Nabaz jaza

Nabaz jaza راوێژکاری خانوو و بەرە

بە بەرزیی 1000 مەترسعوودیە بەرزترین تاوەرلە جیهاندا دروست دەکاتتاوەری جەدە 72 مەتر لە تاوەری خەلیفەی ئیمارات بەرزترە
24/07/2026

بە بەرزیی 1000 مەتر
سعوودیە بەرزترین تاوەر
لە جیهاندا دروست دەکات
تاوەری جەدە 72 مەتر لە تاوەری خەلیفەی ئیمارات بەرزترە

23/07/2026
بازاڕی خانوو وبەرە لە کوێوە بۆ کوێ؟بە وەردبونەوە لە بازاڕی خانوو وبەرە لە کوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەت ئەو گۆڕانکاری...
22/07/2026

بازاڕی خانوو وبەرە لە کوێوە بۆ کوێ؟

بە وەردبونەوە لە بازاڕی خانوو وبەرە لە کوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەت ئەو گۆڕانکاریانە بەدی ئەکرێت کە لە بازاڕی خانوو وبەرەدا ڕویانداوە
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە دەیان مۆلەتی لە بواری نیشتەجێ بوون بە وەبەرهینەرانی کەرتی خانوو وبەرە بەخشی گۆرانکاری زۆر لە بواری خانوو بەرەدا رویدا
بە جۆریک لە ئیستادا وەک گەورەتری سەرمایەگوزاری سەیری ئەکریت سەدان گەنج لە ریگەی کۆمپانیاکانی و نوسینگەکانی خانوو و بەرە سەرجاوەی داهاتیان دەستەبەر کردوە
خەڵکانی زۆرتر ئیستا سەرمایەکانیان خستوتە گەر لە بوارەکەدا
زۆر کەس ئەپرسیت لە ئایندەدا بازاری خانوو وبەرە بە کوی ئەگات
بە پیی شارەزای خۆمان هەول ئەدەین بە جەند زنجیرەیەک شیکردنەوە بکەین بۆ بازاری خانوو و بەرە
ئیوەش هەر پرسیاریکتان هەیە لە کۆمینت بۆمان بنودن تا وەلامتان بدەینەوە

راستکردنەوەیهەڵەی تەسویەکردن:بەپێی بڕیاری (ژمارە ٦١١ ساڵی ١٩٧٧) هەر هەڵەیەکی تەسویە لە بڕیاری تەسویەدا هەبێت ئەوا ئەبێت ...
04/07/2026

راستکردنەوەی
هەڵەی تەسویەکردن:

بەپێی بڕیاری (ژمارە ٦١١ ساڵی ١٩٧٧) هەر هەڵەیەکی تەسویە لە بڕیاری تەسویەدا هەبێت ئەوا ئەبێت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان راست بکرێتەوە و رێکارەکانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانییەوە ئەنجام دەدرێت، چونکە ماددەی یەکەمی ئەو بڕیارە دەڵێت:

(للمجلس الزراعي الأعلى بناءاً على طلب مديرية شؤون الأراضي العامة او ذوي العلاقة تصحيح الأخطاء في القرارات الصادرة رؤوساء التسوية او من محاكم استئناف التسوية او محكمة تمييز العراق في قضايا التسوية وفي قضايا الكادسترو وسندات التسوية وقيودها المكتسبة الدرجة القطعية اذا ثبت لديه ان تلك الأخطاء تؤثر على صحة الحكم وتخالف المستندات ووسائل الاثبات القانونية التي استند اليها وكان فيها ما يبرر التصحيح على ان يكون التصحيح قاصراً على القضايا غير المنازع فيها اما القضايا المنازع فيها فلا يجوز لما ردت دعواه طلب تصحيح الفقرة الحكمية الخاصة برد ادعاءه الا في حالة وجود قرارات متباينة وللمجلس ابطال سندات التسوية الصادرة قبل اكتساب قراراتها الدرجة القطعية اذا كانت تلك القرارات مخالفة لاحكام القوانين المرعية وتصحيح سجلاتها).

بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە هەرچییەک لەگەڵ یاسای ئەم سەردەمەدا نەگونجا رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ بکڕێت بۆ راستکردنەوەی لە رێگەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستانەوە، چونکە هەروەک وتمان بڕیاری (ژمارە ٦١١ ساڵی ١٩٧٧) تایبەتە بە راستکردنەوەی (هەڵەی تەسویە)، واتە دەبێت هەڵەیەک لە تەسویەدا هەبێت تاکو بەو بڕیارە راستکردنەوەی بۆ بکرێت، کەواتە هەڵەی تەسویە چییە؟

هەڵەی تەسویە بریتییە لە هەر هەڵەیەک لە بڕیاری تەسویەدا کە بەپێی یاسای ئەو سەردەمە بە هەڵە ئەژمار بکرێت و کار لە دروستیی بڕیارەکە بکات و پێچەوانەی بەڵگەنامەکانی ئەوکاتە بێت و لەکاتی تەسویەکردنەکەدا کێشەی لەسەر نەبووبێت، ئەی ئەمە یەعنی چی؟

یەعنی هەر شتێک بەپێی یاسای ئەو سەردەمەی کە تەسویەکەی تیا کراوە هەڵە نەبێت ئەوا بە هەڵەی تەسویە دانانرێت و پێویست ناکات لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستانەوە راست بکرێتەوە، وەک چی؟

بۆ نموونە: پابەندکردنی فەرمانگەکان بە کارکردن بە ناوی سیانی لە (بڕگەی ٢٢ بڕگەی ١) یاسا کۆنەکەی باری شارستانی (ژمارە ١٨٩ ساڵی ١٩٦٤) هاتەکایەوە، ئەگینا پێش ئەوە هیچ یاسایەک نەبوو کە فەرمانگەکان پابەندبکات بە بەکارهێنانی ناوی سیانی لە کارەکانیاندا، بۆیە ئەگەر جوتیارێک ناوەکەی لە بڕیاری تەسویەدا بە ناتەواوی هاتبوو واتە ناوی سیانی نەبوو ئەوا ئەمە تەنها لە دوو حاڵەتدا دەبێتە هەڵەی تەسویە:

یەکەمیان ئەگەر بڕیاری تەسویەکە پاش دەرچوونی یاسای ناوبراو دەرکرابێت، واتە پاش رێکەوتى (١٩٦٤/١٢/٢٧) دەرکرابێت.

دووەمیان ئەگەر بڕیاری تەسویەکە لە پێش (١٩٦٤/١٢/٢٧) دەرکرابێت بەڵام لەوکاتەی بڕیارەکە دەرکراوە جوتیارەکە دەفتەری نفوسی هەبووبێ و ناوەکەی لەوێدا بە ناوی سیانی نوسرابێت.

کەواتە ئەگەر کێشەی ناوی ناتەواو (ناوی یەکی یان ناوی دووانی) لە بڕیاری تەسویەدا هەبوو ئەوا تەماشای رێکەوتی دەرچوونی بڕیارەکە بکەن ئەگەر کەوتە پاش رێکەوتى (١٩٦٤/١٢/٢٧) ئەوا بە هەڵەی تەسویە دادەنرێ و دەبێت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان راست بکرێتەوە و بکرێت بە ناوی سیانی، بەڵام ئەگەر رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری تەسویەکە کەوتە پێش ئەو رێکەوتەوە ئەوا تەماشای نفوسی کابرا بکەن، ئەگەر لەکاتی دەرکردنی بڕیاری تەسویەکەدا نفوسی هەبووبێ و نفوسەکەی بە ناوی سیانی نوسرابێ ئەوا ناوە ناتەواوەکە هەر بە هەڵەی تەسویە دادەنرێ و دەبێ بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان راست بکرێتەوە، بەڵام ئەگەر جوتیارەکە لەوکاتەدا نفوسی نەبووبێت یان نفوسەکەی لەوکاتەدا هەر بەو ناوە ناتەواوە نوسرابێت ئەوا ئەوسا ناوە ناتەواوەکە بە هەڵەی تەسویە دانانرێ بەڵکو فەرمانگەی تاپۆ دەتوانێ پاڵپشت بە (ماددەی ٦٩) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە (ژمارە ٤٣ ساڵی ١٩٧١ هەموارکراو) بە بڕیارێکی فەرمانگە ناوە ناتەواوەکە بکات بە ناوی سیانی.

