10/09/2026
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەمەبەستی هەواڵپرسین و ئاگاداربوون لە باری تەندروستییان، سەردانی هەریەکە لە بەڕێزان / نزار محەمەد شەریف سندی، شەمسەدین حسێن سپینداری ـ مزوری، عەزیز مەحمود ناومێرگانی ـ دۆلەمەری و چەند نەخۆشێکی تری کرد.
لە سەردانەکەیدا، بەڕێزیان لە نزیکەوە لە تەندروستییان پرسییەوە و هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەمەندرێژی بۆ خواستن.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی