دژوار شكور Dzhwar Shkur

دژوار شكور Dzhwar Shkur DFW - REALTOR®

10/02/2026

بە داخەوە بۆ کۆچی لە ناکاوی هاوڕێمان کاک ڕێبین شەمامکی .
ڕەوانی شاد و ئارام بێت .
تەواوکەری ڕێگاکەی دەبین بە هەمان گیانی بەرزە فڕی کاک ڕێبین .

10/02/2026

سەیر نیە کە ساڵی ٢٠٢٦ە لە سەردەمێک کە لوتکەی زیرەکی و داهينانی تەکنەلۆژی مرۆڤ و زیرەکی دەستکردە.
بەڵام :
لە زۆربەی وڵاتانی سەر ئەم گۆی زەویە دەسەڵات بە دەست مرۆڤە شەڕانگێز و بێ ویژدان و دز و درۆزن فیڵباز و هیچ و پوچ و هیچ لەباردانەبو بودەڵەکانەوەیە.

هەمو هونەرەکەیان ئەوەیە خۆیان لەسەر ئەقڵ بەتاڵی گەمژەکان
پێگەیاندوە ڕاگرتوە و بە درۆ و فێڵ قسە و بەڵێن و ترساندن و دروشمی درۆ .

هیچ کەلێنێکیان نەهێشتۆتەوە بۆ ڕاستی و لۆژیک هەمویان بە مرۆڤی ئەقڵ بەتاڵ پڕ کردۆتەوە .

ئەم هەمو شەر و ماڵ ويرانی و نا یەکسانی و برسێتی و غەدرە لەسەر ئەم گۆی زەویەی ئەگوزەرێت لە ئێستایا هەمو هۆکارەکەی ئەمەیە .

جیهان دەبێت ڕزگار بکرێت لەدەست ئەمانە ! بەڵام چۆن ؟

👇🏻 ئەوەش گەمژەکانی ئەمریکا لەو ڤیدیۆیەی خوارە بە نمونە

09/29/2026

ئەنفالی سروشت و دارەکانی کوردستان ببینن .

ئەمە دیمەنی جەرگبڕی بڕینەوە و دزینی داری شاخەکانی باشوری کوردستانە لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیست .

بێگومان تورک چەند مەبەستێکی هەیە لە ئەنجامدانی ئەم کارە .

یەکەمینیان نەهێشتنی هیچ پەناگەیەکی نادیارە لە شاخەکانی بۆ ئەوەی لە ئایندە هیچ هێزێک توانای خۆ حەشاردانی نەبێت لەو شاخانە لە سێبەری ئەم دارانە .

دوەمیان ڕاکێشانی ڕێگایە بۆ کون و قوژبنی شاخەکانی کوردستان بۆ ئەوەی لە ئایندە گەر کاری پێی هەبو بتوانێت کەرەستە و ئامێری لە بابەتی تانک و ئامرازەکانی هاوشێوە بە ئاسانی بگەینێتە کون و قوژبنی هەمو ئەو شاخانەی کوردستان .

سێیەم بۆ تێکدانی سروشت ئاو و هەوا و ژیانی کێویە لە کوردستان .

ئەڵبەتە هەمو ئەمانە تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان بە ڕۆژی ڕوناک و لەبەر چاوی خۆماندا و دەرەنجامەکانی لە ئایدەدا بەدەر دەکەون بۆ کوردستان کە هیچیتر کورد ناتوانێت شاخەکان وەک پەناگەیەک بۆ بەرەنگاری مانەوەی خۆی بەکار بهێنی .

هەمو ئەمانە بە ڕەزامەندی و لە سایەی حوکمڕانی ماڵی بارزانی جێبەجێ دەکرێت و هیچ باکیشیان پێی نیە ، کۆیلە و بندیواریش هاتون باسی کوردایەتیم بۆ دەکەن گوایە کوردستانی باشور قەوارەی کوردیی تیایە و دەبێت بیپارێزین .

