08/06/2026
🚨 بانگەوازێکی بەپەلە بۆ وەبەرهێنەران و بەرپرسانی شاری ڕانیە
شاری ڕانیە لە ئێستادا بەدەست قەیرانێکی سەختی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنێت. کێشەکە تەنها بەرزبوونەوەی نرخی موڵک نییە، بەڵکو داواکاری زۆری خانووی کرێیە کە بووەتە ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم گەنجان، هاوسەرانی نوێ و خێزانە مامناوەندەکان. خەریکە کێشەی کۆمەڵایەتی و هەڵوەشاندنەوەی زەواج لە بەر ئەم دۆخە نەخوازراوەی کەمی خانوی کرێ لە ڕانیە پەیدا دەبێت
وەک ڕاوێژکارێکی خانووبەرە، و لە ڕێگەی کارە ڕۆژانەکانمان لە کۆمپانیای ڕێبەری موڵکەوە، بە ڕوونی دەرک بە مەترسییەکانی ئەم دۆخە دەکەین. ڕۆژانە دەیان داواکاری بۆ بەدەستهێنانی خانووی کرێ پێمان دەگات، بەڵام بەداخەوە ژمارەی یەکە بەردەستەکان زۆر کەمە. یان هەر نیە
ئەگەر هەنگاوی خێرا و کاریگەر نەنرێت، ئەم قەیرانە لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی شارەکەمان.
❓ پرسیارێکی گرنگ:
بۆچی تا ئێستا پلانێکی ڕوون و کرداری بۆ زیادکردنی یەکە نیشتەجێبوونییەکانی کرێ بوون دانەنراوە؟
📌 پێشنیار و چارەسەرە بەپەلەکان:
1️⃣ تەواوکردن و دابەشکردنی یەکە نیشتەجێبوونییەکان
• خێراکردنی پرۆسەی تەواوکردنی نزیکەی ١٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون کە لە ڕێگای سەرکەپکان دروست دەکرێن.
• پەلەکردن لە ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران.
• پێشکەشکردنی ئاسانکاری و پاڵپشتی بۆ تەواوکردنی سەدان خانووی ناتەواو لە ناو شاردا.
2️⃣ هاندانی وەبەرهێنان و خاوەن موڵکەکان
• تەرخانکردنی زەوی بۆ پرۆژە نیشتەجێبوونییەکانی تایبەت بە کرێ.
• هاندانی سەرمایەداران بۆ دروستکردنی فلات و کۆمەڵگە نیشتەجێبوونییە مۆدێرنەکان.
• بانگهێشتی هاووڵاتیانی دەرەوەی وڵات، بە تایبەتی لە ئەوروپا، بۆ بەکرێدانی خانووە چۆڵەکانیان؛ چونکە ئەمە هەم سەرچاوەی داهاتێکی باشە بۆیان و هەم پاراستنی موڵکەکانیانە لە شێبوون و تێکچوون.
3️⃣ پلاندانان و ڕێکخستنەوەی بازاڕ
• داڕشتنی پلانێکی ستراتیژی ٥ تا ١٠ ساڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون لە ڕانیە.
• ڕێکخستنەوەی بازاڕی کرێ و کۆکردنەوەی داتای دروست لەسەر پێداویستییە ڕاستەقینەکانی هاووڵاتیان.
🏙️ گەشەی خێرای شاری ڕانیە پێویستی بە ژێرخانێکی بەهێزی نیشتەجێبوون هەیە. چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە تەنها خزمەتێکی گشتی نییە، بەڵکو وەبەرهێنانێکی ڕاستەقینەیە لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ئابووری و ئایندەی شارەکەمان.
هەر هاووڵاتییەک مافی ئەوەی هەیە بە نرخێکی گونجاو شوێنێکی شایستە بۆ ژیان بدۆزێتەوە. هیوادارین ئەم بانگەوازە بە چاوی بەرپرسیارییەوە سەیر بکرێت و ببێتە سەرەتای هەنگاوێکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەری ڕیشەیی ئەم کێشەیە.
#ڕانیە
#نیشتەجێبوون
#محمدشوشکەیی