردانی بەڕێز عقید (خلیل نبی مصطفى )مان کرد و پیرۆزبایمان ئاراستەی بەڕێزیان كرد .
📍هەریر بەهۆی شوێنی جوگرافی و هەڵکەوتە تایبەتەکەی، لە ڕووی شارستانی، گەشتوگوزار و هەروەها پێکهاتەی دانیشتوانی ، گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

📍لەو سەردانەدا ،بەڕێزیان باسی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە كردەوە .

هیوادارین بەڕێز عقید خلیل نبی مصطفى لە پۆستە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بێت و بە هەوڵ و تواناکانی خۆی هەنگاوی کاریگەر بۆ خزمەتکردنی ناوچە و دانیشتوانی هەریر بنێت.

پیرۆز بێت و سەرکەوتوو بن.

📅 چوارشەممە، ۹ی ٩ی ٢٠٢٦
📍 بنکەی ئاسایشی قەزای هەریر

د.جەنگی جلال

🔴سەردان و بەسەركردنەوەسەردانی بەڕێز ( سیروان عوسمان ) ، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێرمان کرد، بە یاوەریی مامۆ...
08/09/2026

🔴سەردان و بەسەركردنەوە

سەردانی بەڕێز ( سیروان عوسمان ) ، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێرمان کرد، بە یاوەریی مامۆستا ( هەرێم جەمال ڕەشید ).

لەو دانیشتنەکەدا چەندین تەوەر لەبارەی پێشخستنی بوارە هونەرییەکان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە ڕێگەی پەیامە هونەرییە پلاندانراوەکانەوە گفتوگۆی لەسەر کرا.

📍 بەڕێز ( سیروان عوسمان ) ئامادەیی دەربڕی بۆ پشتیوانی لە هەر پرۆژە و چالاکییەکی هونەری کە ئامانجی خزمەتکردن بە کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تاکەکان بێت.

📍هەر لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، مامۆستا هەرێم جەمال ڕەشید کتێبی چاپکراوی خۆی بە ناوی «دەروازەیەک بۆ پێداگۆجیای موزیک» بە دیاری پێشکەشی بەڕێوەبەری گشتی کرد.

📅 سێشەممە، ٨ی ٩ی ٢٠٢٦
📍 دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر

د. جەنگی جەلال

Serwan Osman 💐

31/08/2026

هونەرستان

🔴 ئەزموونێکی پەروەردەیی ـ هونەری لەگەڵ ٢١ قوتابی لە بواری فێربوونی (ئامێری سازدا )📍بە خۆشحاڵییەوە، لە چوارچێوەی خ*لێکی ت...
28/08/2026

🔴 ئەزموونێکی پەروەردەیی ـ هونەری لەگەڵ ٢١ قوتابی لە بواری فێربوونی (ئامێری سازدا )

📍بە خۆشحاڵییەوە، لە چوارچێوەی خ*لێکی تایبەت بە فێربوونی ئامێری ساز، توانیمان لە ماوەی ٤٠ ڕۆژ و تەنها ٢٠ کاتژمێری وانەدا، ٢١ قوتابی لە تەمەنی ١٠ تا ١٥ ساڵ ڕابهێنین بۆ فێربوونی ژەنین و ئەدای ١٥ ئاوازی ڕەسەنی کوردی.

📍ئامانجی ئەم خ*لە تەنها فێربوونی تەکنیکی ئامێری ساز نەبوو؛ بەڵکو هەوڵێک بوو بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی پەروەردەیی کە میوزیک وەک ئامرازێک بۆ پەرەپێدانی تواناکان، متمانەبەخۆبوون و گەشەپێدانی کەسایەتیی قوتابییەکان بەکاربهێنێت.

📍لە کۆتایی خ*لەکەدا، قوتابییەکان لە کۆنسێرتێکی تایبەت بە سازدا بەشدارییان کرد. کۆنسێرتەکە تێکەڵێک بوو لە ئەدای تاک (Solo) و کۆمەڵ (Ensemble)، کە قوتابییەکان لە ڕێگەی ئەزموونی ڕاستەوخۆی ستەیجەوە توانای هونەری و میوزیکیی خۆیان پیشان دا.