هاونشتیمانیانی خۆشەویستم لە هەمبەر بارودۆخی تازەی باشوری کوردستان و کشانەوەی ئەمریکا چەند پۆستێکم کردوە وەک ئاگادار کردن...
09/28/2026

هاونشتیمانیانی خۆشەویستم لە هەمبەر بارودۆخی تازەی باشوری کوردستان و کشانەوەی ئەمریکا چەند پۆستێکم کردوە وەک ئاگادار کردنەوەیەک و هۆشداریەک بۆ پێشهاتەکان .
بەڕێزانێکی زۆر پرسیاریان کردوە کە ئایە جێگرەوەی ئەم دو بنەماڵە مافیایە کێ یان چیە !؟
حەقی خۆتانە ئەوە پرسیارێکی ڕەوایە .
ئەگەرچی لە کۆمێنت وڵامەکەم بە چەند بەڕێزێک داوەتەوە بەڵام بەڵێن بێت بەم نزیکانە بە ڤیدیۆیەک ئەو وڵامەتان بە تێر و تەسەلێ پێ بدەم . زۆر ئاسانە .
تەنها ئەوەیە ئەم حزبانە ئێوەیان ترساندوە کە ئەوان بەدیلیان نیە . بەڵام بەدیلەکە ئاسانە و بە دڵی یەک بە یەکی ئێوەیە .
ئەوەش دەسەڵاتی گەلی ئێمەیە ئەو دەسەڵاتەی ٣٥ ساڵە لێمان دزراوە .
وردەکاریتان بۆ باس ئەکەم بە ڤیدیۆیەک چاوەڕوان بن .
دڵنیاتان ئەکەم دێوەزمەکە دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیە دوای ڕۆیشتنی ئەوان هەمو شتێک باش دەبێت .

09/27/2026

ئەمە حاڵیانە بە بێ پشتیوانی ئەمریکا .
ئەم لێدوانە لە یەک کاتدا هەڕەشەی یارمەتیدانی هێنانەوەی داعشە لە هەمان کاتدا لاوازی و بێ ئیرادەییە.
ئەم بێ مۆراڵانەن ٣٥ ساڵە حوکمڕانیتان ئەکەن ببینن بەبێ پشتیوانی ئەمریکا چۆن ئەژنۆیان شکاوە.

بڕوا بەم قسە پڕ و پوچانە مەکەن ئەوە دەسەڵاتی ئەوانە لە ژێر مەترسیدایە نەک خەڵکی کوردستان .خەڵکی کوردستان لە بەردەم هەلێک...
09/27/2026

بڕوا بەم قسە پڕ و پوچانە مەکەن ئەوە دەسەڵاتی ئەوانە لە ژێر مەترسیدایە نەک خەڵکی کوردستان .
خەڵکی کوردستان لە بەردەم هەلێکی ميژویی زۆر باشدایە بۆ ڕزگار بون لە دەسەڵاتی مافیاگەرایی جوت بنەماڵە و دامەزراندنی حوکمڕانیەکی دیموکراسی ڕاستەقینە کە گەل خۆی سەرچاوەی دەسەڵات بێت نەک حزب و خێل و کەسایەتی مافیایی و چەتە .

لە پێناو ئایندەی کوردستان و خۆتان و نەوەکانتان ڕێگا بە کەس مەدەن خۆی بە جێگرەوەی ئەم مافیا و چەتانە بزابێت و هەڵکەی ١٩٩١ نابێت دوبارە بێتەوە کە ٣٥ ساڵە باجەکەی ئەدەین .

بەدیلی ئەم حو ٣٥ ساڵە خراپەی ئەمانە دامەزراندنی سیستمە. سیستمێکی دیموکراسی باشی حوکمڕانی دور لە دەستی هەر قۆرخکارێکی هاوشێوەی ئەم چەتانە .

