بەهەشت - الجنة

بەهەشت - الجنة zana

04/06/2022
13/03/2015

گرنگ: خواردنەوەی ئاوی بەستووی ناو بتڵی نایلۆن دەبێتە هۆی شێرپەنجە

لێکۆڵینەوەیەکی کەنەدی دەریخستووە کە ئەگەر ماده‌ی نایلۆن و پلاستیك بیكه‌یته‌ شوێنێكه‌وه‌ بیبه‌ستێت ئه‌وا دەبێتە هۆی دەرچوونی ماده‌ی (دایۆكسان) کە مادەیەکی ژه‌هراوییە و لە نایلۆنه‌كه‌وه‌ تێكه‌ڵ بە ئاوه‌كه‌ دەبێت و ئێمەش دواتر دەیخۆینه‌وه‌،

مادده‌ی دایۆكسانیش ماده‌یه‌كی ترسناكه‌ ئەگه‌ری تووشبوون بە نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك، بۆیه‌ ده‌بێت خــۆمان بپارێزین لە هه‌ڵگــرتنی بتڵی ئاو یان بتڵی ساردی ''لە شوێنێك كە ئاو و شلەكه‌ی ناوی ببه‌ستێت وا باشترە لە بڕی پلاستیك شووشە یاخود ماددە سیرامییەکان بەکاربهێنرێن وەکو گۆزە و دیزە و ...هتد

لای هه‌موومان ئاشکرایه‌ لە وەرزی هاوین خه‌ڵکی کوردستان هەر وەکو عادەتێك ڕاهاتوون بتڵە ئاو یان هەر شلەیەك بێت دەخەنە ناو فرێزەرەوە و ئەم کارە زۆر نا تەندروستە.

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ با پێکه‌وه‌ هه‌وڵی بنبڕ کردنی ئه‌م دیارده‌ نا ته‌ندروسته‌ بده‌ین ...

هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەشدا هاتووە کە بەهەمان شێوە نابێ ماددە پلاستیکییەکان بخرێنە ناو فڕنە مایکرۆییەکان بەمەستی گەرمکردنەوەی خێرای خواردنەکان ،چونکە ئەم فڕنانە گەر پلاستیکیش نەتوێنێننەوە ئەوا هانی دەردانی ماددەی دایۆکسان دەدات کە لەگەڵ خواردنەکە تێكەڵ دەبێ و زیانی دەبێت بۆ مرۆڤ.
lablawkrdnawai paiji الحكم لله

06/03/2015
السلام عليك کە دەچیە به‌هه‌شته‌وه‌ پێغەمبەر (صلی اللە علی وەسلم) بانگت دەکات بەناوی خۆت تۆش پێی دەڵی چۆن ناوم دەزانی دەف...
10/07/2014

السلام عليك کە دەچیە به‌هه‌شته‌وه‌ پێغەمبەر (صلی اللە علی وەسلم) بانگت دەکات بەناوی خۆت تۆش پێی دەڵی چۆن ناوم دەزانی دەفەرموێ : صەلاواتەکانت پێم دەگەیشت .

14/03/2014

نهێنیەکانی جەستەی خۆت بخوێنەرەوە

نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك نهێنی‌ سه‌یری‌ سه‌باره‌ت بە جەستەی مرۆڤ ئاشكراكردووه‌, له‌وانه‌ش:

1- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ مێشك سه‌رجه‌می‌ له‌ش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام مێشك خۆی‌ هه‌ست به‌ئازار ناكات.

2-هه‌رچه‌نده‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ مێشك به‌درێژایی‌ ڕۆژ ئه‌كتیڤه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كاتێك كه‌ ده‌خه‌ون، مێشك زیاتر كار ده‌كات.

3- بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێشكت كار بكات، پێویستت به‌وزه‌یه‌كی‌ (10) واتی‌ هه‌یه‌.

4- شێوه‌ی‌ مێشك به‌گوێره‌ی‌ ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت به‌تایبه‌ت له‌ناو توێژی‌ گه‌نجاندا.

5-زانیارییه‌كانی‌ مێشك به‌خێرایی‌ جیاواز كارده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌خانه‌ی‌ جیاواز دروست كراون، بۆیه‌ هه‌ندێك زانیاری‌ زوو به‌بیر دێنه‌وه‌و هه‌ندێكی‌ دیكه‌ش دره‌نگ.