نموونەیەکی تر بوونی نازناو و ناوبانگە بە ناوی جوتیارەکەوە:

نازناو (لقب) بەو وشەیە ئەوترێ کە دەکەوێتە خانەی (نازناو) لە پێناسی باری شارستانیدا و پشتاوپشت لەگەڵ ئەو سەجەرەیەدا دەڕوات وەک (بابان، ساحیبقران)، بەڵام ناوبانگ (إسم الشهرة) بەو پێشگر یان پاشگرە دەوترێ کە تایبەتە بە ناوی کەسێکی دیاریکراوەوە و ئەو کەسە بەو پێشگر یان پاشگرەوە ناسراوە لەناو خەڵکدا.

بۆ نموونە کەسێک ناوی قادرە بەڵام بە (وەستا قادر) ناوبانگی دەرکردووە، یان کەسێک ناوی کەمالە بەڵام بە (شێخ کەمال) ناوبانگی دەرکردووە، نموونەی تری ئەم وشانە وەک (کاک، مام، خاڵ، وستا، أوسطە، درویش، شیخ، فقى، آغا، کویخا، مامۆستا، مەلا، حاجی، خەلیفە، سەید، صوفی،...هتد).

لێرەدا ئەگەر ناوی جوتیارەکە لە بڕیاری تەسویەدا نازناوەکەی لەگەڵدا بوو و ئەو نازناوەش لە خانەی نازناوی پێناسەکەیدا نوسراوبوو ئەوا ئەمە بە هەڵەی تەسویە دانانرێ چونکە مافێکی جوتیارەکەیە کە ناوەکەی بە نازناوەکەیەوە بنووسێ، بۆیە ئەگەر جوتیارەکە یان میراتگرەکانی داوای لابردنی ئەو نازناوەیان کرد ئەوا فەرمانگەی تاپۆ پاڵپشت بە (ماددەی ٦٩) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە (ژمارە ٤٣ ساڵی ١٩٧١ هەموارکراو) دەتوانێ بە بڕیارێکی فەرمانگە نازناوەکە لابەرێت.

وە ئەگەر ناوی جوتیارەکە لە بڕیاری تەسویەدا ناوبانگێکی لەگەڵدا بوو و ئەو ناوبانگەش لە خانەی (ناو)ی پێناسەکەیدا نەبوو ئەوا ئەوسا ئەو وشەیە بە ناو دانانرێ بەڵکو بە ناوبانگ (إسم الشهرة) دادەنرێ و نابێتە هەڵەی تەسویە، بەڵکو هەر فەرمانگەی تاپۆ دەتوانێ پاڵپشت بە (ماددەی ٦٩) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە (ژمارە ٤٣ ساڵی ١٩٧١ هەموارکراو) و بە پشتبەستن بە (ماددەی ١٠) لە رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە (ژمارە ١٥ ساڵی ١٩٧٥) ناوبانگەکە لەسەر داوای جوتیارەکە یان لەسەر داوای میراتگرەکانی بە بڕیارێکی فەرمانگە لاببات.

بەڵام ئەگەر ناوبانگەکە لە خانەی ناوی پێناسی جوتیارەکەدا هاتبوو ئەوا ئەوسا ئەو وشەیە بە ناوبانگ دانانرێ بەڵکو بە بەشێک لە ناوی جوتیارەکە دادەنرێ، بۆیە نەبوونی ئەو وشەیە لە بڕیاری تەسویەکەدا دەبێتە هەڵەی تەسویە و دەبێت لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستانەوە راست بکرێتەوە.

بۆ نموونە:

جوتیارێک لە خانەی ناوی پێناسەکەیدا ناوی بە (إدریس نادر عثمان آغا) هاتووە و لە خانەی نازناوەکەیدا نوسراوە (بەگ)، ئەم جوتیارە پێنج موڵکی هەیە و ناوەکەی لە بڕیاری تەسویەی ئەو پێنج موڵکەدا بەم شێوەیە هاتووە:

موڵکی یەکەم (إدریس بەگ نادر عثمان آغا)

موڵکی دووەم (إدریس بەگ نادر بەگ عثمان آغا بەگ)

موڵکی سێیەم (إدریس نادر آغا عثمان آغا)

موڵکی چوارەم (إدریس بەگ نادر آغا بەگ عثمان آغا بەگ)

موڵکی پێنجەم (إدریس نادر عثمان)

لێرەدا ناوەکەی لە موڵکی یەکەمدا بە هەڵەی تەسویە دانانرێ چونکە پاشگری (بەگ) نازناوەکەیەتی و فەرمانگەی تاپۆ دەتوانێ لەسەر داوای جوتیارەکە بە بڕیارێک بیکات بە (إدریس نادر عثمان آغا) یان هەروەک خۆی بیهێڵێتەوە.

