پهیجی فهرمی كۆمپانیای
سمارت ئینکەم (Smart Income) بازرگانی گشتی خانووبەرە
سمارت ئینکەم (Smart Income) یەکەم کۆمپانیایە لە کوردستان و عێراق کە تایبەتە بە بازرگانیکردن و وەبەرھێنانی خانووبەرە (real estate) لە تورکیا و ئەوروپا، کە لە ئێستادا بریکارنامەی حصری چەند کۆمپانیایەکی بەناوبانگی ووڵاتی تورکیای وەرگرتووە بۆ بازرگانی کردنی خانووبەرە لەو ووڵاتە ، بەشێوەیەک زۆر پڕۆفیشناڵانە.
Smart Income ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی خانووبەرە بەھەموو جۆرەکانی ( شوقە، شوقەی ھۆتێلی، ڤێلا، شۆپ، زەوی، .... ھتد) لە تورکیا کە کڕیار ھەست بە دڵنیایی و متمانەیی بکات و زۆر بە ئاسانی دەتوانێت سەردانی پرۆژەکان بکات و لە کاتی کڕین، یەکەکە بکات بە ناوی خۆیەوە (تاپۆی بکات)، ھەروەھا ببێت بە ھەڵگری کارتی مانەوەی (الاقامە)ی تورکیا، کە لە ماوەی ٤ چوار ساڵدا ببێتە ھەڵگری رەگەزنامەی ئەو ووڵاتە، جگە لەمەش کڕیار دەتوانێت لە ڕێگەی Smart Incomeوە خانوبەرەکەی بدات بەکرێ بە ڕێژەی ١٠% ی نرخی یەکەکە بۆ ھەرساڵێک.
ھەڵبژاردنی ووڵاتی تورکیا لە لایەن Smart Income بۆ بازرگانی کردن و وەبەرھێنانی خانووبەرە لەوەدایە کە تورکیا ووڵاتێکی گەشتیارییە و بە پێی داتاکان ساڵانە زیاتر لە ١٠٠٠٠٠٠٠ گەشتیار ڕوو لەو وڵاتە دەکەن، جەگە لە سەردانیکردنی بازرگانانی ووڵاتان بۆ تورکیا، کە لای ھەمووان ئاشکرایە کاڵای تورکی لە بازارەکانی ووڵاتانی عەرەبی و تەنانەت ئەوروپاش ئامادەییەکی گەورەی ھەیە، ئەمەش وادەکات تورکیا ووڵاتێکی زیندوو بێت لە ڕووی ئابوری و بەتایبەتی خانووبەرە کە بەردەوام بازارەکەی لە ھەڵکشاندایە لە ڕووي جوڵەی بازرگانی و ھەروەھا بەرزبوونەوەی نرخەکەی. گەشتێک بەناو ئەم ماڵپەڕە بکە و پڕۆژەکانی خانووبەرە ببینە کە چەندین پڕۆژەی ناوازەمان بۆ ئامادەکردوون، کە دڵنییاین لە خواستی کڕیارەکانماندایە لە کوردستان و عێراق، داھاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانی خۆت و خانەوادەکەتە...