01/03/2026
ئایا لە کاتی قەیراندا بازاڕی عەقارات دەوەستێت؟
هەر کاتێک ئاڵۆزی سیاسی یان جەنگێک لە نێوان وڵاتان ڕوودەدات، یەکەم شتێک کاریگەری لەسەر دەبێت دەروونی خەڵکە… نەک خودی عەقار.
خەڵک دەچنە دۆخی “چاوەڕوانی”.
پارەکان دەبن بە پارەی بەستوو .
ترس بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
بەڵام مێژوو پشتڕاستی دەکاتەوە کە قەیران کاتییە…
بەڵام زەوی و عەقار هەمیشە دارایییەکی جێگیرن .
لە وەها کاتێکدا، وەبەرهێنەری زیرەک ناپرسێت:
“بکڕم یان نا؟”
بەڵکو دەڵێت:
“ئایا ئەمە دەرفەتێک نییە پێش ئەوەی بازاڕ دووبارە بەرز ببێتەوە؟”
عەقار مامەڵەی ڕۆژێک یان مانگێک نییە…
بریارێکی درێژخایەنە بۆ پاراستنی سەرمایە و دروستکردنی سەقامگیری دارایی.
لە كۆمپانیای عەقارات مەسار باوەڕمان وایە هەنگاوی بەهێز ئەوەیە کە بە ئارامی و پلاندانان بێت، نەك بە ترس .
قەیران بازاڕ ڕێکدەخاتەوە…
بەڵام ناوەستێنێت.
—
بەڕێز ئیدریس كەریم
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای عەقارات مەسار