وە لە موڵکی دووەمیشدا هەر بە هەڵەی تەسویە دانانرێ چونکە هەروەک وتمان نازناو پشتاوپشت دەڕوات، بۆیە بوونی پاشگری (بەگ) بە هەر سێ ناوەکەوە ئاساییە، بۆیە فەرمانگەی تاپۆ دەتوانێ لەسەر داوای جوتیارەکە بە بڕیارێک بیکات بە (إدریس نادر عثمان آغا).

وە لە موڵکی سێیەمدا بەپێی پێناسەکە پاشگری (آغا) بەناوی نادرەوە نییە، بۆیە ئەگەر پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە نادر بە نادر آغا ناسراوە و ئەو پاشگرە ناوبانگەکەیەتی، ئەوا ئەویش هەر بە هەڵەی تەسویە دانانرێ، بەڵکو فەرمانگەی تاپۆ دەتوانێ لەسەر داوای جوتیارەکە بە بڕیاریک بیکات بە (إدریس نادر عثمان آغا).

وە لە موڵکی چوارەمدا بوونی پاشگری (بەگ) بە هەرسێ ناوەکەوە لەگەڵ بوونی پاشگری (آغا) بە ناوی نادرەوە ئاساییە، چونکە ئەوسا دەبێتە لێکدانی ناو و ناوبانگ و نازناو بەیەکەوە، بۆیە فەرمانگەی تاپۆ دەتوانێ ئەویش لەسەر داوای جوتیارەکە بە بڕیارێک بکات بە (إدریس نادر عثمان آغا).

بەڵام لە موڵکی پێنجەمدا نەبوونی پاشگری (آغا) بەناوی عثمانەوە بە هەڵەی تەسویە دادەنرێ چونکە ئەو پاشگرە لە خانەی ناوی پێناسی جوتیارەکەدا هەیە، بۆیە بە ناوبانگ و نازناو دانانرێ بەڵکو بە بەشێک لە ناوەکەی دادەنرێ و پێویستە ئەمەیان بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان راست بکرێـتەوە.

08/06/2026

🔺ئایا گەر گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبیل و خانوو کە تەحویل و گواستنەوەی خاوەنداری پێناکرێت بۆچی دەکرێت ؟ سوودی چیە ؟

ئەمە ڕەنگە پرسیاری زۆربەمان بێت ، بە کورتی وەڵامەکەی بە زمانێکی سادە بۆ ئێوە ئەوەیە :

1-تا بەڵگە بێت لەسەر دروستبونی مامەڵەکە بە شێوەیەکی عورفی بەو جۆرەی لە بازاڕ دا هەیە .

2-بەڵگە بێت لەسەر بابەتی تسلیم کردن و پێدانی پارەکە لەلایەن کڕیار بۆ فرۆشیار و لە دواییش دا گەر تەحویل نەکرا ئەم گرێبەستە بەڵگەیە کە پارەی وەرگرتوە فرۆشیار و دەبێت بیگێڕێتەوە .

3- گرێبەستی نوسینگە و پێشانگاکانی ئوتومبیلیش بە یاسای دلالە و سمسرە ڕێکخراون کە تایبەتن بە کاری نێوەندگیری و “ دەڵاڵی “ لە نێوان کڕیار و فرۆشیار و بەیەک گەیاندنیان .

4 - گرێبەستەکان گرنگن بۆ لایەنی ئەمنی و پارستنی ئەمن و ئاسایش لە کاتێکدا لە کاتی هەر گرێبەستێک دا بە تایبەت عقارات وێنەی دەچێتە ئاسایش و ڕەزامەندی ئەمنی بۆ کەسی کڕیار وەرنەگیرێت مامەڵەکە دروست نابێت !

5- ئەم گرێبەستانە جۆرێک لە استقراری معاملات دەهێنێتە کایەوە بەتایبەت کاتێک کەسی فرۆشیار دوای واژووکردنی ئیدی وەک متمانە و ڕێز پابەندی دەبێت و موڵکەکەی یان ئوتومبیلەکەی بە کەسی دیکە نافرۆشێت .

