گوندی میراوا / Mirawa Village

گوندی میراوا / Mirawa Village پاراستن و ئاوەدانکردنەوەو خزمەتکردنی خاکی کوردستان لە ڕێگەی گوندە جوانەکەی میراوا، خولیاو خەمی هەموومانە

10/06/2026

لە شەوی ٨ی ٦ی ٢٠٢٦ لە ماڵی م.ئەحمەد لەگەڵ خزمان پشوازیمان لە بەشێك لە خزمانی گوندی گۆمڵێ كرد، لە دانیشتنێكی خزمانە و دۆستانەدا، باس لە بەهێزتر كردنی پەیوەندییە خزمایەتییەكان و خزمەتی شارباژێڕ كرا،

هەموو کات سوپاس گوزاری خوای باڵادەستین کە گوندی میراوا بەوە ناسراوە زۆر حەزیان لەمیوان دۆستییە شەوی ڕابردوو لەماڵی (مامۆ...
10/06/2026

هەموو کات سوپاس گوزاری خوای باڵادەستین کە گوندی میراوا بەوە ناسراوە زۆر حەزیان لەمیوان دۆستییە شەوی ڕابردوو لەماڵی (مامۆستاأحمد) میوانداری دەستەی برایەتی گوندی گۆمڵێمان كرد، گفتوگۆ لەبارەی یەک ڕیزی و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی شارباژێر كرا، زۆر سوپاس بۆ مامۆستا احمد و خانەوادەکەی لەپای ئەرک و ماندوبونیان.

ئەمشەو 6ی 6ی 2026، لە ماڵی د. هیوا کوێخا عزیز، لە ئێوارە خوانێکدا پێشوازیمان لە چەند کەسایەتییەکی خزمانی گوندی ئامادین و...
07/06/2026

ئەمشەو 6ی 6ی 2026، لە ماڵی د. هیوا کوێخا عزیز، لە ئێوارە خوانێکدا پێشوازیمان لە چەند کەسایەتییەکی خزمانی گوندی ئامادین و ڕەشەکانی و سەرکەند کرد، لە کەشێکی خزمانەو برایانە دا گفتوگۆی دۆستانە کرا، زۆر بەخێرهاتن و گەورەیان کردین.

دوای سوپاس بۆ خوای پەروەردگار، ئەمشەو لە ماڵی کاک عەلی کوێخا توفیق، بە نوێنەرایەتی زۆرینەی بنەماڵە و بەرەبابەکانی گوندی ...
01/06/2026

دوای سوپاس بۆ خوای پەروەردگار، ئەمشەو لە ماڵی کاک عەلی کوێخا توفیق، بە نوێنەرایەتی زۆرینەی بنەماڵە و بەرەبابەکانی گوندی میراوا / Mirawa Village، بە مەبەستی تەواوکردنی پێداویستی و دابینکردنی تێچووی چاککردنی ڕێگای پاش قەڵاتی ئامادین تاوەکو میراوا، هەروەها تا سنوری گوندی سەراو و کوڕەداوێ و چناران، کۆبووینەوە، لە کەشێکی برایانە و خۆشەویستی، کارەکە جێبەجێکرا، سوپاس بۆ بەدەمەوەهاتنی تەواوی خزمانی گوند، کە هەمیشە ئامادەیی هەر جۆرە پاڵپشتی و پشتیوانیەکن بۆ کاروباری گوند.

بەناوی خوای گەورەو باڵادەست ..                                         وەک پیشەی هەمیشەی گوندە جوانەکەمان ئەم سەردان و ب...
19/04/2026

بەناوی خوای گەورەو باڵادەست .. وەک پیشەی هەمیشەی گوندە جوانەکەمان ئەم سەردان و بەسەر کردنەوەی ئازیزانمان لەمێژە بەردەوام بووە ئەم شەو ڕێکەوتی ١٩-٤-٢٠٢٦ دەستەیەک لەگەنجانی میراوا هەستاین بەسەردان و بەسەرکردنەوەی بەڕێز حاجی قادر حاجی عوسمان. . بەمەبەستی هەواڵ پرسین خواشیفای بۆ بنێرێت زۆر سوپاس بۆمیواندارییان

بە ڕازیبوون بە قەدەر و فەرمانی خوای گەورە ، هاوڵاتی (عوسمان عارف حسین ) میراوایی وەفاتیکردووە و ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوت...
10/02/2026

بە ڕازیبوون بە قەدەر و فەرمانی خوای گەورە ، هاوڵاتی (عوسمان عارف حسین ) میراوایی وەفاتیکردووە و ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوتی کوردستانە لە گەڕەکی کوردسات و بەیانی سەعات 7.00 نوێژی لەسەر دەکرێت و لە گۆڕستانی کەڵەکن بەخاک دەسپێردرێت.
انا لله وانا اليه راجعون

پرسەی گوندی میراواهاوڵاتی (محمد  محمود علی) میراوایی، برای کاک ملا عبداللە و کریم و جمال و خوالێخۆشبوو حاجی ڕەشید، ئامۆز...
29/01/2026

پرسەی گوندی میراوا
هاوڵاتی (محمد محمود علی) میراوایی، برای کاک ملا عبداللە و کریم و جمال و خوالێخۆشبوو حاجی ڕەشید، ئامۆزای کوێخا عەزیز میراوایی، کۆچی دواییکردووە، ئەمڕۆ 29ی 1ی 2026 پرسەکەی لە مزگەوتی کوردستانە لە گەڕەکی کوردسات
انا لله وانا اليه راجعون

پرسەی گوندی میراوابە ڕازیبوون بە فەرمانی پەروەردگار، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڵاتی ( محمد عوسمان حسین میراوایی) باوکی شەهید ...
21/01/2026

پرسەی گوندی میراوا
بە ڕازیبوون بە فەرمانی پەروەردگار، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڵاتی ( محمد عوسمان حسین میراوایی) باوکی شەهید بەختیار و دلێر و وەستا ئاسۆو ئاکۆ ڕادەگەیەنین. ئەمڕۆ چوارشەممە 21 / 1 / 2026 یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی (کوردستان) لە کوردسات.
انا لله وانا الیه راجعون

پرسەی گوندی میراوابە ڕازیبوون بە فەرمانی پەروەردگار، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڵاتی ( فاتمە محێدین عزیز میراوایی) هاوسەری کاک...
20/01/2026

پرسەی گوندی میراوا
بە ڕازیبوون بە فەرمانی پەروەردگار، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڵاتی ( فاتمە محێدین عزیز میراوایی) هاوسەری کاک تۆفیقی مام قادر میراوایی، دایکی کاک فاروق و تاریق و و نامیق و فایەق و فرمان، خوشکی کاک عوسمان و خوالێخۆشبووان کاک جلال و عزیز ڕادەگەیەنین. سبەی چوارشەممە 21 / 1 / 2026 یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی کوردستان لە کوردسات.
انا لله وانا الیه راجعون

Address

Sulaimaniya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گوندی میراوا / Mirawa Village posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category