6- خانمان تا منداڵی‌ دووانه‌یان نه‌بێت، بۆنی‌ له‌شیان تایبه‌ته‌‌و هاوشێوه‌ی‌ بۆنی‌ له‌شی‌ هیچ كه‌سێكی‌ دیكه‌ نییه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ منداڵ ده‌توانێت به‌بۆن دایكی‌ خۆی‌ له‌كه‌سانی‌ دیكه‌ جیابكاته‌وه‌.

7- هه‌ستی‌ بۆنكردنی‌ ئافره‌تان له‌هه‌ستی‌ بۆنكردنی‌ پیاوان به‌هێزتره‌.

8- لوت ده‌توانێت (50،000) په‌نجا هه‌زار بۆنی‌ جیاواز لێك جیابكاته‌وه‌.

9- ئه‌گه‌ر خواردنی‌ زۆر بخۆن، ئیشتیهای‌ هیچ شتێكتان نامێنێت.

10- منداڵ پێش ئه‌وه‌ی‌ له‌دایك ببێت، ددانی‌ گه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌رده‌چێت، به‌ڵام دوای‌ چه‌ند مانگێك له‌دایكبوونی‌ پاشان ده‌رده‌كه‌وێت.

11- هه‌موو منداڵێك كه‌ له‌دایك ده‌بێت چاوی‌ شینه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ منداڵ ده‌درێته‌ به‌ر ڕووناكی‌ ئامێری‌ (ئولتراڤیۆل)، ڕه‌نگه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی‌ چاوی‌ خۆی‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

12- خێرایی‌ یه‌ك پژمه‌، ده‌گاته‌ (44،704) مه‌تر/ كاتژمیر.

13- خێرایی‌ كۆكه‌ ده‌گاته‌ 26،8224 مه‌تر/ كاتژمێر.

14- ئه‌گه‌ر ئێسكه‌كان به‌پێی‌ پێویست كالیسیۆمیان نه‌بێت، خۆیان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن.

15- ئه‌گه‌ر به‌درێژایی‌ ته‌مه‌نت ئه‌و تفه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ ده‌هێنیت كۆبكرێـته‌وه‌، دوو حه‌وزی‌ مه‌له‌كردن پڕده‌كات.

16- پێده‌چێت كه‌ ئێسكی‌ مرۆڤ له‌پۆڵا به‌هێزتر بێت.

17- ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ستی‌ ڕاست به‌كارده‌هێنن، ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستی‌ چه‌پ به‌كارده‌هێنن.

18- ته‌نها مرۆڤ فرمێسكی‌ به‌سۆزی‌ ده‌ڕێژێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گیانله‌به‌ره‌كان ته‌نها فرمێسكی‌ ئازار ده‌ڕێژن.

تێبینی: لەبانکی زانیاریەوە وەرگیراوە

14/03/2014

ڕازیانە: سنگت خاوێن بکە و چێژ لە خەوتن ببینە
دووشەممە, 24 شوبات 2014 23:14

باست حەمە غەریب کردوویەتی بەکوردی..

ڕازیانە کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت ( ANISE) بە عەرەبیش ( الیانسون ) و وە ناوە لاتینیەکەی ( PIMPINELLA ANISUM)، یەکیکە لە گرنگترین ڕوەکە پزیشکی و خواردنەوە باوەکان، وێڕای سود وەرگرتن لە بۆنە خۆشەکەی لە ئیشی هەویر و شیرینیدا.

ڕوەکێکی گیاییە و نزیکەی نیو مەتر بەرز دەبێتەوە و لق دەرئەکات و گەڵاکانی گرنج گرنجە. ترۆپکی لقەکان گوڵێکی سپی هێلکەیی ئەگرێت کە دوای پێگەیشتنی تۆو دەرئەکات و تەمەنی ساڵێکە.

هەر لەسەردەمی فیرعەونەکانەوە تۆوی ڕازیانە( بەرەکە ) ی بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاربراوە چونکە زانیویانە کە سودی زۆری هەیە و یەکەم بۆن (عەتر) کە مرۆڤ ناسیویەتی لە ڕازیانە دەرهێنراوە و گریکەکانیش وەک چارەسەری گرژبوون بەکاریانهێناوە.