6- سەرەڕای ئەوەی گەر خانوو یان ئوتومبیلەکە تەحویل نەکرا لەبەر ئەوەی ئەم گرێبەستانە پێچەوانەی یاسای مدنی و تۆماری خانوبەرەن لە عقارات دا و پێچەوانەی یاسای هاتوچۆن لە ئوتومبیل دا باطلن بەڵام دەکرێت داوای گەڕانەوە بۆ باری پێش گرێبەستەکە بکەین و داوای وەرگرتنەوەی پارەکە بکەین لە کەسی فرۆشیار لە کاتی تحویل نەکردن دا .

7-جگە لەوەی کاری نوسینگەکانی عقارات وە پێشانگاکانی ئوتومبیل وە کاری چەرچی و دەڵاڵی بۆتە پیشەی خەڵکانێکی زۆر و ئەرکی دروستبونی مامەڵەکان دەگرنە ئەستۆ و ئەمەش گرنگە بۆ جوڵەی بازاڕ .

* بەڵام لەهەموی گرنگتر کە خاڵی لاوازی ئەم گرێبەستانەیە ئەوەی تحویلی موڵک و ئوتومبیلی پێناکرێت لە چەند حاڵەتێکی کەم نەبێت وەک داوای تملیک لە موڵک دا ، بەڵام سەبارەت بە ئوتومبیل ئەوەشی پێناکرێت ! بەڵام لە عێراق گرێبەستی پێشانگاکان دوای سی ڕۆژ لە کردنی گەر خاوەن سەنەوی ئەتومبیل تحویلی نەکرد بە داوای یاسایی دەکرێت بە ناوی کڕیار ئەویش ئەوان یاسای هاتوچۆیان هەموارکردوە بۆ ئەم بابەتە بەڵام لە هەرێم وا نیە ! و بە داوای یاساییش تحویلی پێناکرێت !

پارێزەر
شاڵاو ابوبکر علی

ڕاگەیەندراوێکی گرنگ بۆ سەرجەم خاوەنکاران و کرێکارانوەرگرتنی "کۆمپیالە" یان "کەفالەى دارایی" لە کرێکاران بە هەموو شێوەیەک...
03/06/2026

ڕاگەیەندراوێکی گرنگ بۆ سەرجەم خاوەنکاران و کرێکاران
وەرگرتنی "کۆمپیالە" یان "کەفالەى دارایی" لە کرێکاران بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

پاڵپشت بە یاسای کار ژمارە (٧١)ی ساڵی ١٩٨٧ و نووسراوە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە:
وەرگرتنی کۆمپیالە، کەفالەی دارایی، یان ناچارکردنی کرێکار بە "خۆقەرزارکردن" وەک مەرجێک بۆ دامەزراندن یان بەردەوامبوون لە کاردا، پێچەوانەی یاسایە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

هەروەها سەرجەم ئەو خاوەنکارانەی پێشتر ئەم کارە نایاساییەیان ئەنجام داوە، پێویستە بە زووترین کات هەموو ئەو پابەندییە داراییانە لەسەر کرێکاران هەڵبوەشێننەوە. بەپێچەوانەوە، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە، چونکە ئەم کارە دەبێتە ئامرازێک بۆ فشاری نایاسایی لە دەرەوەی بەندەکانی گرێبەستی کار.

داوا لە سەرجەم کرێکارانیش دەکەین ڕێگە نەدەن ئەم پێشێلکارییەیان بەرامبەر بکرێت، لە کاتی هەر ناچارکردن یان بەدیکردنی ئەم سەرپێچیانەدا، دەتوانن بە شێوەیەکی نهێنی و پارێزراو بەم ڕێگایانەى خوارەوە ئاگادارمان بکەنەوە:
هێڵی گەرمی هۆشیاریی کرێکاران ژمارە (5500)
دەتوانیت لە ڕێگەى پەیوەندی تەلەفۆنى یان لە ڕێگەى (واتسەپ، ڤایبەر) نامە بنێرى بۆ ژمارە (07511225500) یان (07721225500)

⛔️ هەڵەیەکی باو لە دوای بردنەوەی کەیسەکانی خانووبەرە.. ئاگادار بە!⚠️ لە دادگا کەیسیک لەسەر موڵکێکی تاپۆ بردووەتەوە؟ بزان...
09/05/2026

⛔️ هەڵەیەکی باو لە دوای بردنەوەی کەیسەکانی خانووبەرە.. ئاگادار بە!