09/27/2026

گەلی کورد لە باشور .!
خۆتان ساز بدەن بۆ قۆناغی دوای ئەمریکا و کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی جوت بنەماڵەی مافیا.
ئەمجارە وەک ساڵی ١٩٩١ ساویلکە مەبن و متمانەتان بە هیچ کەسێک نەبێت لە پێناو ئایندەیەکی باشتر بۆ خۆتان و نەوەکانتان .

09/26/2026

Dê lêxa lêxa amedê lêxa .✌🏻✌🏻
Rohan nê bê tenê ya .✌🏻

ئەمڕۆ تەمەنم بوە ٤٦ ساڵ. ٦ساڵی یەکەمم زۆر لە بیر نەماوە بەڵام ٤٠ ساڵەکەی دواییم لە بیرە کە بە ناو سەختی و ئازار و ناخۆشی...
09/25/2026

ئەمڕۆ تەمەنم بوە ٤٦ ساڵ.

٦ساڵی یەکەمم زۆر لە بیر نەماوە بەڵام ٤٠ ساڵەکەی دواییم لە بیرە کە بە ناو سەختی و ئازار و ناخۆشیەکی زۆر کەمێک لە خۆشی و شانازیدا تێپەڕیوم بە پێی قۆناغەکانی ژیانم، ئەمەش وایکرد کە کۆمەڵێک ئەزمونی باش و خراپ بچنمەوە.

فێر بوم کە ژیان کردن تەنها بۆ چێژ وەرگرتن نیە بەڵکو بۆ ئەزمون کردنە، ئەوە ئەزمونەکانن چێژ بە مرۆڤ خاوەن هەست و هۆش ئەدەن

ئەزمونە خراپەکان یارمەتیدەر و ڕێنیشاندەرم بون بۆ ڕێگا ڕاستەکان.

ئەزمونە باشەکانیش بونە یادگاری باش و جوان کە هەمیشە چێژیان لێ ئەبینم .

ئەوەی لە کۆتاییدا مرۆڤ ئاسودە دەکات ئەو دەستکەوتانەن کە لە ئەزمونەکانەوە فێری ئەبێت نەک دەستکەوتە مادیەکانی.

ئەم یەکگرتنە ڕواڵەتیەی پێشمەرگە لە حبری سەر کاغەز و ڕێوڕەسمەکان زیاتر هیچیتر نیە . بەشێکی بۆ ڕازیکردنی ئەمریکایە بۆ ئەوە...
09/22/2026

ئەم یەکگرتنە ڕواڵەتیەی پێشمەرگە لە حبری سەر کاغەز و ڕێوڕەسمەکان زیاتر هیچیتر نیە .
بەشێکی بۆ ڕازیکردنی ئەمریکایە بۆ ئەوەی پارەی لەسەر وەرگرن ئەگینا ئەوان هیچ متمانەیان بە یەکتر نیە و هیچ کات خواستی یەک خستنی هێزیان نەبوە.
بەشەکەی تریان ئەوەیە هیزەکانیان بە پەرتەوازیی ئەهێڵنەوە و نایخەنە ژێر یەک چەتری فەرماندەییەوە ئەوەش لە ترسی ئەگەری هەڵگەڕانەوەی سەربازی لەبەر ئەوەی هێزی یەکگرتو و خاوەن دیسپلینی سەربازی کە لە ژێر یەک فەرماندەیی دابێت ئاسانترە بۆ ئەوەی بەکار بهێنرێت لە دژیان لە ڕێگای هەڵگەڕانەوەی سەربازیەوە ( انقلاب ) ئەمانە هەر لە شاخەوە بڕوایان بە هێزی ڕێکخراو و خاوەن ئیرادە و یەکگرتو نیە لەبە ئەم هۆکارە هەتا ئێستا پێشمەرگەیان وەک هێزی میلیشیایی و مافیایی هێشتۆتەوە بە پەرتەوازەیی و بێ دیسپلینی .

Address

Dallas, TX
75072

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دژوار شكور Dzhwar Shkur posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category