( ئابقرات)ی باوکی زانستی پزیشکی، لەبارەی ڕازیانەوە گوتویەتی: باشترین دەرمانە بۆ دەردانی چڵم(بەڵغەم) لە بۆڕی و ڕێڕەوی هەناسەدان.

تیۆفراستس( پزیشکێکی ناوداری گریکە ) لەبارەی ڕازیانەوە گوتویەتی: ئەو کەسەی ئەیەوێت خەونی خۆش ببینێت، با تۆوی ڕازیانە لەنزیک جێ خەوەکەی دابنێت، تا شوێنەکە بەبۆنە خۆشەکەی گوڵاو پڕژێن بکات.

تا ئێستاش بەکاربردنە پزیشکییە دێرینەکانی ڕازیانە، مایەی ڕێزی پزیشکەکانی چارەسەری ڕوەکیە و ئامۆژگاری بەکاربردنی ئەکەن و لێکۆڵینەوە نوێکانی زانستیش کاریگەری ڕازیانەیان سەلماندوە.

خاوێنکەرەوەیەکی باشی سنگ:

تۆوی ڕازیانە دوو مادەی کیمیاوی تێدایە: کریۆسۆڵ(CREOSOL) وە ( ALPHA-PINENE) هەردووکیان کاریگەری بەهێزیان هەیە لە تواندنەوەی چڵم و بەڵغەمدا. بۆیە خواردنی ڕازیانە بەسودە بۆ ڕزگاربوون لەو چڵمە زیادەیەی ڕێڕەوەکانی هەناسەدان هەربۆیە نۆشینی چای ڕازیانە باشە بۆ ئەو کەسانەی کۆکەی بەڵغەماویان هەیە، یا هەوکردنی سیەکانیان هەیە، یا ڕەبۆ، یا هەوکردنی کیسەکانی لوت( الجیوب الانفیە )یان هەیە.

خواردنی ڕازیانە پاش خۆراک:

تۆوی ڕازیانە ماددەیەکی ترشی تێدایە بەناوی ئەنیتۆڵ ( ANETHOLE) کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان یارمەتی هەرسکردن ئەدات بۆیە نۆشینی کوپیک چای ڕازیانە بە سودە بەتایبەتی دوای خواردنی قورس.

ڕازیانە بۆ ژنان بەسودە:

تۆوی ڕازیانە ماددەی هۆڕمۆنی تێدایە،واتە کاریگەریەکی هەیە هاوشێوەی کاریگەری هۆرمۆنی( کە هێلکەدانی ژن دەریئەدات و وە بریتیە لە دوو ماددە دیانیتۆڵ (DIANETHOLE) و فۆتۆئانیتۆڵ (PHOTOANETHOLE ).

لێکۆڵەران رایانوایە کە ئەو دوو ماددەیە هۆکاری کاریگەری چای ڕازیانەن لە دەردانی شیری مەمک لای ژنانی شیردەر.

بەهۆی ئەو تایبەتمەندیەوە، شیاوە پشت بەنۆشینی چای ڕازیانە ببەسترێت بۆ چارەی گرفتەکانی تەمەنی نائومێدی( سن الیاس ) کە هۆکارەکەی ڕاوەستانی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئەسترۆجینە، کەهاوکاتە لەگەڵ نەمانی سوری مانگانە.

ڕازیانە سودی بۆ پیاوانیش هەیە:

لەبەرئەوەی ڕازیانە هەندێک ماددەی هۆڕمۆنی تێدایە کە کاریگەریەکەی هاوشێوەی کاریگەری هۆرمۆنی ئەسترۆجینە بۆیە لێکۆڵەران ڕایانوایە ئەکرێت ڕازیانە بەکار ببرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجەی ( گلاندەکانی پرۆستات )ی پیاوان.

بێگومان پشتبەستن بە ڕازیانە لەم دۆخەدا، تەنیا چارەسەرێکی کاریگەر نیە بۆیە ئەبێت ئەو کەسانەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان هەیە و چارەسەری هۆڕمۆنی بەکارئەبەن ڕازیانە وەک چارەیەکی یاریدە دەر زیادبکەن.