⚠️ لە دادگا کەیسیک لەسەر موڵکێکی تاپۆ بردووەتەوە؟ بزانە بۆچی ناتوانیت یەکسەر تەنازولی لێ بکەیت!

♻️ گریمان دوای ماندووبوونێکی زۆر، لە دادگا بڕیارێکت بە قازانجی خۆت بەدەستهێنا کە مافی خاوەندارێتی موڵکێک (یان هەر مافێکی تری عەینی) بۆ تۆ دەسەلمێنێت. بەڵام دواتر لەگەڵ لایەنی بەرامبەر رێکدەکەویت و بڕیار دەدەیت لەلای دادنووس (کاتب عدل) پەڕاوێک رێکبخەیت و "تەنازول" لەو بڕیارە بکەیت و واز لە موڵکەکە بهێنیت بۆ کەسی بەرامبەر بەبێ ئەوەی سەردانی تاپۆ بکەیت.

🤷 ئایا دەزانیت ئەم کارەت لە ڕووی یاساییەوە هەڵەیە و هیچ بەهایەکی نییە؟ ئەم هەنگاوە لەناو خەڵکدا باوە، بەڵام یاسا بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکات:
🔹 پێش تاپۆکردن، مامەڵە قەدەغەیە:
کاتێک تۆ تەنازول دەکەیت، لە ڕاستیدا خەریکی مامەڵەکردنی (ئەگەر بێ بەرامبەر بێت واتە دەیبەخشیت، ئەگەر بە پارەش بێت واتە دەیفرۆشیت). بەڵام بەپێی ماددەی (٤) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە (ژمارە ٤٣ ساڵی ١٩٧١ی هەموارکراو)، بە هیچ شێوەیەک نابێت مامەڵە بەو مافانەوە بکرێت کە بە بڕیاری دادگا دەرچوون، تا ئەو کاتەی بە فەرمی لە فەرمانگەی تاپۆ تۆمار نەکرێن.
🔹 هێڵی سووری سيستەمی گشتی:
ڕێکارەکانی مامەڵەکردنی عەقارات پەیوەستن بە (سيستەمی گشتی - النظام العام). لەبەر ئەوە، بەپێی ماددەی (١٣٠/ بڕگەی ١ و ٢) لە یاسای شارستانی ژمارە ٤٠ ساڵی ١٩٥١، هەرگیز ناتوانیت واز لە مافێک بهێنیت ئەگەر پێچەوانەی پەیڕەوی گشتی بێت.
🔹 پووچەڵبوونی بەڵگەنامەی دادنووس:
تەنانەت ئەگەر دادنووسیش بەڵگەنامەی وازهێنانەکەی بۆ واژۆ کردیت، کارەکەی پێچەوانەی **ماددەی (١٥/ بڕگەی ٢) لە یاسای دادنووسان (ژمارە ٣٣ ساڵی ١٩٩٨י هەموارکراو)ە کە رێگری دەکات لە واژۆکردنی مامەڵەی دژی پەیڕەوی گشتی. بەمەش سەنەدەکە بەتاڵە.

⚖️ بۆیە لە دەرەنجام بۆمان ڕووندەبێتەوە ئەو رێسایەی دەڵێت "الساقط لا یعود - ئەوەی کەوت ناگەڕێتەوە" کە لە ماددەی (٤/ بڕگەی ٢)ی یاسای شارستانیدا هاتووە، لێرەدا کاری پێناکرێت! مافەکەت نافەوتێت تەنانەت بەو تەنازولەش.

✅ باشە ئەی ڕێگاکەی یاسا چییە؟
تەنها یەک رێگای دروست هەیە: بڕیارەکەی دادگا بەرە بۆ تاپۆ، موڵکەکە بکە بە ناوی خۆتەوە، دواتر کە تاپۆکەت وەرگرت، بۆت هەیە بە ئارەزووی خۆت بیفرۆشیتەوە یان بیبەخشیت بە هەمان کەس یان هەر کەسێکی تر.

💡 بۆیە لەکۆتایی دەڵێین پاراستنی مافەکانت پێویستی بە هۆشیارییە.

📣 ئەم زانیارییە لەگەڵ هاوڕێیانت هاوبەش بکە بۆ ئەوەی دووچاری کێشەی یاسایی نەبن!

#دادگا #تاپۆ #عەقارات #پارێزەر

Address

سلێمانیە
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nabaz jaza posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category