🔴لە ماوەی ئەم پڕۆژەیەدا، قوتابییەکان:

🎵 لەگەڵ بنەماکانی میوزیک و جیهانی میوزیک ئاشناتر بوون.
🎵 توانای ژەنین و ئەدای میوزیکییان پەرەپێدا.
🎵 فێری ژەنین و ئەدای میوزیکی لەسەر ستەیج بوون.
🎵 ئەزموونی کاری کۆمەڵی میوزیکی و گوێگرتن لە یەکتر بەدەستهێنا.
🎵 لەگەڵ میوزیکی ڕەسەنی کوردی و بەشێک لە کەلتووری میوزیکیی خۆیان نزیکتر بوون.
🎵 تواناکانی خۆیان دۆزییەوە و متمانەیان بە تواناکانی خۆیان زیاتر کرد.
🎵 لە ڕێگەی ئەدای گشتییەوە، متمانەبەخۆبوون و کەسایەتییان بەهێزتر کرد.

لە دیدگای پەروەردەییەوە، ئەم ئەزموونە نیشان دەدات کە فێربوونی میوزیک دەتوانێت لە سنووری فێربوونی ئامێرێکی میوزیکی تێپەڕێت و ببێتە بەشێک لە پرۆسەی گەشەپێدانی کەسایەتی، توانای کۆمەڵایەتی، متمانەبەخۆبوون و ناسینی کەلتووریی قوتابییەکان.

🎶 میوزیک تەنها فێربوونی دەنگ و نۆتە نییە؛ میوزیک فێربوونی ژیانە.

شانازییە بۆ من کە بەشێک بووم لە ئەم ئەزموونە پەروەردەیی و هونەرییە و توانیم هاوکاریی گەشەپێدانی ئەم بەهرەمەندانە بکەم.

📍مامۆستای ڕاهێنەر:
د. جەنگی جلال

📍سەرپەرشتیاری خ*ل:
م. هوشیار مەرجان

📍کاری دەنگ:
م.گۆران بەختیار ـ هێڤار مەرجان

📍بەرێوەبەری ئیداری:
م.ئەزوەر ئیبراهیم

📍پالپشتی خ*ل
م.سلام باپیر بالیسانی
Salam Bapir Mahmood Balisany
📍دابینكردنی پێداویستی خ*ل
پارێزگاری هەولێر (ئومێد خۆشناو )
Omed Xoshnaw
📍بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی تەلەفزیۆنی پێلیستانک

Pelistank
Television

🔴درێژەی بابەت ⬇️✅

🔴ئاهەنگی دەرچوونی خ*لی هاوینەی بەشەکانی موزیک و شێوەکاری «ئازیزانی بەهرەمەند» بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە توانا و بەهرەکانی قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر, ئاهەنگی دەرچوونی خ*لی هاوینەی بۆ بەشەکانی موزیک و شێوەکار لە ژێر دروشمی (ئازیزانی بەهرەمەند) ئەنجامدا.
ئەم ئاهەنگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان ''ئاریان صلاح الدین'' بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ''موسا ئەحمەد'' سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر، مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکان، مامۆستایان و چەندین کەسایەتی و کەسوکار و دایک و باوکی قوتابییانی بەشداربوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان بەڕێوەچوو.
جێی باسە ئەم خ*لە ساڵانە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, چالاکی قوتابخانەکان, خ*لەکانی شێوەکاری, موزیک, بۆ فێرخوازان و قوتابییانی بەهرەمەند لە ناوەندەکانی خوێندن دەکرێتەوە, بۆ ئەمساڵیش چەندین قوتابی بەهرەمەند بەشداری ئەم خ*لە بوون, تێیدا بە چەندین پارچە موزیکی کوردی کە لە ماوەی خ*لەکە فێری بیوون پێشکەشکران, لە کۆتایی ئاهەنگەکە بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خ*ل لەلایەن میوانان دابەش کرا و بە چەپڵەکانییان پێشوازییان لێکردن....

Musa Ahmadd 💐BCF
عمر احمد _BCF
سامی عبدالرحمان _BCF
ئەیوب محمد _BCF

Karzan Noorii _ BCF

هەولێر _پایتەخت
د.جەنگی جلال

🔴كۆنسێرت بۆ ئامێری سازوەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان بە هەماه...
25/08/2026

🔴كۆنسێرت بۆ ئامێری ساز

وەزارەتی پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان
بە هەماهەنگی 📍(( دەزگای خێرخوازی بارزانی)) ئاهەنگی دەرچوانی خ*لی هاوینە بۆ بەشەکانی موزیک و شێوەکار لە ژێر ناونیشانی ( ئازیزانی بەهرەمەند ) سازدەکات
ئامادەبوونتان مایەی خۆشحاڵی ئازیزانە
رێکەوتی : ٢٠٢٦/٨/٢٦
کاتژمێر (٦)ی ئێوارە
شوێن : هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لە گەرەکی رۆناکی

