27/05/2024
" ڕەزا کەعبی چییه "
کۆمەڵێک نامەی دەروون سازمانی کە بۆ سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان( کاک عومەر ئێلخانیزادە) و کومیتەی ناوەندی نێردرابوون لە کۆی کتێبێک بە نێوی "وەڵامێک بە مێژوو، چاردە مانگ پاش کۆنگرەی سێزدەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان" هاتە دەرێ کە لە سەتا هەشتای باسی ئاکار و سەکەناتی ڕەزا کەعبییە. لێرەدا نامهەوێ هیچ گۆنە قەزاوەتێک لە سەر ئەو قسانە بکەم کە لە سەر ڕەزا کەعبی نووسراون بەڵکوو تەنیا بەشێکی کورت لە نامەکان دەخەمە بەر چاوی خوێنەران با بۆ خۆتان ببنە قازی و بزانن ڕەزا کەعبی چییە. ناسینی دەروونناسی وەها مرۆڤێک بۆ خەباتی گەلەکەمان پێویستە، هەتا حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نەهێڵن و دەرفەت بە وەها کەسانێک نەدەن کە ببنە شتێک چوونکێ لە داهاتوودا هیچ دوور نییە ئەو جۆرە کەسانە کۆمەڵگا بە قووڕدا ببەنە خوارێ.
نامەی یەکەم: ڕێکەوتی 1392/12/29 هەتاوی _ 2014/03/19 زایینی. لە لایەن جەلیل ئازادیخواز، بیژەن قوبادی، عەبدوڵا کۆنە پۆشی، ڕێبوار ڕەشید، هێرش عەلیزادە واژۆ کراوە.
- ئێوە باش دەزانن کە لە بەرنامە و ساختاری کۆمەڵەی زەحمەتکێشاندا وشە و مەقام و شتێکمان بە ناوی جێگریی سکرتێر نییە. بەڵام ڕەزا کەعبی خۆی بە جێگری سکتێر بە خەڵک دەناسێنێ.
- لە ناو ئوردوگا و سێلف سرویسەکەیدا دوو سێ ئیسکۆرتی جەنابی جێگری سکرتێرمان (ڕەزا کەعبی) هەیە (خودا ڕەحمی کردووە کە مەقامی وامان بە ڕاستیی لە بەرنامە و ساختاردا نییە دەنا شایەد هەموو واحیدی ئامادەی بە دوای خۆیدا کێش دەکرد)، کەچی ئەو جێگر سکرتێرە (ڕەزا کەعبی) بە شەو لە شاری سلێمانی چۆلەکەیەکیشی لە گەڵ نییە و سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەکا کە خۆی حەزی لێیە.
- پاش پلێنۆمی دووهەم کۆمیسیونی ئەندامەتی بە بێ ئاگاداری پلێنۆم لە لایەن ڕەزا کەعبییەوە، تەنانەت بە بێ ئاگاداری کۆمیتەی ناوەندیی هەڵوەشاوەتەوە، کە ئەو کارە بە پێی پێڕەوی ناوخۆ تەنها لە سەڵاحیەتی پلێنۆمدایە، و لەو ماوەیەدا لە ئوردوگا ئەندامگیریان کردووە، کە کارێکی دژی ئەساسنامەیە.
- پاش شەش یان حەوت ساڵ کە لە تەمەنی ئەم تەشکیلاته تێدەپەڕێت، ئێستایش تەنانەت تائیدیەک کە لە دەرەوەی وەڵات بۆ پەنابەرێک دەنووسرێت دەبێت بنێردرێتەوە بۆ کوردستان کە بەڕێز جێگری سکرتێر(ڕەزا کەعبی) مۆری بکات چون ئەو مۆرە تەنیا لە پاوەنی جەنابیان دایە.