ئەشتوانن لەوبارەیەوە ڕاوێژ بەپزیشکەکەیان بکەن. هەرچەندە تاقیکردنەوەی ڕازیانە یەکێکە لە نۆشینە زۆر بێوەیەکەان.

هەندێک سودی تری ڕازیانە:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاماژەی بەوە کردوە کە ڕازیانە یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکانی جگەر ئەدات( REGENERATION OF LIVER CELLS) لە مسکی تاقیگەدا، بۆیە زانایان ڕایانوایە کە لەوانەیە بتوانن ڕازیانە بەکاربەرن بۆ چارەسەری داڕزانی جگەر یا هەوکردنی.

ڕازیانە مێشک هێور ئەکاتەوە و میز ئاوەرە و باوگژی سک ناهێڵێت.

لەم دواییەشدا گۆڤاری ( میدیکاڵ ڕیسێرچ ) ی چینی کەتایبەتە بە لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی بڵاویکردەوە نۆشینی چای شلەتێنی ڕازیانە لەدەرمانی ( تامفیلۆ ) کاریگەرترە بۆ بەرگری لە پەتای ئەنفلۆنزاچونکە ترشی ( شیمکیک ) کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی تامفیلۆ لە تۆوی ڕازیانە دەردەهێنرێت.

چۆن ڕازیانە بۆ چارەسەر بەکاردێت:

بۆ چارەسەری گرفتەکانی دەزگای هەناسەدان ڕازیانە بەشێوەی چا نۆس دەکرێت. بۆ ئەمەش یەک کەوجکی بچوک تۆوی ڕازیانە پاش ئەوەی بەنەرمی ئەکوترێت ئەکرێتە کوپیک ئاوی لەکوڵ و بۆ ماوەی (١٠-٢٠ ) خولەک دائەنرێت و پاشان ئەنۆشرێت.

ئەم چایە ڕۆژانە سێ جار ئەنۆشرێت.

بۆ یارمەتیدانی هەرس چای ڕازیانە لەکاتی پێویستدا یا بەو شێوەی پێشوو ئەنۆشرێت، بۆچارەسەری سک ئێشەی مناڵ چای ڕوونی ڕازیانە بەکارئەبرێت و لەکاتی پێویستدا ئەدرێتە مناڵەکە.

14/03/2014

فستق‌، هەموو ڕۆژێك خواردنی پێویستە و باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشیی شەکرە

فستق، رێژه‌یه‌كی زۆر "برۆتئینی گیایی""مه‌وادی نشاسته‌یی"و" بۆتاسیۆم "ی تێدایه‌ كه‌ زۆرێك له‌پێداویستییه‌كانی له‌ش دابین ده‌كه‌ن. جگه‌له‌مانه‌ فسته‌ق بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی دڵ و ئه‌عساب به‌كه‌ڵكه‌، گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و كۆخه‌ش ئارام ده‌كاته‌وە.

توێژه‌رانی زانكۆی تۆرێنتۆی كه‌نه‌دا، لەتوێژینەوەیەکدا، ڕوونیانکردۆتەوە کەخواردنی رۆژانه‌ی فستق، له‌نێوان ژه‌مه‌كانی خواردن دا نه‌ته‌نیا به‌تامه‌ به‌ڵكو له‌بواری دەرمانسازیدا، چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌كره.‌ هەروا، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، خواردنی فستق، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه‌ كه‌ گرتنه‌خۆی كاربۆهیدرات كه‌م ده‌كاته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ ده‌توانێت ڕێژەی شه‌كری خوێن بێنێته‌خوارێ.

لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوتووە" پرۆتینی فستق، هێنده‌ زۆره‌ كه‌ ده‌كرێ به‌جێی گۆشت دایبنێی، جیا له‌وانه، كاليسیۆم و ئاسنیشی بەڕێژەی پێویست تێدایه‌و بۆ به‌هێزكردنی زاكیره‌ و زه‌ین باشه‌ به‌ڵام بۆ كه‌سانی قه‌ڵه‌و ده‌بێ خۆیان له‌خواردنی دیكه‌ بپارێزن".
lablaw krdnawai paiji الحم لله

Address

110
Irbil
0044

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەهەشت - الجنة posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share