📍جەنگی جلال
هەولێر

08/07/2026

🔴دیسان شەڕی تاریكی و ڕووناكییە

📍هەندێك جار، ڕاستەقینەترین هونەر لە ناو گەورەترین شانۆكاندا پێشکەش ناكرێت، بەڵكو لە ناو ئەو كۆلانە بێدەنگانەدا پێشکەش دەكرێت ، لە شوێنێك كە سروشت و مرۆڤ، بێ هیچ نواندنێك دەبن.
📍لەسەر سنووری نێوان باكووری كوردستان و باشووری كوردستان، لە نزیك كانی ماسی، دێرەلۆك، بامرنی، سەرسەنگ و ئامەدی، چوومە كۆلانێكی بچووك ، كۆلانێك كە تەنها چەند خانوویەكی كۆنی لێ بوو.

📍ڕێگاكە لە دەرەوە وشك و خۆڵاوی بوو، بەڵام هەر كاتێك پێی دەنایە ژوورەوە، جیهانێكی تر دەست پێدەكرد. لە ناو ئەو سادەییەدا، جوانترین شوێنی ئەو دەڤەرەم بینی؛ شوێنێك كە دەنگێكی ناسك، بە سازێكی دروستكراوی داری سروشتی، هەموو ئەو جوانی و پاكییەی هەبوو، بە دڵسۆزی پێشكەشی كردم .

📍گەلەری د.جەنگی
مالێك بۆ دەنگە ڕەسەنەكان
2026/7/6

🔴بۆ ساتێک بوەستە…📍پێش ئەوەی کات، دوا پەڕەی چیرۆکەکەت دابخات.📍کاتێک سەیری دەوروبەرت دەکەیت، دەبینیت هەموویان بە  پەلەن یە...
04/07/2026

🔴بۆ ساتێک بوەستە…

📍پێش ئەوەی کات، دوا پەڕەی چیرۆکەکەت دابخات.

📍کاتێک سەیری دەوروبەرت دەکەیت، دەبینیت هەموویان بە پەلەن یەکیان بۆ پارە، یەکیان بۆ بەناوبانگ بوون ، دەسەڵات، بۆ خەونێک کە پێی وایە بە گەیشتن پێی، ژیانی تەواو دەبێت.
بەڵام لە ناو ئەو هەموو خێراییەدا، شتێکی گرنگ بیرمان دەچێت ، کە هەموومان، بە ڕێگای جیاواز ، بەرەو یەک کۆتایی دەڕۆین.

📍ساردتان ناکەمەوە، بەڵام ئەگەر لە شوێنی خۆت دابنیشیت و هیچیش نەکەیت، هەر دەگەیت بەو كۆتاییە ، چونکە ئامانجی یەکسانی هەموومانە .

📍زۆربەی ئەوانەی نزیکم بوون لێم ، هەر یەک بە شێوەیەک كۆچیان كرد ،
✖️یەکێک بە کۆرۆنا،
✖️یەکێک لە ژوورەکەیدا تا بۆگەن بوو،
✖️یەکێک دڵی لە تاوی عیشق وەستا،
✖️یەکێک خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا،
✖️یەکێک بە شێرپەنجە،
✖️یەكێك هەموو شتی لە دەستداوە ، لە قۆناغی مردنێكی خاوە ، تەنها چاو دەتروكێنێ ،

📍خۆ ئەوانە هەموویان خەریکی ڕاکردن بوون بۆ ئامانجەکانیان، بەڵام لە ناو ئەو ڕاکردنەدا تەندروستی، ئارامی، کەسایەتیان و ڕۆحیان لەدەست دا.

✖️رەنگە منیش بە رووداوێك ، چونکە دووریمان ، رەنگە چەند هەنگاوێك بێت .

📍لەبەر ئەوە پێم وایە ئامانجی ڕاستەقینە ئەوە نییە کە زۆرترین سامان، پلە یان ناوبانگی کۆبکەیتەوە ، ئامانجی ڕاستەقینە ئەوەیە کە هەر ئەو ماوەیەی دەژیت، بە تەندروستی، بە ئارامی و بە دڵی پڕ لە سوپاس بژی، و چێژ لە هەر ساتێکی ژیان وەربگری.

📍لە کۆتاییدا، ژیان بەوە ناپێورێت چەند شتت کۆکردووەتەوە ، بەڵکو بەوە دەپێورێت چەند ئارام بوویت ، چەند چێژت لە ژیان وەرگرتووە

📍📍لە كۆتا
🔴بۆ ساتێک بوەستە…

📍پێش ئەوەی کات، دوا پەڕەی چیرۆکەکەت دابخات.

جەنگی جلال

Address

Irbil

Telephone

+9647508177646

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr jange jalal posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category